ئاشوورییەکان (بە سوریانی: ܐܬܘܪ̈ܝܐ) کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی مەسیحی سامیین کە لە عێراق و سووریا و تورکیا و ئێران دەژین، ھەروەھا ژمارەیەکی بەرچاویان لە ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپادا ھەیە، بەتایبەت سوێد و ئەڵمانیا.
ئەندامانی ئەم نەتەوەیە سەر بە چەندین کڵێسای مەسیحی سوریانین، وەک کڵێسای ئۆرتۆدۆکسی سووریا، کڵێسای کاسۆلیکی، کڵێسای کلدانی و کڵێسای ڕۆژھەڵات. ھەروەھا بە زمانی دایکی خۆیان کە سوریانییە جیا دەکرێنەوە کە زمانێکی سامیی باکووری ڕۆژھەڵاتە و وەک یەکێک لە زاراوە ئارامییەکان لە شاری ڕحا سەرچاوەی گرتووە.
ئاشوورییەکان | |
---|---|
لقی | سامییەکان |
بەشێکە لە | سامییەکان |
زمانی زگماکی | Chaldean Neo-Aramaic، Northeastern Neo-Aramaic، زمانی ئەکەدی |
ئایین | مەسیحییەت، Assyrian Church of the East، کڵێسای کاسۆلیکی کلدانی، کڵێسای ئۆرسۆدۆکسی سوریانی، کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی ڕووسیا |
دانیشتووان | ١٬٢٣٠٬٠٠٠ |
ئاشوورییەکان لە باشووری کوردستان (دەشتی نەینەوا و پارێزگای دھۆک)، کوردستانی باکوور (ھەکاری و توور)، ڕۆژھەڵاتی کوردستان (ورمێ) و ڕۆژاوای کوردستان (پارێزگاری حەسیچە). زۆرینەیان لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا بۆ ناوچەکانی دیکەی جیھان کۆچیان کردووە، لەوانە ئەمریکای باکوور، شام، ئوسترالیا، ئەورووپا، ڕووسیا و قەوقاز. کۆچەکە بەھۆی ڕووداوەکانی وەک کۆمەڵکوژییەکانی دیاربەکر، کۆمەڵکوژی ئاشوورییەکان (ھاوکات لەگەڵ کۆمەڵکوژی ئەرمەن و یۆنانییەکان) لە ماوەی جەنگی جیھانی یەکەمدا لەلایەن دەوڵەتی عوسمانی، کۆمەڵکوژی سێمێل لە پارێزگای دھۆک لە ساڵی ١٩٣٣، شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ١٩٧٩، سیاسەتەکانی بەعس لە عێراق و سووریا، سەرھەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و دەستبەسەرداگرتنی زۆربەی دەشتی نەینەوا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاشوورییەکان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ئاشوورییەکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.