میرنشینی مەلکیشی (بە کوردیی باکووری: Mîrketiya Melkîşî؛ سەدەی ١٣–١٦٦٣) میرنشینێکی سەربەخۆی کوردی بوو کە لە سەدەی ۱۰زایین دامەزراوە لە لایەن پاشا مەلکیشۆی هەزەبانی نەوەی پاشا ئەبووهێجا موسەک کوڕی چەکۆی هەزبانی فەرمانڕەوای هەزەبانی هەولێر، قەڵا و ناوچەی چەمشگەزەک کە لە نێوان مازگێرد، پێرتاگە و ساغماندا بووە پایتەختی ئەم شانشینە بووە.
دانیشتووانی میرنشینەکە پێکھاتووی موسڵمان و نا موسڵمانیش بووە، و جگە لەوەش دانیشتووانێکی بەرچاوی کوردی عەلەوی ھەبووە کە بەھۆی خۆبەڕێوەبەری لەژێر دەسەڵاتی عوسمانیدا گەشەیان کرد و فراوانتر بوون، ئەمە سەرەڕای دژایەتی عوسمانییەکانیش بەرامبەر بە کەمینەکان. بەپێی شەرەفنامە، فەرمانڕەواکانی سەدەی ١٢–١٣ی میرنشینەکە لە نەوەی میر مەلکیش ناوێک بوون و هەمیشە فەرمانڕەوای خۆماڵیان هەبووە و بە وڵاتەکیان دەڵێن کوردستان.
مەلکیشییەکان بە بڵباسیش ناسراون لە کوردانی هەزەبانی دێرینن، میر بەهادین خەلیل کوڕی محەمەد کوڕی مەلکیشۆ فەرمانڕەوای سوپای ئەیووبی بووە و فەرمانڕەوای شاری دیمەشق و قاهیرە بووە، هەروەها میری فەخرەدین محمد و میر ئەسعەد و عزەدین مەلکیشی لە سەرکردەکانی ئەیووبی بوون، هەروەها میر وەهسوزان مەلکیشی لە سەرکردە دیارەکانی سوڵتان سەڵاحەدین بووە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article میرنشینی مەلکیشی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.