شەرەفنامە

شەرەفنامە لە وەرگێڕانەکەیدا ژێرناوی مێژووی ماڵەمیرانی کوردستانی دراوەتێ، کتێبی بە ناوبانگی مێژوویی کوردە کە بە زمانی فارسی، بە دەستی مێژوونوسی کورد، میر شەرەفخانی بەدلیسی (١٥٤٣ - ١٥٩٩) نووسراوە.

شەرەفنامە سەرچاوەی سەرەکی و چڕوپڕی مێژووی خەڵکی کورد و کوردستانە کە شەرەفخان کاری پێک ھێنانی لە ساڵی ١٥٩٧دا و دوو ساڵ پێش مەرگی تەواو کردووە. زۆر پاشتر عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی شاعیر و نووسەری ناسراو بە ھەژار (١٩٢٠ - ١٩٩٠)، وەریگێڕاوەتە سەر کوردی.

شەرەفنامەی بەدلیسی
شەرەفنامە
نووسەرشەرەفخانی بەدلیسی
وەرگێڕبۆ سۆرانی لەلایەن ھەژاری موکریانی
وڵاتکوردستان
زمانفارسی
بابەتمێژووی کورد و کوردستان
چەشنمێژوویی
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە
١٥٩٧

داڕشتنی شەرەفنامە

شەرەفنامە لە سێ ڕووپەڕ پێک ھاتوە. ھەریەک لەوانە بەسەر چەند بەندێک و چەند دەستەو لکێکدا دابەشکراون. بە کورتی کتێبەکە بەپێی جۆری فەرمانڕەوایی یان بوونی ماڵەمیران و دەسەڵاتدارنی کورد دابەشکراوە.

وەرگێڕان

شەرەفنامە، لەبەر ئەوەی بە فارسی نوسراوە وەرگێڕدراوەتە سەر زۆر زمانی تر.

وەرگێڕانەکەی ھەژار

ھەژار لە پێشەکی وەرگێڕانەکەدا کارێکی کردوە کە وا ئەکات وەرگێڕانەکەی ببێتە دەقێکی زۆر باوەڕپێکراوە لە ڕووی وەرگێڕانەوە. ھەندێ زانا و نوسەری بە ناوبانگی کوردی ئاگادار کردۆتەوە لێی و دەستنوسەکەی بۆ ناردوون بۆ ئەوەی تەماشای بکەن و ھەڵەکانی بۆ دیاری بکەن. یەکێ لەوانە کەمال مەزھەرە کە بە خەتی خۆی لە پەڕەی 'شێست"ی نوسراوی وەرگێڕانەکەی ھەژاردا ئەڵێ "لەسەر داوای ھەژار خۆی - گەلێک لە دەستنوسی شەرەفنامە کە - کرددوویەتی بە کوردی - لەگەڵ چاپی ڕووسی و عەرەبی ئەو کتێبەدا بەراوردم کرد. لە ئەنجامدا دەرکەوت کە تەرجەمەکە زۆر ڕێک و پێکو و ئەمینە و لە ھیچ شوێنێکدا جیاوازیم بەرچاو نەکەوت."

وەرگێڕانی بۆ زمانەکانی تر

تا ئێستا جگە لە زمانی کوردی بە عەرەبی، ئینگلیزی، فەرەنسی، ڕووسی، ئازەری و تورکی وەرگێڕاوەتەوە. لە ساڵی ١٨٧٣ تا ١٨٧٥ فرانسوا شارمۆ (François Charmoy) کە خوێندەواری زمانی فارسی بووە، شەرەفنامەی وەرگێڕاوە سەر فەرەنسی و لە شاری سان پترسبۆرگ ی ڕووسیا لە چاپی داوە.

پێشانگا

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

شەرەفنامە داڕشتنی شەرەفنامە وەرگێڕانشەرەفنامە پێشانگاشەرەفنامە سەرچاوەکانشەرەفنامە بەستەرە دەرەکییەکانشەرەفنامەشەرەفخانی بەدلیسیعەبدولڕەحمان شەرەفکەندیفارسیکوردھەژار

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شەڕی بەدرتیشکدانی کارۆموگناتیسیچاوقەزای پشدەرڕۆمانھایدرۆجینیاسای ئۆمبازرگانیبارزانزەیتوونجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)فارابیڕیالیزمی فەلسەفیمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانسەید سادقکار (ڕێزمان)سەید عەلی ئەسغەر کوردستانیکۆسارینەبەز گۆراننیشتمانلوڕسووڕی کارەباحامید بێھدادباکۆ رێبوارتانکتەڵعەت تاھیرشڤان پەروەرژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)گرێبەستبەنداوموکریانیئەفریقامۆرسوننە٦٣٣دکتۆرەکە (دکتۆر ھو)گووگڵسینەم خان بەدرخانئەحمەد شەوقیئایینی بەھاییکۆمۆنیزمشۆڕشی ئەیلوولمانگتیۆرمی پیتاگۆرسئەلبێر کاموئەمریکای باشوورشانۆکەنەدائەژدیھای کۆمۆدۆچیای شنگالمایەسیریسەرژمێریی دانیشتووانکارڵ گۆستاف یۆنگنزار قەبانیزێڕمەسیحییەتگویانالێبوردەییزارەکانی زمانی کوردیعومەر کوڕی خەتتاببیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەئامارشەپۆلفۆلکلۆرخەواریجیانەی تۆپی پێی بارسێلۆناجۆسۆنڕوەکشەبەنگی کارۆموگناتیسیکیمیابارانی ھەڵەبجەمێژووی سلێمانیسی++ڕۆبۆت🡆 More