سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی (یە سنەیی: سەی ئەسکەر) (١٨٨٢ لە سنە - ٤ی شوباتی ١٩٣٧ لە سنە) گۆرانیبێژ و مەقامبێژی مەزنی کوردی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
رەگەز و ڕیشەی بنەماڵەی سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی دەچێتەوە سەر سەید عەلی ھەمەدانی، برای بابا تاھیری ھەمەدانی شاعیری گەورەو و ناسراو.
عەلی ئەسغەر کوڕی سەید نیزامەدین کوڕی سەید جامی کوڕی سەید موحەممەد جەواد کوڕی سەید ئیبراھیم لە ساڵی ١٨٨٢ دا لە گوندی سەڵوات ئاوای نزیک شاری سنە ھاتووەتە دونیا. نازناوی کوردستانیش لە ناوی دا، مەبەست شار و پارێزگای سنەیە.
لە تەمەنی نزیک ٢٠ ساڵی دا ژنی ھێناوە و ناوی ژنەکەشی ماھشەرەف خانم بووە.
لە ساڵی ١٩٠٥ یەکەم کوڕیان بەناوی عەبدولئەحەد لە دایک دەبێ و ئەم کوڕە تا ساڵی ١٩٨٤ ژیاوە. لە ساڵی ١٩١٦ کوڕی دووەمیان لە دایک دەبێ و ناوی دەنن مەسیح. سەید مەسیح ھەر لە مناڵیدا دەمرێت. سەید عەلی ئەشرەف ناوی کوڕی سێیەمی سەید عەلی ئەسغەرە کە تا ساڵی ١٩٩٢ ژیاوە.
ھەروەھا سەید عەلی ئەسغەر دوو کچی بە ناوی زەھرا (زارا) و شەرافەت بووە.
سەید عەلی ئەسغەر لە ٤ی شوباتی ساڵی ١٩٣٧ کۆچی دوایی کردووە و ھەر لە گۆڕستانی سەڵوات ئاوادا نێژراوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.