عەتاخانی سەعید مەنسوور ناسراو بە عەتاخانی باشماخ (١٩١٧ لە سەقز، ئێران) گۆرانیبێژی فۆلکلۆر و ئاوازدانەری ناوداری خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
عەتاخانی سەعید مەنسوور عەتاخانی باشماخ | |
---|---|
لەدایکبووی | ١٩١٧ گوندی باشماخ، سەقز |
بنەچە | کوردستان |
مردووی | ١٩٨١ سەقز |
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٥٨ ھەتا ١٩٧٤ |
کۆمپانیاکان | ڕادیۆی تاران |
عەتاخانی باشماخ لە ساڵی ١٢٩٦ ھەتاوی لە گوندی باشماخ سەر بە ناوچەی تیلەکۆی سەقز لەدایک بوو. ھەتا پۆلی شەشی سەرەتایی ئەوکات لە قوتابخانەی گوندەکایان دەرسی خوێند و لە حوجرەی مامۆستایانی ئایینی خوێندنی درێژە دا.
لەگەل خەلکدا ھەلسوو کەوتی زۆر بوو و لە یەکێک لە ھاتووچووەکانی بۆ شارەکانی دیکەی کوردستان، لەگەڵ شوکروڵڵا بابان لە شاری سنە ئاشنا بوو. شوکروڵڵا بابان ئەوکات بەرپرسی ناوەندی ھونەرە جوانەکان سەر بە وەزارەتی فەرھەنگ و ھونەر بوو و ئەمە بووە ھۆی ئەوەی کە عەتاخان ساڵی ١٣٣٧ ھەتاوی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بەشی کوردی ڕادیۆ تاران دەستی بەکار و چالاکی ھونەری کرد و بە یارمەتی گرووپی مۆسیقای رادیۆ تاران کە لە بەڕێزانی وەک مەرحووم موجتەبا میرزادە وھاوڕێیانی پێک ھاتبوو توانی سەرجەم شانزدە گۆرانی فولکلۆر تۆمار بکات کە لە مێژووی موسیقای کوردستان بوونە یەکێک لە سەرچاوەکانی ھونەری ڕەسەنی مۆسیقای کوردی. شێعر و ھەڵبەستی گۆرانییەکانی عەتاخان سەعید مەنسوور زۆربەیان فولکلۆر و شێعری کلاسیکی شاعیرانی کورد بوون و ھەر وەھا لە شیعر و ھەڵبەستەکانی خۆیشی کەلکی وەر دەگرت. ئەم ھونەرمەندەی بواری موسیقای کوردی لە ساڵی ١٩٨١ زایینی کۆچی دوایی کرد و لە گوندی باشماخ بە خاک سپێردرا.
لە ڕوانگەی ھونەرمەندانی دیکە عەتاخان ھونەرمەندێکی بە توانا بووە. عەلی ئەشرەف دەرویشیان نووسەری کورد لەکتێبی «بێستوون» دا کە لە ساڵی ١٣٥٦ ھەتاویدا بڵاو بوەتەوە لە زوانی خەڵکی ناوچەکانی کرماشانەوە باسی دەنگخۆشی و سۆزی دڵنشینی عەتاخان دەکات. نووسەرێکی دیکەی وەک مامۆستا حەمەی حەمەباقی دەڵێ: عەتاخان ڕەسەنترین گۆرانییەکانی کوردی تۆمار کردووە و لە فەوتان ڕزگاریانی کردووە. بە بڕوای ڕەشید فەیزنژاد دەنگی عەتاخان لە باری تەکنیکیدا «ئاڵتو» بووە و لە «تینو» نزیک بووە و دەنگێکی مەحزون و پڕسۆز بووە و لە دوای سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی دوھەمین گۆرانیبێژی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بووە کە لە شیعری شاعیرانی کلاسیکی کورد بۆ کارەکانی کەڵکی وەر گرتووە.
بەشێک لە گۆرانییەکانی عەتاخان:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article عەتاخانی سەعید مەنسوور, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.