گووگڵ ستریت ڤیو (بە ئینگلیزی: Google Street View) یان دیمەنی شەقامەکانی گووگڵ بریتییە لە یەکێک لە خزمەتگوزاری و تایبەتمەندییەکانی نەخشەی گووگڵ، کە وێنەی شەقام و تەلار و کۆشک و قوللەکانی شار بەشێوەی پانۆرامایی نیشانی بەکارھێنەرانی دەدات.
بەجۆرێک ھەموو بەکارھێنەرێکی گووگڵ بەخۆڕایی دەتوانێت سەیری کونج و کەلەبەری شارە فەراھەمکراوەکانی جیھان بکات بەھەموو ئاراستەکان. سەرەتای ئەم خزمەتگوزارییە دەگەڕێتەوە بۆ ٢٥ مەی ٢٠٠٧ کە ئەوسا تەنھا پێنج شاری جیھان بەردەست بوون، دواتر پتر لە ٤٠ شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای بۆ زیادکرا لەگەڵ شارۆچکە و شارەدێکانی دەور و بەریان.
پەڕگە:Deansgate St John St.png | |
یەکەم وەشان | ٢٥ی ئایاری ٢٠٠٧ |
---|---|
سەکۆی پێژمێری | Android, iOS, web |
زمانەکان | Multiple languages |
وێبگە | www |
گووگڵ ستریت ڤیو ھەموو ئەم وێنانە نیشان دەدات کە پێشتر لە ڕێگای کامێرای بزۆتەوە تۆمارکراون، ئەم کامێرانە لەسەر ترومبێڵ و کەشتییەکان جێگیر کراون و بەخێرایی ١٠کم لە کاژێرێکدا بە شەقامەکان دەسووڕێنەوە و وێنەی سێ ڕەھەندی و پانۆرامایی تۆمار دەکەن، بەکارھێنەر دەتوانێت بە ھەموو ئاراستەکان ڕووی وێنەکان بگۆڕێت لە ڕێگای کۆمپیوتەر و مۆبایل و ھەر ئامێرێکی تری ئەلیکترۆنی زیرەک. وێنەکان دەشێت گەورەبکرێن یاخود نزیک بخرێنەوە، لەسەر ڕووی وێنەکان ھێلکاری ئاراستەی شەقامەکان دیاری کراوە لەگەڵ ناو و ناونیشانیان.
ئەم نەرمامێر وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گووگڵ ستریت ڤیو تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گووگڵ ستریت ڤیو, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.