ئاوازدانەر: کەسێک کە ئاواز بۆ مۆسیقا دەنووسێتەوە

ئاوازدانەر (بە ئینگلیزی: Composer) ئەو کەسەیە کە مۆسیقا دادەڕێژێت یان دەنووسێت یان دروستدەکات بەھەموو شێوەکانییەوە، کەواتە مۆسیقاناس یان ئاوازداڕێژ ئەو کەسەیە کە بیر دەکاتەوە و مۆسیقا دەنووسێت کە سیستمێکیی بەکێش/ڕیتمداری دیاریکراو لەخۆدەگرێت، و دەشێت وەرگێرێک ھەبێت بۆ ئەو ڕیتمانە، کە یان گۆرانیبێژە یان ئەو ئامێرانەن کە ئادائەکان جێبەجێ دەکەن، ھەروەھا ئەرکی ڕیزکردنی ڕەگەزەکانی دەکەوێتە سەر بەشێوەیەکی کە ڕوخسارێکی جوانی پێوەدیاربێت.

ئەو ڕەگەزانەش ئەمانە دەگرێتەوە: لەرینەوە، ئاواز، ڕیتم، تۆن و زەنگی مۆسیقایی. تێگەیشتن و تێروانینەکان لە ئاوازدانەران لەسەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر گۆڕاوە و جیاواز بووە. سەرەتای ناسینمان و ئاشنابوونمان بە ئاوازدانەر دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی چواردەھەم (کۆتایییەکانی سەدەکانی ناوەڕاست). لەو ماوەیەدا، زۆربەی ئاوازدانەران کارییان دەکرد بۆ کەنیسە یان بۆ کەسێکی دەوڵەمەند یان بۆ سەرخەرێکی پادشایی/پادشایەک، و زۆر بەکەمی ئەم کەسانە کاری ترییان نەبووە، زۆرێکییان ھۆنراوەنووس بوون. زۆرێک لەو مۆسیقاانەی کە ئاوازدانەران نووسیوییانە لە سەدەکانی ناوەڕاست و سەرەتاکانی چەرخی ڕێنیسانس (سەدەی پانزەھەمیی زاینیی)، دەکرێت دەنگەکان یان ئامێرە مۆسیقایییەکان جێبەجێیان کردبێت جێگۆڕکێیانە.

ئاوازدانەر: کەسێک کە ئاواز بۆ مۆسیقا دەنووسێتەوە
ئاوازدانەر لویس نیکۆڵاس کڵێرامباوڵتی فەرەنسیی، لەکاتی ئاواز دانان لەسەر تەختەکلیلی مۆسیقایی

زاراوەی ئاوازنووس (ملحن) زۆر جار بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بۆ ئاوازنووسێک کە لاسایی (تقلید) ـێکی ڕۆژاوایی مۆسیقای کلاسیک دەکات؛ و لە مۆسیقای گەلیی و مۆسیقای فۆلکلۆر دا، ئاوازنووس بە نووسەری ئاواز بانگ دەکرێت (لەو کاتەوەی کە مۆسیقا شێوەی گۆرانیی گرتووە بەگشتیی).

سەرچاوەکان

Tags:

زمانی ئینگلیزیمۆسیقاڕیتمڕینێسانسکەنیسەگۆرانیبێژھۆنراوەنووس

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کۆمپیوتەرکوردستان (ڕۆژنامە)کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانپارێزگای ھەولێرجێژنی قوربانئەدۆڵف ھیتلەربەختیار عەلیئایینسینەم خان بەدرخانکیمیابارانی ھەڵەبجەدۆزەخڕەخنەی ئەدەبیمەھابادوەرزێریقەزای شنگال٦٣٣ویکیپیدیازەویئەحمەد شەوقیفەرھاد پیرباڵدەستپەڕئیدارەی ڕاپەڕینشەکرەگەردیلەجوگرافیانەخۆشخانەی فێرکاریی ھەولێریوونیسێفچڕیجووڵانەوەی نەوەی نوێقەزای پشدەرمیرنشینە کوردییەکاندووعاکاردۆخیکۆڵەکەکانی ئیسلامتاڤگەی گەلیی عەلی بەگفیفامایەسیریجلی کوردیکتێبوێنەکێشانخەلافەتقەزای ماوەتپۆڕنمیسرچارڵی چاپلنمیرنشینی بابانئەیووبژاپۆنقازی محەممەدئێرانتالیسکۆلۆمبیاگۆرانیمارکسیزمئایدیۆلۆجیڕووناکیبێکاریچاوڤیێتنامشەڕی سەفیندیجلەھەژارکوردستانپاراسایکۆلۆژیمەلای باتەییحوزەیرانئەبووبەکری سدیقڕەمەزانقەڵای مەریوانگرانەتامیا خەلیفە١٩٨٨نیشتمانسەبری بۆتانی🡆 More