موجتەبا میرزادە (لەدایکبووی ١٨ی ئازاری ١٩٤٦ تا ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٥، لە شاری کرماشان).
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لە تەمەنی مێرمندالی دا بەھۆی ڕادیۆ ھمسایە (ھاوسێ)ەوە لە گەل مۆسیقا ئاشنا بووە. ئەو کات لە ڕێگای ئەو ڕادیۆیەوە گوێ لە ڤیۆڵۆنی مامۆستایان خالدی و پەرویز یاحەقی دەگرت.
موجتەبا میرزادە | |
---|---|
لەدایکبوون | |
مەرگ | ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٥ | (٥٩ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | کورد |
پیشەی مۆسیقی | |
پیشە(کان) | مامۆستای مۆسیقی، ئاوازدانەر، ژەنیار |
ئامێرەکان | کەمانچە، ڤایۆلین، سێتار |
یەکەم ئامیری مۆسیقا کە موجتەبا لە تەمەنی منداڵی دا دەستی دایە، نای و پاشان سەنتوور بوو. یەکێک لەو دەرگایانەی کە مۆسیقای کوردی بە ڕووی میرزادەی ھونەرمەند و بەلیمەت دا ککردەوە، ئاشنا بوونی ناوبراو لەگەڵ مامۆستای کۆچ کردوو حەسەن کامکار باوکی کامکارەکان بوو.
لەو ھەل ودەرفەتا بووکە موجتەبا توانی کۆمەڵێک ئەزموون لە مامۆستا کامکار وەرگرێ و پاشان ببێبە فەرمانبەر لە ڕادیۆی کوردی سنەدا.[ژێدەر پێویستە] دوای ساڵێک لە سنە، گەرایەوە کرماشان و لەگەڵ گۆرانیبێژی گەورەی کورد وەک نەمر حەسەن زیرەک، مەزھەر خالقی، ئیبراھیم خوەشنەوا، مورتزا توندڕەو و ھاشم ڕەبیعی دوای ئاشنا بوون،دەستیی کرد بە تۆمارکردنی چەندین بەرھەمی کوردی کە تا ئیستاش ھو نەری کوردی لە ئاستێکی بەرزدا دەینرخێنی و وەک شانازیی یەکی نەمر لە میرزادەوە بۆ کورد و گۆرانی کوردی دەمێنێتەوە.
موجتەبای میرزادە لە ڕۆژی ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٥ بەھۆی نەخۆشی دڵەوە لە نەخۆشخانەی تاران مرد.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article موجتەبا میرزادە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.