عەلی ئەشرەف دەرویشیان

عەلی ئەشرەف دەرویشیان (٢٥ی ئابی ١٩٤١ لە کرماشان - کۆچکردووی ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧) نوسەری بەناوبانگی کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئەندامی چالاکی بنکەی نووسەرانی ئێرانە.

دەرویشیان ھەندێک لە نوسراوەکانی بەر لە شۆرشی بەھمەنی ۱۳۵۷ی ئێران بە نازناوی لەتیف تەلخیستانی بڵاو کردوەتەوە. ئەو بەر و دوای شۆڕشی بەھمەن چەند کەڕەت بە ھۆی چالاکیە سیاسیەکانی دەستگیر کراوەتەوە. ھەندێک لە کارەکانی دەرویشیان وەرگیراونەتەوە بە کوردیی سۆرانی.

عەلی ئەشرەف دەرویشیان
عەلی ئەشرەف دەرویشیان
لەدایکبوون٢٥ی ئابی ١٩٤١
کرماشان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
مردن٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧
نازناولەتیف تەلخیستانی، عەلیجان دەرویش
پیشەنووسەر، فولکلۆریست، وەرگێڕ
زمانکوردی، فارسی
نەتەوەکورد
خوێندنوێژەی فارسی
کارە دیارەکانساڵەکانی ھەوری
ھاوسەرشاناز دارابیان
عەلی ئەشرەف دەرویشیان

ژیان

عەلی ئەشرەف دەرویشیان لە ٢٥ی ئابی ١٩٤١ لە بنەماڵەیەکی کرێکار لە گەڕەکی ئاوشووران لە شاری کرماشان لە دایک بوو. لەساڵی ۱۳۳۷ زانستگای سەڕەتایی پەروەردەی مامۆستای تارانی تێپەڕاند و بۆ موعەلمی چوو بۆ گوندەکانی دەوروبەری کرماشان و گیەڵان. لە ساڵی ۱۳۴۵ دەستی کرد بە خوێندنی وێژەی فارسی لە زانکۆی تاران و بڕوانامەی کارناسیی وەرگرت و بەدوای ئەو لە پۆلی کارناسیی باڵا دەرۆنناسیی پەروەردەی خوێند و ھاوکاتیش لە زانستگای باڵای پەروەردەی مامۆستای تاران خوێندنی خۆی لە رشتەی ڕاوێژکاری و ڕێنمونی بۆ فێرکاری بەردەوام کرد. دەرویشیان لە سەردەمی حەکۆمەتی محەممەدڕەزا پەھلەوی لە ساڵی ۱۳۵۰ تا ۱۳۵۷ بۆ نوساندنی کتێبی «لە ئەم وڵاتە» و چالاکیی سیاسی سێ کەڕەت دەستگیر و نوساندنی بۆ قێخە کرا. ئەو یەکم جار لە کرماشان و بە ماوەی ٨ مانگ دەستگیر کرا بەڵام پاش لە ٢ مانگ دیسان و ئەم جارە لە تاران دەستگیر کرا و بە ٧ مانگ زیندان تاوانبار کرا. ھەروەھا بە ئەم تاوانە لە زانکۆ و ھەروەھا لە موعەلمییش دەر کرا. دەستگیری سوەمی دەرویشیان لە ١٣٥٣ بوو کە حوکمی ١١ ساڵ زیندانی بۆ درا و دەرویشیان لە ئەم ڕیکەفتە ھەتا پێڕۆزبوونی شۆرشی بەھمەن ماو لە زیندان. دەرویشیان لە دواییەکانی ساڵی ١٣٥٢ لەگەل شاناز دارابیان ئیزدواجی کرد.

کاری نووسەری

بابەتی کارەکانی دەرویشیان خەڵکی بندەستن. ئەو ھەروەھا لە زۆربەی کارەکانی سەبارەت بە بەشەکانی لە ژیانی کۆمەڵایەتیی خۆی دەنوسێت. دەرویشیان دەڵێت لە کاتی منداڵی و لە چیرۆکەکانی دایەپیرەکەی لەگەل چیرۆک و چیرۆکبیژی ئاشنا بووە و ھەروەھا بارودۆخی فەرھەنگیی دەستپێکی داساڵانی ٣٠ی کۆچیی ھەتاوی لە گەشەبوونی بیری خۆی کاریگەر دەزانێت. دەرویشیان یەکمین چیرۆکی خۆی کە قەت بڵاو نەکراوە لە بەندیخانەی دیزل ئابادی کرماشان نوسیوە. ئەو لە کارەکانی ھەروەھا سەبارەت بە قوتابیەکانی خۆی و خەڵکی چەوساوەی شاری کرماشان و گوندەکانی دەوروبەری دەنوسێت و تۆزێک لە نەداریەکان و کێشەکانی خەڵکەکە ئاشکرا دەکات. دەرویشیان دەڵێت بەدوای مردنی سەمەد بیھرەنگی لە ساڵی ١٣٤٨ تەسمیمی گرتووە ڕێەکەی بەردەوام بکات.

سەرچاوەکان

Tags:

شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانڕۆژھەڵاتی کوردستانکرماشان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئانتۆن چێخۆڤنامەی داواکاریئەورووپافیلمزەردەشتفڕۆکەی بێ فڕۆکەوانسوورەتی ئەنفالزانکۆی سەڵاحەدینھەرێمی کوردستانبێخودبیابانئاسیاخانەنیکۆلا تێسلاپلەی سەربازیوێژەی کوردیمەلا عەبدولکەریم مودەریسبەکتریاخوێنتارانجلی کوردیپەیمانی سیڤەرسیکس ناینمێژووی وێژەھیندستانماددەچینشافعیمێژووی کوردھێرشی ٢٠٢٤ی ئێران بۆ سەر ئیسرائیلگوڵفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرتورکیابەغدازیووسقاجاڕەکانعەلی خامنەییویکیپیدیای کوردیتیک تۆکئۆسترالیا (کیشوەر)کتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامدابیمەوزەزمانی تایلەندیکاکەی فەلاحمەحرەم (ئیسلام)پێرسڕەوشتپاریسحەمزە زارعیقورئانئومێد خۆشناوسوننەسێکسی کۆمیئایارکفریپێڕستی سەرۆک کۆمارەکانی عێراقپەیماننامەی ئەورووپیی مافەکانی مرۆڤقەزای سۆرانڕەشخەج و سیامەندپارێزگای سلێمانیئەحمەدی نالبەندلا لیگابزووتنەوەی گۆڕانفەلسەفەی شەڕعەباس کەمەندیفرانتس کافکامێژووباشووری کوردستانچەمچەماڵ🡆 More