خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا (Rêveberiya Xweser a Bakur û Rojhilatê Sûriyeyê) ھەروەھا ناسراو بە ڕۆژاوا، ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری دیفاکتۆیە لە باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا.
ھەرێمەکە لە چەند ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەری و حکوومەتێکی سەربەخۆ پێکھاتووە لە ناویان کانتۆنی جزیرە، کانتۆنی کۆبانی، ڕەققە، ئەلتەورە، مەنبج، پارێزگای دێرەزۆر، لە دوای ٢٠١٢وە ناوچەکە خۆبەڕێوەبەری دیفاکتۆی وەرگرتووە.
لە ڕۆژی ١٧ی ئازاری ٢٠١٦ لە کۆنفیرانسێک لە کانتۆنی جزیرە بە بەرێوەبەرایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا سیستەمی فیدرالی ڕاگەیەندراوە.
حەکۆمەتی بەشار ئەسەد و لایەنە بەرھەڵستکارەکانی سووریا و ھەروەھا حەکۆمەتەکانی ئەمریکا و تورکیا ھەموو دژایەتیان لەگەڵ ئەم سیستەمە ھەیە و بە بێھەژیا و بەتالیان زانیویانە. ساڵح موسلیم ھاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکرات گۆتووە ئەم فیدیرالیزمە بە شوێنی دوپاتەکردنی تەجروبەی کوردستانی عێراق نییە و نایەوێت سووریە پارچەپارچە بکات.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا تێدایە. |
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.