کوردستانی سوور (Kurdistana Sor) (بە ئازەربایجانی: Qizil Kurdistan, بە ڕووسی: Красный Курдистан) وەک یەکەیەکی ئیداریی کوردی لە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە ساڵی ١٩٢٣ تا ١٩٢٩ دادەنرێت.
زمانی سەرەکی کوردی زاراوەی کرمانجی بوو. ناوەندەکەشی شاری لاچین بووە.
کوردستانی سوور Kurdistana Sor | |||
---|---|---|---|
ئیدارەی کوردستانی سوور | |||
پایتەخت | لاچین | ||
زمانە فەرمییەکان | کوردی | ||
زمانە ناوچەییەکان | زمانی ئازەربایجانی | ||
گرووپە ڕەگەزییەکان | کورد، ئازەری | ||
دەوڵەت | یەکەی ئیداریی سەر بە کۆماری سۆسیالیستی ئازەربایجان، یەکێتیی سۆڤیەت | ||
دامەزران | ١٩٢٣ | ||
دراو | ڕەبڵی ڕووسی |
ئەو ناوچەیە دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی کوردستانی گەورە. بەگوێرەی نەخشەی ئێستا دەکەوێتە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان کە تاوەکو ئێستاش کێشەیەکی زۆری لەسەرە. شەڕێکی گەورە لەسەر ئەم ناوچەیە لە ساڵانی ھەشتاکان بۆ نەوەدەکان لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان دروست بوو کە ھەر یەکێک لەم وڵاتانە خۆی بە خاوەنی دادەنێت، لەم شەڕەدا زیاتر لە ٣٠ ھەزار سەرباز لە ھەردوولا کوژرا.
بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی ١٩٢٦ لەلایەن یەکێتی سۆڤیەتەوە ژمارەی دانیشتووانی کوردستانی سوور ٥١٫٢٠٠ بووە. ڕێژەی دانیشتووانی کورد ٧٣٬٧٪ بووە و ڕێژەی ٢٦٬٣٪ ئازەربایجانی بووە. دوای ئەم سەرژمێرییە.
لە ساڵانی ١٩٩١‒١٩٩٢ ھەندێک چالاکی بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی کوردستانی سوور لەژێر ناوی کۆماری کوردیی لاچین ھاتە ئاراوە، بەڵام سەری نەگرت. وەکیل مستەفایێڤ کەسێک بوو کە لە ئەو سەردەمەدا لەلایەن ڕووسیا و ئەرمەنستانەوە بۆ دووبارە دامەزراندنی کوردستانی سوور دەستنیشان کرابوو.[ژێدەر پێویستە]
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کوردستانی سوور, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.