کۆمەڵکوژیی دێرسیم یان ڕەشەکوژیی دێرسیم بریتییە لە کوشتاری کوردە عەلەوییەکان لە ناوچەی دێرسیم کە ئێستا پێی دەوترێت پارێزگای تونجەلی لە باکووری کوردستان، بە دەستی دەوڵەتی تورکیاوە.
کۆمەڵکوژیی دێرسیم ١٩٣٧/١٩٣٨ | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
بەشێک لە ڕاپەڕینی کوردان | |||||||
مستەفا کەمال ئەتاتورک لەگەڵ سەبیحە گۆکچەن (١٧ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧، لەبەردەم پێرتاگە، ئەنجومەنی خەڵک) | |||||||
| |||||||
شەڕکەرەکان | |||||||
تورکیا | تیرەکانی دێرسیم | ||||||
فەرماندە و سەرکردەکان | |||||||
مستەفا کەمال ئەتاتورک عیسمەت ئینۆنو فەوزی چاکماق کازم ئۆربای عەبدوڵڵا ئەلپدۆغان گاپلیپ دێنیز کەمال ئەرگودەن ئیسماعیل حەقی تەکچە شەمسی ئەرکوش | سەید ڕەزا کامەر ئاغا (یوسوفان) جەبرائیل ئاغا (دێمەنان) کامەر ئاغا (حەیدەران) | ||||||
ھێز | |||||||
٥٠٬٠٠٠ | ٦٬٠٠٠ | ||||||
زەرەر و زیانە گیانییەکان | |||||||
| |
ئەم کوشتارە کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیادا ئەنجام درا بە دوای شۆڕشی سەید ڕەزا لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٧ ھاتە ئاراوە. ئەم کۆمەڵکوژییە کە مێژوویەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٣٧–١٩٣٩، بووە ھۆی کوژرانی ھەزاران کەس لە ھاوڵاتیانی شاری دێرسیم، ھێزە ئاسمانییەکانی تورکیا ڕۆڵیان ھەبوو لە ئەنجامدانی کۆمەڵکووژییەکە.
لە ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتەی تورکیا، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان داوای لێبووردنی لەبارەی ئەم کۆمەڵکوژییە لە خەڵکی دێرسیم کرد.
کورد و زازاکان لە سەردەمی عوسمانییەکان لە ژێر فەرمانڕەوایی سیستەمێکی دەربەگایەتی بوون و لەلایەن ئاغاکان فەرمانڕەوایی دەکران، لەوکاتەدا ئاغان بەجۆرێک لە جۆرەکان نیمچە سەربەخۆیییەکیان ھەبوو کە بەجۆرێک حوکمی ناوچەکەیان دەکرد، ئاغا و خاوەن زەوییەکان فەرمانڕەواییان بەسەر ئەو کەسانە دەکرد کە لەسەر زەوییەکانی ئەواندا دەژیان و کاریان دەکرد. سەرباری ئەوانەش لە ڕوانگەی بەڕێوبردن و سیاسەتەوە ئەوا ھێشتا ھەرێمی دەرسیم لە ژێردەستی حکوومەتی عوسمانیدا بوو.
دوابەدوای دامەزراندنی کۆماری تورکیا لە ساڵی ١٩٢٣، ھەندێ لە کورد و زازاکان لەگەڵ ئامانجەکانی ئەتاتورک و بە سێکولارکردنی وڵات ناکۆکبوون، لەوانەش شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ساڵی ١٩٢٥ ڕوویدا، ھەروەھا ڕاپەرینی دەرسیم لە ١٩٣٧–١٩٣٩ کە سەرجەم ئەم شۆڕش و جووڵانەوانە لەلایەن دەسەڵاتی سەربازی تورکەوە سەرکوتکران.
دەرسیم یەکێک بوو لەو ھەرێمانەی کە دەسەڵاتکردن بەسەریدا دژوارببوو لە کۆتایییەکانی دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانی نێوان ساڵانی ١٨٧٦ بۆ ١٩٢٣، ئەمەش بەھۆی درووستبوونی ١١ جۆر ھێزی چەکداری جیاواز لە دژی دەوڵەت. یاخیبوونی ئاغاکانی دەرسیم تا سەرەتاکانی کۆماری نوێی تورکیا بەردەوامبوو. ئاغاکان لەدژی لەدەستدانی خاکەکانیان بوون، ھەروەھا ڕەتیانکردەوە باج بدەنە دەسەڵاتی تورکیا و دژی گواستنەوەی نوێنەرایەتی شارەکە بوون لە ھەرێمەکەیان بۆ ئەنقەرەی پایتەخت، کە ھەموو ئەوانە پڕۆژەیەکبوون بۆ کۆنتڕۆڵکردنی زەوی و بەرووبوومی کشتوکاڵی لەلایەن دەوڵەتەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکانی ساڵی ١٩٢٦ی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ئەوا بەپێویست زانرا کە ھێز بەکاربھێنرێت لە دژی ئاغاکانی دەرسیم. لە ١ی تشرینی دووەمی ١٩٣٦، ئەتاتورک پرسی دەرسیمی بە گەورەترین کێشەی ناوخۆی وڵاتەکەی دانا.
پڕۆسەی تورکاندنی تورکیا لەگەڵ دەرچوونی یاسای بەنیشتەجێبوونکردنی ١٩٣٤ی پەرلەمانی تورکیا (یاسای ژمارە ٢٥١٠ کە لە ١٣ی حوزەیرانی ١٩٣٤ دەرچوو) دەستیپێکرد، ئامانجی ئەو یاسایە جێگۆڕینی خەڵک بوو لە ناوچەکانی خۆیان بەبیانووی پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەی کەلتوور. لە ساڵی ١٩٣٥، لەژێر سایەی ئەم یاسایە ئەوا یاسای تونجەلیش دەرچوو کە تێیدا ناوی دەرسیم گۆڕدرا بۆ تونجەلی، دەرسیم زۆربەی دانیشتوانەکەی کوردی زازان، ئەمەش دوای ئەوەی ناوبانگی ناوچەکە بەبوونی ١١ گرووپی جیاوازی یاخیبوو ڕۆیشتبوو.
ھەرێمی دەرسیم ناوەکەی گۆڕدرا بۆ پارێزگای تونجەلی ئەمەش بەپێی «یاسای بەڕێوەبردنی پارێزگای تونجەلی» ژمارە ٢٨٨٤ ی ڕۆژی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٥، کە لە ڕۆژی ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦ دەرچوو.
شۆڕشی سەید ڕەزا دەرسیمی، کە حەوت ساڵ بەدوای شۆڕشی کۆماری ئاگری ھاتە ئاراوە. بە ھاوئاھەنگی ڕێبەرانی کورد کە لە کورپیک لەگەڵ سەید ڕەزا چاوپێکەوتنیان ئەنجام دابوو شۆڕش دەستی پێکرد. دەوڵەتی تورکیا، ھێزێکی لە دژی ئەوان لە ناوچەکانی ئەرزنگان، ئەرزرۆم، مەلاتیە و دیاربەکر دامەزراند.
جەلال بایار سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی تورکیا، عیسمەت پاشای بۆ سەرکوتکردنی شۆڕشەکە دانا. ئەڕتەشی تورک لە سەرجەم چەکەکانی، دژی شۆڕشگێران کەڵک وەردەگرت. لەو کاتەدا ئاڵپدۆگان بۆ سەرکوتی سەید ڕەزا ھەڵبژێردرا. ئاڵپدۆگان دووجار شاری دەرسیم و ناوچەکانی دەوروبەری بۆردومان کرد، بە شێوەیەک کە ھاوڵاتیان بۆ چیاکان و ئەشکەوتەکان پەنایان دەبرد.
لە نموونەیەکدا بە فەرمانی ئاڵپدۆگان، یەکێک لە ئەشکەوتەکانی کوتوزیکداغ لە دۆڵی ایسکۆرلا کە ٢٥٠٠ ژن و مناڵ و پیر لە ھاوڵاتییە عەلەوییەکانی شاری دێرسیم پەنایان بۆ بردبوو، سەربازەکان ڕێگاکانی چوونە دەرەوەیان بە دینامیت تەقاندەوە و کەرەستەکانی ئاگرکەرەوەیان بۆ ناو ئەشکەوتەکە ھاویشت و لە ئاکامدا سەرجەم ھاوڵاتیانی ناو ئەشکەوتەکە بە زیندوویی سووتان و ژێرخاک کران.
لە ڕۆژی ٥ی ئەیلوولی ١٩٣٧ ڕێبەرانی شۆڕش دەستگیر کران و سەید ڕەزا، لەگەڵ دوو کوڕ و چەند کەس لە ڕێبەرانی شۆڕش لەسێدارە دران.
لە سەرەتای حەفتاکان، ھەرێمی دەرسیم لەلایەن سەرکردەی شۆڕشگێر و یاخیبوو ئیبراھیم کایپاککایا دەستنیشانکرا وەک ناوچەی شۆڕش بۆ پاراستنی خەڵک لە بەرکەوتنی جەنگ. ھەندێک لە خەڵکی دێرسیم ئەوەیان وەک تۆڵەکردنەوە لە کۆمەڵکوژیی دێرسیم لە قەڵەمدا.
ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١١، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک وەزیرانی تورکیا، بە ناوی دەوڵەتی تورکیاوە داوای لێبوردنی کرد بەرامبەر بە کۆمەڵکوژییەکانی نێوان ساڵانی ١٩٣٧ تا ١٩٣٩ی شاری دێرسیم. ئەردۆغان «کۆمەڵکوژیی دەرسیم» ی وەکو «تراژیدیترین ڕووداوی مێژووی نزیکی تورکیا» وەسفکرد.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کۆمەڵکوژیی دێرسیم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کۆمەڵکوژیی دێرسیم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.