زانستی کۆمپیوتەر

زانستی کۆمپیوتەر (بە ئینگلیزی: Computer Science) بریتییە لە زانستی ناسینی پێکھاتەی کۆمپیوتەر، داڕشتنی کۆمپیوتەر و ناسینی ئەلگۆریتمەکان.

زانستی کۆمپیوتەر پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ بیرکاری و ئەندازیاریی کۆمپیوتەردا ھەیە. زانای کۆمپیوتەر لێکۆڵینەوە لە تیۆری ھەژماردن دەکات، ھەروەھا بەرپرسە لە داڕشتن بۆ دانانی نەخشەی سیستمی نەرمەواڵە. بوارەکانی زانستی کۆمپیوتەر دابەش دەبن بەسەر بەشەکانی تیۆری و پراکتیکیدا. تیۆری ئاڵۆزی ژماردن (شێوازی پۆلێنکردنی گرفتەکانی کۆمپیوتەر و ژماردن) زیاتر ئاستەم و واتاییە، لە کاتێکدا ھێڵکاری کۆمپیوتەر بایەخ دەدات بە چارەسەرکردنی بەرەنگارییەکانی ڕۆژانە.

زانستی کۆمپیوتەر

مێژوو

مێژووی بناغە سەرەتایییەکانی زانستی کۆمپیوتەر پێش مێژووی کۆمپیوتەری دیجیتاڵ دەکەوێت. ئامێرەکانی ژمێریاری لە سەردەمانی کۆنەوە دروست بوون بۆ شیکارکردنی کێشە ژمێریارییەکانی وەک لێکدان و دابەشکردنی ژمارەکان. لە ئاستی سەرەتایی دا، کۆمپیوتەر بۆ بواری ژمێریاری دروست کراوە. لە ساڵی ١٦٢٣دا، ویڵھێلم شیکارد یەکەمین ئامێری ژمێریاریی میکانیکی دروست کرد. لە ساڵی ١٦٧٣، گۆتفرید لێبنیتز یەکەمین ئامێری ژمێریاریی میکانیکی-دیجیتاڵی پێشکەش کرد. لێبنیتز بە یەکەم زانای کۆمپیوتەر دادەنرێت کە تۆماری سیستمی ژمارەی دووانی (باینەری، بە ئینگلیزی: Binary) کردبێت. ساڵی ١٨٢٠، تۆماس دی کۆلمار شۆڕشی پیشەسازی لە بواری ژمێریاری میکانیکی دەست پێکرد کاتێک ئامێری پێوانی ژمێریاری دروست کرد. ئامێرەکەی کۆلمار جێی ئەو متمانەیە بوو کە لە نووسینگە و کۆمپانیاکاندا بەکار دەھات، بە ھۆی ئەوەی توانایەکی فراوانی ژمێریاری لەخۆ دەگرت. ساڵی ١٨٢٢، چارڵز باباج یەکەمین بژمێری میکانیکی ئۆتۆماتیکی دروست کرد کە ناوی لێنرا مەکینەی جیاوازییەکان. لە ساڵی ١٨٣٤ جارێکی تر باباج ئامێرێکی بژمێری دروست کرد بە ناوی مەکینەی شیکارکردن کە قەبارەی گەورە بوو. ئامێرەکەی باباج بەپێی خوازی بەکارھێنەر گۆڕانکاری تێدا دەکرا بۆ ئەنجامدانی ژمێریاری. یەکەمین پڕۆگرامی کۆمپیوتەر لەلایەن ئادا لۆڤیلەیسەوە دروست کراوە کاتێک ئەلگۆریتمێکی دانا بۆ ھەژمارکردنی ژمارەکانی بێرنۆڵی. لە ناوەڕاستی ساڵەکانی ١٩٤٠ توانای ئەم ئامێرە ژمێریارییانە بەھێزتر بوو و بۆ یەکەمین جار ناویان لێنرا کۆمپیوتەر، کە پێشتر ئەو ناوە تەنھا بۆ مرۆڤ بووە و لەو کارمەندانە دەنرا کە کاری ژمێریاری و پشکنینی حیسابەکانیان دەکرد. گرنگترین کۆمپانیاکانی کۆمپیوتەر ناوی «IBM»ە و لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا دامەزراوە. لەو کاتەدا، کۆمپیوتەرەکان بە شێوەیەکی سەرەتایی کاریان دەکرد و زۆرجار لە ئەگەری بوونی ھەڵە لە نووسینی بەکارھێنەرەوە لە کار دەوەستان، کە ئەمەش وای لە بەکارھێنەر دەکرد ناچار بێت دووبارە لە سەرەتاوە دەست پێبکاتەوە. سەرەتای مامەڵەکردن لەگەڵ بەشی زانستی کۆمپیوتەر وەک بوارێکی ئەکادیمی لە ساڵی ١٩٥٠ەکان بووە بە ڕابەرایەتی کۆمپانیای «IBM» کە لە زانکۆی کامبریج بەشێکی بۆ زانستی کۆمپیوتەر تەرخان کردووە. لە ھەمان کاتدا، کۆمپیوتەر سوودەکانی فراوانتر کردووە بۆ بواری جیا و دەرئەنجام، زانایان لەوە گەیشتن کە کۆمپیوتەر سوودی تر جگە لە ژمێریاری دەبەخشێت.

سەرچاوەکان

Tags:

ئەلگۆریتمئەندازیاریی کۆمپیوتەربیرکاریزمانی ئینگلیزینەرمەواڵەکۆمپیوتەر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

باخی عەدەنبورجی خەلیفەپەندی پێشینانتا (نیشانەی نەخۆشی)مەککەھەرێمی کوردستانعومەر کوڕی خەتتابئایینسالمماکوان کەریمچەمچەماڵدەستپەڕویکیمانیافەلەستیننوێژی تەراویحئایارکونەڕەشدەوڵەتی فاتیمیحەسەن زیرەکشەمسی تەورێزیپەندەکانی پیرەمێردجلی کوردیئازاد نەجاربازاڕیووسف لە ئیسلامداھایدرۆجینڕشتەی مرواریکۆچەر بیرکارڕۆژاوای کوردستانخورمافایدرۆسکەرکووکسمکۆڕژێمی بەعسقازمحەممەدجوگرافیای باشووری کوردستانعەبدوڵڵا ھەرتەلیھزرتاوانئەشکەوتی شانەدەرسونەنی دارمیڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩١٨–١٩٢٢)عێراقجیو جیتسوی بەڕازیلیئایدزسەلیمی سێیەمھێزەکانی سووریای دیموکراتئەحمەد کوڕی حەنبەلکاتەکانی نوێژبێخودگۆرانیپارێزگای دھۆکسادق شەرەفکەندیجەنگی ئوحودکۆریای باشوورھۆزتۆپی سەبەتەنوێژی نیوەڕۆئەحمەد موفتیزادە١٩٨٨پەرلەمانی کوردستانسوڵتان عوسمانی یەکەمجەنگی جیھانیی دووەمئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیشیعەی دوازدە ئیمامبەرزیی پەستانی خوێنکەرکووک تیڤیئیسرائیلکوردشێخ ڕەزای تاڵەبانیشانۆمەم و زینسەیداوا، بۆکان🡆 More