سەبیحە گۆکچەن (لەدایکبووی ٢٢ی ئازاری ١٩١٣–مردووی ٢٢ی ئازاری ٢٠٠١) فڕۆکەوانێکی ژنی تورک بوو، ھەروەھا یەکەم فڕۆکەوانی جەنگی ژن بووە لە جیھان.
لە تەمەنی ٢٣ ساڵیدا بوو بە فڕۆکەوان. سەبیحە ھەتیو بووە و یەکێکە لەو سێزدە منداڵەی کە لەلایەن مستەفا کەمال ئەتاتورک، یەکەم سەرۆککۆماری تورکیا ھەڵگیراونەتەوە. سەبیحە ڕۆڵی ھەبوو لە بۆمبارکردنی دەرسیم لەکاتی ڕەشەکوژیی دەرسیم لەلایەن دەسەڵاتی ئەتاتورکەوە.
سەبیحە گۆکچەن | |
---|---|
لەدایکبوون | |
مەرگ | ٢٢ی ئازاری ٢٠٠١ | (٨٨ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوە | ئەنقەرە |
نەتەوە | تورک |
خوێندنگە | ئەکادیمیای ئوسکوندەر |
پیشە | فڕۆکەوام، نووسەر و وتەبێژ |
ناسراوە بە | یەکەم ژنەفڕۆکەوانی جەنگ |
ھاوسەر | کەمال ئسینەر (١٩٤٠–١٩٤٣) |
باوان(ەکان) | مستەفا عیزەت بەی وە خەیرە خانم |
خەڵاتەکان | FAI Gold Air Medal |
سەبیحە ناوی تۆمارکراوە لە کتێبی گینس وەک یەکەم ژنە فڕۆکەوانی جەنگ. سەبیحە وەک فڕۆکەوانێکی ژنی لە پۆستەری «٢٠ مەزنترین فڕۆکەوانی مێژوو» ھەڵبژێردرا لەلایەن ھێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە ساڵی ١٩٩٦. فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی سەبیحە گۆکچەن لە ئەستەنبۆڵ بەناوی ئەو کراوە.
لە ساڵی ١٩٣٧ لە ڕەشەکوژیی کوردانی دەرسیم، سەبیحە وەک یەکەم ژنی فڕۆکەوانی جەنگی بەشداریکرد. سەبیحە بە فڕۆکە برگە ١٩ەکەی بۆمبارانی دەرسیمی کردووە، بەپێی ڕاپۆرتی ستافی ژەنەڕاڵەکانی تورکیا ئەوا بۆمبە ٥٠ کیلۆیییەکەی سەبیحە زەبرێکی گەورەی لە کوردە یاخییەکان داوە. بەھۆی ڕۆڵ و چالاکییەکانی لەم ڕەشەکوژییە، لەلایەن حکوومەتەوە سوپاسنامەیەکی پێدرا ھەروەھا لەلایەن دامەزراوەی فڕۆکەوانی تورکیا خەڵاتی مێدالیای موراسای پێدرا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سەبیحە گۆکچەن تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەبیحە گۆکچەن, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.