گەردوون

بەخێربێی بۆ دەروازەی گەردوون!

گەردوون

ھەنووکە ٦٩٨ وتار لە دەروازەی گەردووندا ھەیە!

گەردوون پشکنەری ئاسمانی • گەردوون کەشتیی بۆشایی • گەردوون گەردوون • گەردوون ئەستێرەناسی • گەردوون هەسارە • گەردوون ئەستێرە • گەردوون دەزگا بۆشاییەکان

ناساندنی گەردوون

گەردوون

گەردوون پێکدێت لە هەسارەکان و ئەستێرەکان و مانگەکان و کلکدارەکان و گەلەستێرە و گەڕەستێرۆچکە و تەمەئەستێرە

گەردوون گەورە بوە لە ئەنجامی تەقینەوە گەورەکە ...

تەقینەوە گەورەکە (بەئینگلیزی: Big Bang) بریتییە لە ئەو بیردۆزەی کە باس لە دروست بوونی گەردوون دەکات لە سەرەتادا کە بە تەقینەوەیەک دەستی پێ کردووە.[١] بە پێی بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە گەردوون لە سەرەتادا تەنێک بووە لە دۆخێکی زۆر گەرمدا و پاشان بە خێراییەکی زۆر کشاوە. زیاتر...

هەواڵی زانستی

  • لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە کاتژمێر ١٥:٢٠ بە کاتی ناوەندی ئەمریکا، وڵاتی یابان توانی ببێتە پێنجەمین وڵات کە کەشتی ئاسمانی سلیم بگەیەنەتە سەر ڕووی مانگ و سەرکەوتو بو لە ئەنجامدانی نیشتنەوەی کەشتیەکە، دوای نیشتنەوە دەزگای بۆشاییی ژاپۆن سیگناڵی لە نیشتنەوەکە وەرگرت، بەڵام نەیتوانی کارەبا بەرهەمبهێنێت، لەوانەیە بەهۆی هەڵە ئاراستەکردنی پانێڵە خۆرەکانییەوە بوبێت.
  • لە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٣ کاتژمێر ١٨:٠٢ کەشتی ئاسمانی چاندریان-٣ بە سەرکەوتوویی لەسەر ڕووی مانگ نیشتەوە، بەمەش هیندستان بووە یەکەم وڵات کە کەشتییەکی ئاسمانی بە سەرکەوتوویی لە نزیک جەمسەری باشووری مانگ بنیشێنێتەوە.
  • لە ٢٥ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣ تەلیسکۆبی جەیمس وێب یەکەمین ڕوانگەی خۆی کرد بەرامبەر هەسارەی کەیوان و وێنەی ناوزەی هەسارەکەی گرت.
  • لە ١٢ی تەمموزی ٢٠٢٢ تەلیسکۆبی جەیمس وێب یەکەمین وێنەی ناردەوە کە بە ڕوونترین وێنەی بۆشایی هاتە هەژمارکردن.
  • لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ تەلیسکۆبی جەیمز وێب بە سەرکەوتووی هەڵدرایە بۆشایی، لە ناوەندی بۆشاییی گویانا لە وڵاتی فەڕەنسا بە هۆکاری مووشەکی ئاریان ٥.
  • لە ١٠ی شووباتی ٢٠٢١ کەشتی ئاسمانی چینی (تیان وین-١) گەیشتە هەسارەی سۆر و یەکەمین وێنەی ناردەوە سەر زەوی.
  • لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ وڵاتی تورکیا بە هەماهەنگی کۆمپانیای (بۆشایی ئێکس) مانگی دەستکردی (A5-turksat) بە مووشەکی فاڵکۆن٩ لە بنکەی بۆشایی کیپ کانیڤیرال هەڵدرا، ئەو ناردنە یەکەمین هەڵدانی بۆشاییگەری کۆمپانیای (بۆشایی ئێکس) بوو لە ساڵی ٢٠٢١ و مانگەکی دەستکردی تایبەت بە بواری ڕاگەیاندن بوو سەر بە وڵاتی تورکیا.
  • وڵاتی ئیمارات پاشی دووجار گواستنەوەی هەڵدانی کەشتی ئاسمانی هیوا، لە ٢٠ی تەمموز کەشتی ئاسمانی هیوا ناردە دەرێی زەوی بە ئامانجی ناردنە سەر هەسارەی بارام و لێکۆڵینەوە لەسەر هەسارەکە، کەشتیەکە لە ناوەندی بۆشاییی تانیگاشیما لە وڵاتی یابان نێردرا دەرێی زەوی.
  • دەزگای بۆشاییی چین لە ٢٣ی تەمموزی ٢٠٢٠ کەشتی ئاسمانی تیان وین١ ناردە دەرێی زەوی بە ئامانجی لێکۆڵینەوە لە هەسارەی بارام.

وتاری هەڵبژێردراو

گەردوون

ڕوانگەی ئاسمانیی ھەولێروانگەی ئاسمانیی ھەولێر یان ڕوانگەی ئاسمانیی چیای کۆڕەک (بە ئینگلیزی: Erbil Observatory) ڕوانگەیەکی ئاسمانیی لەکارکەوتووە لەسەر چیای کۆڕەک، لە باکووری پارێزگای ھەولێر، باشووری کوردستان. زیاتر...

بابەتەکان

گەردوون دەزگا بۆشاییەکان ئامێرەکانی بۆشایی هەسارەکان
گەردوون

گەردوون
گەردوون

وێنەی هەڵبژێردرای

گەردوون
ئەم وێنەیە قەبارەی گەردوون لە بەرامبەر کات نیشان دەدات, ڕووداوە تایبەتەکان نیشان دەدرێن وەک دروستبوونی هایدرۆجینی بێلایەن لە ٣٨٠ ٠٠٠ ساڵ دوای تەقینەوە گەورەکە. پێش ئەم سەردەمە کارلێکی بەردەوامی نێوان ماددە (ئەلکترۆنەکان) و ڕووناکی (فۆتۆنەکان) وایکرد کە گەردوون ناڕوون بێت. دوای ئەم ماوەیە ئەو فۆتۆنانەی ئێستا پێیان دەڵێین CMB بە ئازادی دەستیان کرد بە پەڕینەوە. هەڵاوسانەکان (جیاوازی لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر) لە دابەشکردنی ماددەدا جێپەنجەی خۆیان لەسەر فۆتۆنەکانی CMB بەجێهێشت. شەپۆلەکانی چڕی وەک پلەی گەرمی و جەمسەرگیری "E-mode" دەردەکەون.

داتا و زانیاریەکانی هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر

تایبەتمەندی هەسارەکان:

ناوی هەسارە خوولگەی تەواو بەرە خوولگەی نیوە تیرەی بازنەیی (باڵانسی گەردوونی) خوولگەی چەرخ (بە ساڵ) لاری بۆ هێڵی یەکسانی لە رۆژەوە نا ناوەندی خوولگەیی سوورانەوە بە دەوری تەوەری خۆی (بە رۆژ) رێژەی مانگەکان لە دەوری هەسارە بازنە تەوشک جۆری هەسارە
(زاوە) عەتارد ٠,٣٨٢ ٠,٠٦ ٠,٣٩ ٠,٢٤ ٣,٣٨ ٠,٢٠٦ ٥٨,٦٤ نیە نیە ھەسارەی بەردین
ڤینوس ٠,٩٤٩ ٠,٨٢ ٠,٧٢ ٠,٦٢ ٣,٨٦ ٠,٠٠٧ ٢٤٣,٢ نیە کاربۆن دووئۆکسید و نایترۆجین ھەسارەی بەردین
زەوی ١,٠٠ ١,٠٠ ١,٠٠ ١,٠٠ ٧,٢٥ ٠,٠١٧ ١,٠٠ مانگ نیە ئۆکسجین و نایترۆجین ھەسارەی بەردین
مەریخ ٠,٥٣٢ ٠,١١ ١,٥٢ ١,٨٨ ٥,٦٥ ٠,٠٩٣ ١,٠٣ ٢ نیە کاربۆن دووئۆکسید و نایترۆجین ھەسارەی بەردین
ھورمز ١١,٢٠٩ ٣١٧,٨ ٥,٢٠ ١١,٨٦ ٦,٠٩ ٠,٠٤٨ ٠,٤١ ٤٩ هەیتی ھایدرۆجین و ھیلیۆم ھەسارەی گازی
کەیوان ٩,٤٤٩ ٩٥,٢ ٩,٥٤ ٢٩,٤٦ ٥,٥١ ٠,٠٥٤ ٠,٤٣ ٥٢ هەیتی ھایدرۆجین و ھیلیۆم ھەسارەی گازی
ئورانوس ٤,٠٠٧ ١٤,٦ ١٩,٢٢ ٨٤,١ ٦,٤٨ ٠,٠٤٧ -٠,٧٢ ٢٧ هەیتی ھایدرۆجین و ھیلیۆم ھەسارەی گازی
نێپتۆن ٣,٨٨٣ ١٧,٢ ٣٠,٠٦ ١٦٤,٨ ٦,٤٣ ٠,٠٠٩ ٠,٦٧ ١٣ هەیتی ھایدرۆجین و ھیلیۆم ھەسارەی گازی

فەلەکناسان

گەردوون
سەیگن

کارڵ سەیگن کارل ئیدوارد سەیگن (ماوەی ژیان: ٩ی تشرینی دووەمی ١٩٣٤ تاکوو ٢٠ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦) کەسایەتی فەلەکناس و نووسەر و زانای ئەمریکیە، و لە برۆکلین، ئەمریکا لەدایکبووە.

لە زانکۆی ھارڤارد مامۆستا بووە و بەژداری کردووە لە دامەزراندنی ئاژانسی ناسا و چەندان پرۆژەی تر. ھەوادارانی ئەم زانایە ناتوانن ھەرگیز ئەو زنجیرە دیۆکۆمێنتاریەی لە بیر بکەن کە لە کەناڵەکانی تەلەڤیزیۆن دەیکرد بە ناوی کۆسمۆس (Cosmos) و دواتر ئەم دیۆکۆمێنتاریە کرا بە کتێب بە ھەمان ناوەوە.زیاتر...

ئامێرە گەردوونیەکان

گەردوون
لەم وێنەیەدا کەشتییەکی ئاسمانی سپەیس ئێکس کریو دراگۆن نزیک دەبێتەوە لە وێستگەی بۆشایی ئاسمانی نێودەوڵەتی بۆ جێگیرکردن.

مەکۆی بۆشایی (بە ئینگلیزی: Space Shuttle)، کەرستەیەکی گواستنەوە یان لێخوڕێکی دیزاینکراوە بۆ فڕین لە فەزا. کەشتییەکانی بۆشایی بۆ ئامانجی جۆراوجۆر بە کار دەھێنرێن؛ لەوانە پێوەندیکردن لە دوورەوە، چاودێریی زەوی، کەشناسی، دەریاوانی، داگیرکردنی فەزا، ھەسارەناسی و گواستنەوەی مرۆڤ و کەلوپەل بۆ فەزا. کەشتییەکانی بۆشایی دوو جۆری سەرنشیندار و بێسەرنشینیان ھەیە.زیاتر...

کەشتیە ئاسمانیە جیاوازەکان

مێرنێر ١٠ زیاتر...

مێسنجەر (کەشتیی ئاسمانی) زیاتر...

ڤایکینگ ١ زیاتر...

پایۆنیر ١٠ زیاتر...

کەشتیی ئاسمانیی جونۆ زیاتر...

لێکۆڵینەوەی زانستی گەردوونی

گەردوون
ئاڵای ناوەند

ڕوانگەی باشووری ئەورووپا ئەو ناوە ناوێکی زیندووی گەرانی بۆشایی ١٤ وڵاتی ئەورووپایە لە ساڵی ١٩٦٢ بە ئامانجی زانیاری و ئاشکراکردنی زانیاری دەربارەی گەردوون دایانمەزراند، ئەو روانگەیەش دەکەوێتە وڵاتی چیلی ، ئەو روانگەیە بەنێوبانگە بە ژمارەیەک تەلیسکۆبی گەورە وە پێکدێت لە ٤ تەلیسکۆبی گەورە بە پانتای ٨ مەتر جێگیرکراینە

ئەو روانگەیە چەندین دەسکەوتی بۆ مرۆڤایەتی بەدەست خستوە ئەوانیش:

  • ئاشکراکردنی (تەقینەوەی تیشکی گاما)
    تەقینەوەی تیشکی گاما
    تەقینەوەی تیشکی گاما
  • سەلماندی کونی ڕەش لە ناوەندی رێکاکێشانەکەمان هەیە ڕێگای شیری
کونی رەش

  • لە ساڵی ٢٠٠٤ تەلیسکۆبی گەورە بۆ یەکەمین جار وێنەی هەسارەیەکی گرت لە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر
وێنەی کۆمەڵەیەک لە هەسارەی قەبارە جیاواز
وێنەی کۆمەڵەیەک لە هەسارەی قەبارە جیاواز

زیاتر...

کۆمەڵەی خۆر

پۆلەکان

Tags:

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئاسیابابا تاھیری ھەمەدانیفوراتعەلی مەردانسووتانسێکسی خێرامیرنشینە کوردییەکانخانی لەپ زێڕینمافی مناڵانیاسای ھەڵبژاردنزیاد ئەسعەدمێژووی کوردھەڵەبجەحووسییەکانپیرەمێردھەوکردنی پەردەکانی مێشکتوخمی کیمیایینیشتیمانپەروەریئامەدمافەکانی ژنانجلی کوردیقەزای بەردەڕەشخانەقینزانستئایارمەحویھەژارقسەی نەستەقتەکنۆلۆژیافڕۆکەفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرھاوزایەندخوازیتەڵعەت تاھیرپرۆتۆکۆل (دیپلۆماسی)دی ئێن ئەیقەزای کەرکووکگەردیلەمزگەوتپاڵنگانحەجکیمیازێوەرعومەر کوڕی عەبدولعەزیزنەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێندەوڵەتی ئەمەویھزرڕۆژی جیھانیی کرێکارانمەشروب (ڕوونکردنەوە)تیشکدانی کارۆموگناتیسیمێژووی ھەولێریانەی کۆیەجۆرج دەبلیوو بوشکۆم بۆ دەمخۆرشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریجوگرافیای دانیشتووانئیسلامکێری مرۆڤکۆڕەکڤایرۆسکۆلۆنیالیزمڕێواسڤۆڵتیەبەڕێوەبەریفۆلکلۆرمێشکپۆڕندراوی دیجیتاڵفاشیزمسەردەشتئیبن خەلدوونباوک🡆 More