ھاوکێشە لە بیرکاریدا، وتنی ھاوکێشی دوو شتە بە زمانی ھێماکان.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لە تەواوی ھاوکێشەکان ھێمای = ھەیە و دوو بەری ئەم ھێمایە بە یەکەوە بەرابەرن. لە ھەر لایەک یان لە ھەر دوو لاکاندا گۆڕەک (Variable) ھەیە. بەو ھاوکێشەیەی کە ھەر چەندە گۆڕانکاری لە بەھایەکانی گۆڕەکەکانیدا بکرێت، بە ڕاستی بمێنیتەوە دەوترێت ھاوئەنجام.
ھاوکێشەکان بەپێی شیکارکردنیان بریتین لە
ھەر ڕستەیەکی بیرکاری یەکسانەی تێدا بوو، پێی دەوترێت ھاوکێشە. بە دۆزینەوەی نرخی گۆڕەک دەوترێت شیکاری ھاوکێشە، و بە دانانی نرخی گۆڕەک لە ھاوکێشەکە دەوترێت پاسادانی ھاوکێشە.
ھاوکێشەکە یەک شیکاری ھەیە.
لەبەر ئەوەی ٠=٠، کەواتە ھاوکێشەکە بێسنوور شیکاری ھەیە. بە واتایەکی تر، ھەر بەھایەک لە بەھاکان پاسادانی ھاوکێشەکە دەکات.
لەبەر ئەوەی ٢-≠٠ و لە ھاوکێشەکە ٢-=٠ دەرچووە، کەواتە ھاوکێشەکە شیکاری نییە. بەواتایەکی تر، ھیچ بەھایەک پاسادانی ھاوکێشەکە ناکات.
بۆ شیکاریکردنی ھاوکێشە یاسایەکی گشتی ھەیە:
ھاوکێشە ڕادەدارەکان یان ھاوکێشە جەبرییەکان بەو ھاوکێشانە دەوترێت کە ڕێساکەیان بەم شێوەیە:
یان
لێرەدا P و Q دوو ڕادەدارن.
بە کۆمەڵێک کە لە زیاتر لە یەک ھاوکێشەی ھێڵی پێک ھاتبێت سیستمی ھاوکێشەی ھێڵی دەوترێت. بۆ نموونە،
سیستمێکی ھاوکێشەی ھێڵییە کە لە سێ ھاوکێشە و سێ گۆڕەکی x, y, z پێک ھاتووە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھاوکێشە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھاوکێشە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.