کتێبی الجبر والمقابلە نووسینی محەممەد کوڕی مووسا ئەلخوارزمی لە ساڵی ٨٢٠ زایینی (سەدەی سێھەمی کۆچی) لە بەغدایە.
خوارزمی لەو کتێبەدا بۆ یەکەم جار جەبر وەک لقێکی بیرکاری دەخاتە ڕوو. وشەی جەبر لەو کتێبەوە بۆ جیھان بەجێما لەگەڵ ھەندێک گۆڕانی کەم لە دەربڕین. کتێبی جەبر و موقابەلە یەکەم جار لە ساڵی ١١٤٥ زایینی لەلایەن ڕابێرت ئافچێستێر بە لاتین وەرگێڕدرا و تا سەدەی شانزەدھەمی زایینی وەک یەکێک لە کتێبە سەرەکییەکانی بیرکاری لە زانکۆ ئەورووپییەکان بە وانە دەوتراوە. لەم کتێبەدا خوارەزمی ھاوکێشە دووجاکان بە شێوەی جەبری و ئەندازەیی شی دەکاتەوە.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جەبر و موقابەلە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.