مەسروور بارزانی (لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٦٩) سیاسەتوانێکی کورد و سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانە.
بارزانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانە. ئەو کوڕی گەورەی مەسعوود بارزانییە و لە ویلایەتە یەکگرتووەکان زانستە ڕامیارییەکانی خوێندووە.
مەسروور بارزانی | |
---|---|
لەدایکبوون | |
نەتەوە | کورد |
خوێندنگە | زانکۆی ئەمریکی (لە واشینتۆن) |
پیشە | سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان (١٠ی تەممووزی ٢٠١٩ - ئێستا) |
ئۆفیس | بەرپرسی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان |
پێش | پێگە دامەزرا |
حیزبی سیاسی | پارتی دیموکراتی کوردستان |
ئایین | ئیسلام (سوننە) |
مناڵ(ەکان) | ٤ ئارین مەسرور بارزانی |
خزمەکان | مەسعوود بارزانی (باوک) مستەفا بارزانی (باپیر) نێچیرڤان بارزانی (ئامۆزا) |
وێڕای ئەوە بەشێک لەتەمەنی منداڵی لەسەر شاخ بەسەربرد، مەسروور بارزانی خوێندنی ئامادەیی لە ئێڕان تەواودەکات. دواتر بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس چووەتە بەریتانیا و لەوێ کۆرسی زمانی ئینگلیزی خوێندووە. پاشان لە ئەمریکا لەساڵانی ١٩٩٣بۆ ١٩٩٧، خوێندنی زانستە سیاسییەکانی لەزانکۆی ئەمریکا لە واشینتۆن دیسی تەواوکردووە. دواتر، ماستەری خوێندووە لەسەر ئاشتی و چارەسەری ناکۆکییەکان.
لەتەمەنی ١٦ ساڵیدا بووەتە پێشمەرگە لە شۆڕشی گوڵان و لەشەری خواکورک بەشداربووە لەبەرامبەر ڕێژێمی بەعس. دواتر بۆ خوێندن چووەتە ئێرن، بەریتانیا و ئەمریکا تا لە ساڵی ١٩٨٨، گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان و لەکۆنگرەی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان بەئەندامی ناوەندی ھەڵبژێردراوە و دواتر لەناو حزبەکە چەند پلەیەکی دیکەی پێدرا وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ھەروەھا کرا بەبەڕێوبەری دەزگای پاراستن. لەکۆنگرەی ١٣ی پارتی لە ساڵی ٢٠١٠، وەک ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکە پاڵێورا بەڵام وەک ئەندامی مەکتەبی سیاسیی دیاریکرا. لە ساڵی ٢٠١٢، لەلایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی ئەوکاتەی ھەرێمی کوردستان ئەوا مەسروور بارزانی وەک ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایش لە ھەرێمی کوردستان دیاری دەکرێت. لە ١٠ی تەممووزی ٢٠١٩، وەک سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو و تا ئێستاش لەو پلەدایە.
لە ساڵی ٢٠٠٥، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دادەمەزرێنێت کەڕێخکراوێکی خێرخوازی و قازانج نەویستە. لە ساڵی ٢٠١٣، زانکۆی ئەمریکی لەدھۆک دەکاتەوە و سەرۆکی فەخری زانکۆکەشە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مەسروور بارزانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مەسروور بارزانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.