شارستانی ساینقەڵا یان شاھیندژ (بە کوردی ھەڵۆژین)، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ورمێ ھەڵکەوتووە.
ناوەندی ئەم شارستانە شاری ھەڵۆژینە. ئەم شارستانە ھاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ شارستانی میاندواو و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی سەقز و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی تیکاب و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارستانی بۆکان.
شارستانی ساینقەڵا شارستانی ھەڵۆژین | |
---|---|
شھرستان شاھیندژ - شاھیندژ بۆلگەسی - Shahin Dezh County | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا |
بوون بە شارستان | ١٩٨٩ |
دەسەڵات | |
• سەرۆکی شارستان | ئەمیر تەیمووری |
ڕووبەر | |
• شارستان | ٢٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٨٠٠ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شارستان | ٩٢٬٤٥٦ |
• شاری | ٥٤٬١٣٥ |
• لادێیی | ٣٨٬٣٢١ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کرمانجی و سۆرانی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام(شیعە و سوننە) |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (ھاوین) |
تەلەفۆن | ٠٤٤١ |
وێبگە | ساینقەڵا |
پێش ئەوەی ببێتە شارستان، شارستانی ساینقەڵا ناوچەیەک (ناحیە - پەخش) بووە لە شارستانی مەراغە. دوای دەرچوونی یاسای پاشایەتی دەستووری لە ئێران لە ساڵی (١٩٠٦)دا یاسایەک دەرچوو بەناوی یاسای دروست کردنی ویلایەتەکان کە ئێران بووە چوار ویلایەت ئازەربایجان یەکێک بوو لە ویلایەتەکان، لە ساڵی (١٩٣٧)دا ئێران بووە دە ویلایەت کە ئەوکات ئازەربایجان بووە دوو بەش و بوو بە ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات و ئازەربایجانی ڕۆژاوا ئیتر لەو کاتەوە ساینقەڵا بووە بەشێک لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا.
لەسەر ژمێری ساڵی (٢٠١٦)دا ژمارەی دانیشتوانی (٩٢٤٥٤)کەس بووەو (٤٦٤٦١)ی نێر بووە و (٤٥٩٩٥)ی مێ بووە، شارستانی ساینقەڵا لە (٢) ناوچە (پەخش) و (٣) گوندستان و (٣) شارەدێ و (١٥١) گوند پێکھاتووە، ڕووبەری ئەم شارستانە (٢١٤٤کم٢)ە.
ڕێژەی کورد لە شارستانی ساینقەڵا (٧٩٪)ەیە، کەدەکاتە (٨٠٥٢٥) کەس.
ڕێژەی ئازەری لە شارستانی ساینقەڵا (٢١٪)ەیە، کەدەکاتە (٢١٥٠٢) کەس.
گژ و گیای و لەوەڕگایەکی زۆر و ھەبوونی باخ و کێڵگەی زۆر لەم شارستانە کە لەلایەن جوتیارەکانەوە چێندراوە و بەرھەم ھاتووە وە لە بەرزایییەکانی ئەم شارستانەدا زۆرێک داری خۆڕسک ھەن و لە دەشتەکانیشدا کەڵگەی بەپیت ھەیە، جۆری درەختی ئەم ناوچەیە پەک ھاتووە لەمانە (سێو و ھەڵوژەی زەرد و ھەڵوژە و گوێز) و بەروبومی کشتوکاڵیش پێکھاتووە لە (گەنم و جۆ و نیسک)، ھەبوونی گیایی جاجغ و کەما کە ئالیکێکی زۆر باشە بۆ ماڵات.
گیاندارانی ئەم شارستانە دەکرێن بە دوو بەشەوە:
ناوچە ھەوارییەکانی ساینقەڵا دەکەوێتە بەرزایییەکانی پیرمەحمود، بەھۆی سەرمای پایز و زستان کۆچەرییەکانی ئەم ناوچەیە بۆ ماوەی (٥) مانگ مەڕوماڵاتیان نابەنە کوێستان و لە شوێنی حەوانەوەی خۆیان دەمێننەوە، لەم کوێستانانە بەھۆی بارینی بارانی زۆر گژ و گیای زۆر و تازەی ھەیە و سەرچاوەیەکی باشە بۆ لەوەڕاندن، ئەم لەوەڕگانە بەپێی گوند و ھۆزەکان دابەشکراون وە لەسەرەتای مانگی (نیسان) ەوە کۆچی بۆدەکەن تاوەکو کۆتایی مانگی (ئەیلول) ئەم دابەشکردنی لەوەڕگانە بۆ ئەوەیە کە ئەم ھۆز و تیرە جیاوازانە نەچنە ناو لەوەڕگای یەک و نەبێتە ئاژاوەیان.
ناوچە ھەوارییەکانی ساینقەڵا وەک کوێستانی مەحمودخان و سەلیم خان لە سنوری ساینقەڵا، کوێستانی ئاقداش لەنێوان تیکاب و ساینقەڵا ھەوارگەیەکی چاکی پڕ لە گژو گیاو لەوەڕگایەکی چاکە کە ھۆزە کوردەکان و ئازەرییەکان بەکاری دەھێنن، ئەم کۆچ و ڕەوەیان تەنھا وەرزییە.
شارستانی ساینقەڵا دێرینترین شارستانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە لە کاری دەستیدا، لەم شارستانە و دێھاتەکانیدا نزیکەی (١٠٠٠) خێزان خەریکی کاری دەستین، بەزۆری بەرماڵی نوێژ دروستدەکەن لەگەڵ مافوور و بەڕە و جاجم کە ھەمووی بەدەست دەچنن، وە لەکۆندا گڵکاری کراوە لە ناوچەکەدا بەڵام لە ئێستادا نەماوە.
مافور چنین پێشینەیەکی مێژووی ھەیە لەم شارستانەدا، ساینقەڵا شارێکی مێژوویییە، وە ئەم شارستانە ھەدوو نەتەوەی کورد و ئازەری تیادایە کە ھەریەکەیان خاوەنی کلتورێکی تایبەتە بە کاری دەستی، تورک زمانەکان کاتێک کۆچەری بوون و کۆچیان کرد بۆ ئەم ناوچەیە و تێیدا نیشتە جێبوون دەستیان کرد بەکاری دەستی و ھونەری کاری دەستییەکیان پێشخست، وە ھونەری ئەندازەییان تیادا بەکار دەھێنا بەشێوەیەکی تەواو نیمچە تەواو، لەم ناوچەدا بۆ دروست کردنی مافوور زیاتر خوری بەکار دەھێندرێت و ھەندێ جار لۆکە و یان بەتێکەڵی، زۆرینەی مافوورەکان بە شێوەیەکی باریک و درێژ دروست دەکرێن کە بەم شێوانە دەبن(١*٥ و ١*٦ و ٢*٣ ....)
بەڵام کوردەکان بەرھەمەکانیان جیاوازترە لەوان و شێوەی ئەندازەی ڕێک و نیمچە ڕێک و مافوری خڕیان ھەیە، ڕیزی فەرشەکان (٢٥ تا ٦٠) بەندەو لە مافووری ئاوریشمدا دەچیتە (٧٠) ڕیز، درێژی و پانی مافوورەکان دەگۆڕێت بەپێی داواکردنی بازاڕ، وێنەی مافورەکان ھەر لە وێنەی کوردی و ڕەنگاو ڕەنگ و ماسی … و ھەروەھا لە شێوەی فەرشی تەبرێز و ئەسفەھان، مافورەکان لە خوری و ئاوریشم و لۆکە دروست دەکرێن یان تێکەڵەی ئەمانە.
لە ساینقەڵا بۆ بەڕە چنین خوری یان لۆکە یان لۆکەو خوری بەکاردەھێنن بۆ دروست کردنی، لەم ناوچەیە بەڕەی کوردی و ئەفشار و ناوخۆیی ھەیە و بەڕەنگی سوور و سەوز و زەرد و بەبەکارھێنانی خوری ڕەشیش، زۆرترین بەرھەمھێنانی جاجم لە ئێراندا لەم شارستانەیە، بەکاردەھێنرێت لە ماڵ و شوێنەکاندا لەباتی ڕاخەر و یان ھەڵدەواسرێت بەدیواردا بۆ جوانی و دروستکەری سەرەکی جاجم ئافرەتانن لە ماڵەوە.
لەم ناوچەیەدا ھەروەک ھەموو سارە ساردەکانی کە چنینی جۆرەکانی خوری بڵاوبوەتەوە لە جۆڵای بە پانتایی (٢ تا ٥)میل لەتەواوی سارو دێیەکان کە بەدەست ژنان دەچنرێن، وەک جۆرەھا گورەوی و لەچک و پشتێن و فەقیانە و پوزەوانە و دروست کردنی ڕانک و چۆغە و جلی ژێرەوە کە بەزۆری ڕەنگی (سپی و قاوەیی و سوور)، وەھەروەھا دروست کردنی جلی ناوچەی کە لە زستانی ساردا بەکاری دەھێنن.
لە کۆندا دروست کردنی سەبەتە و سواڵەت و چنینی حەسیر باو بووە بەڵام ئەمڕۆ باوی نەماوە، بەڵام لەئێستادا پیشەسازی دار پەرەی سەندووە، کە وەھای لێھاتووە ئیسەدەستییەکان بووەت دارتاشی و کورسی و قەنەفە دروست دەکرێت و ھەندێ جار نەخش و نیگاری لەسەر دەکرێت بووەتە کارێکی بەربڵاو.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی ئامار و پلاندانانی پارێزگا لە ساڵی (٢٠٠٠)دا شارۆچکەی ساینقەڵا لەداھاتوودا چەند شوێنێکی یاری دەبێت:
سروشتی جوانی ئەم شارستانە لەمانە پێکھاتووە:
ئەم شارستانە دەکەوێتە ناو زنجیرە چیاکانی زاگرۆسەوە، ئەمەش گرنگترین لوتکە بەرزەکانی کەلە سەر و (٢٠٠م) وەیە:
ناوی کێو | دووری لە ساینقەڵاوە | بەرزی |
---|---|---|
کێوی ئەکوزئۆلان | لەدوری ٢٣کم لە باکوری ڕۆژھەڵات | ٢٩١٧ مەتر |
کێوی ئورتەداغ | لەدوری ٢٥کم لە باشوری ڕۆژھەڵات | ٢٥٥٠ مەتر |
کێوی ئوزن دەرە | لەدوری ٢١کم لە باشور | ٢٦٩٨ مەتر |
کێوی قەرەداش | لەدوری ٢١کم لە ڕۆژھەڵات | ٢٧٦٧ مەتر |
کێوی تەکەقیەسی | لەدوری ٢٩کم لە ڕۆژھەڵات | ٢٧١٠ مەتر |
کێوی خەسرەوخان | لەدوری ١٤کم لە باشوری ڕۆژھەڵات | ٢٦٢٩ مەتر |
کێوی سوبڵاغ | لەدوری ١٧کم لە باکوری ڕۆژھەڵات | ٢٦٩٢ مەتر |
کێوی سفرەسڵان | لەدوری ٢١کم لە ڕۆژھەڵات | ٢٧١٠ مەتر |
کێوی سویلی | لەدوری ٣٥کم لە باکوری ڕۆژھەڵات | ٢٦٦٨ مەتر |
کێوی قازمە | لەدوری ٢٩کم لە باکوری ڕۆژھەڵات | ٢٧٧٥ مەتر |
کێوی مەحمودخان | لەدوری ٢٧کم لە باکوری ڕۆژھەڵات | ٢٦١٠ مەتر |
کێوی یای قاری | لەدوری ٣٦کم لە باکوری ڕۆژھەڵات (بەرزترین) | ٢٩٦١ مەتر |
ساینقەڵا کەوتوەتە باشووری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاواوە و (٦٠کم) کەوتوەتە باشووری شارۆچکەی میاندواو، ھەروەھا کەوتوەتە سەر ھێڵی (٣٦٬٤٠٬٤٥ E)ی ھێڵی درێژی زەوی و (٤٦٬٣٤٬٠٠ N)ی ھێڵی پانی زەویەوە، ڕووباری (زرینە یان چەغتای) بە نەوەندی شاردا دەڕوات و ڕووبەری ئەم شارستانە (٢١٤٤کم٢)ە.
بەپێیی دابەشکردنی کارگێڕی وڵاتی ئێران بەم پێیە دەبێت شارۆچکە و ناوچە (ناحیە) و گوندەوار (گوندستان) و گوند (دێ).
گوندستانی ناوچەی ناوەند:
گوندستانی ناوچەی کەشاوەرز:
ساینقەڵا (ناوەند):
لە ٢١ گوند پێکھاتووە:
لە ٢٦ گوند پێکھاتووە:
لە ٤٢ گوند پێکھاتووە:
کەشەور (ناوەند):
لە ٣٥ گوند پێکھاتووە:
لە ٢٤ گوند پێکھاتووە:
ژمارەی گوندکانی دەکاتە ١٤٧ گوند:
کوردنشینەکان ١٢٤ گوند.
ئازەرینشینەکان ٢١ گوند.
پێکھاتووە لە ٣٠ گوند.
پێکھاتووە لە ١٩ گوند.
پێکھاتووە لە ٧٥ گوند.
پێکھاتووە لە ٢١ گوند.
پێکھاتووە لە ٢ گوند.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارستانی ساینقەڵا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شارستانی ساینقەڵا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.