شارستانی تیکاو یان شارستانی تیکاب، یەکێک لە شارستانەکانی ئێرانە کە لە پارێزگای ورمێ و رۆژهەڵاتی کوردستان ھەڵکەوتووە.
ناوەندی ئەم شارستانە شاری تیکابە. ئەم شارستانە ھاوسنورە لە باکورەوە لەگەڵ شارستانی ھەشتەڕۆ و لە باشوورەوە لەگەڵ شارستانی بیجاڕ و لە ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ شارستانی ماە نیشان و لە ڕۆژاواوە لەگەڵ شارستانی سەقز و شارستانی ساینقەڵا. لە ساڵی (١٩٩٠) بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم شارستانە لەرووی کارگێڕییەوە دابەشکراوە بۆ (٢) ناوچە (ناوچەی ناوەندی شارستانی تیکاب و ناوچەی تەختی سڵێمان) و (٦) گوندەوار و (١٠٢) گوند.
شارستانی تیکاب شھرستان تکاب - شارستانی تیکاو | |
---|---|
Takab County | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ورمێ |
دەسەڵات | |
• قیمقام | عەلی موکەڕەمی |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٢٥٢٣ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٧٤ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٨٧،٨٣٤ |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی)، ئازەری |
• ئایین | ئیسلام (شیعە، سوننە)، یارسان |
تەلەفۆن | ٠٤٤ |
وێبگە | سایت فرمانداری تکاب |
شارستانی تیکاو شوێنگەلێکی زۆری شوێنەواری گەشتیاری تیادایە:
لەم شارستانەدا ئاوی چەم و روبارەکان کەمن و ناوی شارستانەکەس ھەر لەم کەم ئاوییەوە ھاتووە، لەبەر ئەوە چۆم و ڕوبارەکانی ئەم شارستانە دابەس دەبن بەسەر سێ جۆردا:
تەنھا چۆمی ھەمیشەیی شارستانی تیکاب، چۆمی سارۆخە یان ساروقە کە درێژترین ڕوباری شارستانەکەیە، وە ئەم چۆمە لقێکی سەرەکی ڕووباری زەرینە پێکدەھێنێت. لە چۆمە وەرزییەکان چۆمەکانی (چۆمی قجور و چۆمی حاجی بابا) دەتوانین باس بکەین، لە چۆمە جارجارەکان (چۆمی ریجال) ە.
شارستانی تیکاب ئاو و ھەوای ھەروەک ئاو و ھەوای ناوچەی ئازەربایجانە، بەھۆی بەرز و نزمی زۆر لە پەکھاتەی خاکەکەیدا و دووری لە دەریاوە وەھای کردووە کە ڕادەی شێی کەم بێت و ئاو و ھەوای لەزستاناندا سارد و ووشکە سەرمای ھەبێت و لە ھاویناندا گەرما و گرەی ھەبێت، ھەروەھا ڕێژەی باران بارین لەم شارستانەدا (٣٥٠ملم) ە کە وەھای کردووە نیمچە بیابان دەربکەوێت و زەوییەکانی نیوەی بەکەڵکی کشتوکاڵ بێت.
ڕووبەری ئەم شارستانە دەکاتە (٢٥٢٣کم٢)، وە کەوتووەتە باسوری ڕۆژھەڵاتی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاواوە، کەوتووەتە ڕۆژاوای ووڵاتی ئێران، ھەروەھا دکاتە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.
لەبەر ئەوەی لەڕوی کارگێڕییەوە سەربە دەوڵەتی ئێرانە دابەشی کارگێری ووڵاتی ئێران پێکھاتووە لە پارێزگا و شارستان و ناوچە(پەخش) و گوندەوار و گوند، شارستانی تیکاو دابەشی کارگێڕییەکەی بەم جۆرە پێکھاتووە:
ناوچە
گوندستان (گوندەوار)
گوندستانی ناوچەی ناوەند:
لە ١١ گوند پێکھاتووە:
لە ١٤ گوند پێکھاتووە:
لە ٢٠ گوند پێکھاتووە:
گوندستانی ناوچەی تەختی سڵێمان:
لە ٢٣ گوند پێکھاتووە:
لە ١٣ گوند پێکھاتووە:
لە ٢٠ گوند پێکھاتووە:
شارستانی تیکاب لە دوو نەتەوەی جیاواز پێکدێت کە ئەوانیش کورد و ئازەرین:
لە (٦٢) گوند پێکھاتووە:
لە (٢٠) گوند پێکھاتووە:
لە (١١) گوند پێکھاتووە:
لە (٨) گوند پێکھاتووە:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە شارستانی تیکاب تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article شارستانی تیکاب, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.