زمانی کوردی (بە کوردیی باکووری: Zimanê kurdî، بە کوردیی سۆرانی: زمانی کوردی، بە کوردیی باشووری: زوان کوردی، بە کوردیی لەکی: زوۆن کوردی، بە زازاکی: Zıwanê Kurdki، بە کوردیی ھەورامی: زوانو کوردی زمانێکە کە نەتەوەی کورد قسەی پێ دەکەن.
پێشەکی
لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە. زمانی کوردی لەنێوان زمانە ئێرانییەکاندا لە بواری پڕژماربوونی ئاخێوەران سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانەکانی فارسی و پەشتۆ. ئەلفوبێی زمانی کوردیێ یەکێک لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردییە کە نیشاندەری پیتی Êیە لە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدا. «ێ» لەو پیتانەیە کە بە ئەلفوبێی عەرەبی زیاد کراوە.
ڕێزمانی کوردیپیتە بزوێنەکان لە کوردیدا : لە زمانی کوردیدا ٨ (ھەشت) دانە پیتی بزوێنی ھەیە، بەڵام بە ئەلفبای سۆرانی (عەرەبی) تەنیا ٧ (حەوت) دانە پیتیان بۆ دانراوە کە بریتین لە: (ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ە ـ ی ـ ێ - بزرۆکە(i)) بەربڵاوی زمانی کوردیزمانەوانانی کوردیفەرھەنگەکانی زمانی کوردیفەرهەنگی خاڵ یەکەم فەرھەنگی کوردی بە کوردییە. بەرھەمی شێخ محەممەدی خاڵه و لە سێ بەرگ چاپ کراوە:
محەممەدی خاڵ بۆ نووسینی ئەم فەرھەنگە کەڵکی لە تەواوی فەرھەنگەکانی پێش خۆی وەرگرتووە و سەرچاوەیەکی باش بووە بۆ فەرھەنگەکانی دواتر. ڕەوانبێژی زمانی کوردیڕەوانبێژی بریتییە لەو وتە ڕەوان و کاریگەرییەی لەگەڵ بارودۆخی گوێگر یان خونەر بگونجێت بۆ ئەوەی مەبەستەکەی بە ڕوونی بەخوێنەر یان گوێگرەکە بگەیەنێت و چێژی پێ ببەخشێت و کاری تێ بکات ، ئەمەش دەبێت نووسەرەکە لێزان و شارەزاناین وشە و دەقەکان لەبار و داڕشتی تۆکمە و ڕێکخستنی ژیربێژییانە بنووسێت. شێوەزارەکانی زمانی کوردیکوردیی باشووری (ھەروەھا کوردی کهلهوری، کوردیی خوارین یان کوردی خوارگ) یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە و لە ھەرێمەکانی کرماشان، ئیلام، خانەقین و بەشێک لە پارێزگای سنە وھەمەدان و لوڕستان و لەنێو کوردەکانی شێخ بزەینی لە تورکیا قسەی پێدەکرێت. ھەندێک جار بەم زارە کەڵھوڕییش دەگوترێت، بەڵام کەڵھوڕی خۆی شێوەزارێکی کوردیی باشوورییە. کوردیی کرماشانی، کوردیی کەڵھوڕی، کوردی پاڵەیی،، کوردیی لەکی و کوردیی فەیلی ھەموویان کوردیی باشووری پێکدەھێنن. پۆلەکانزمانی ستانداردی کوردیدەروازە:زمانی کوردی/زمانی ستانداردی کوردی ڕستەیەکی ھەڵبژێردراودەروازە:زمانی کوردی/ڕستەیەکی ھەڵبژێردراو/١ ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتدەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک: دەروازەکان |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەروازە:زمانی کوردی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.