دادگاییکردنی سەددام حوسێن

دادگاییکردنی سەددام حوسێن دادگاییکردنی سەرۆکی عێراق (١٩٧٩ تاکوو ٢٠٠٣) سەددام حوسێن بوو، دادگایەکە لەلایەن پێنج دادوەری عێراقی بەڕێوە چوو لەسەر پرسی جینۆساید و تاوانی شەڕ لەوێنەی ڕووداوەکانی دوجەیل، دادگاییکردنی سەددام لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ دەستیپێکرد و لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ کۆتایی ھات بە بڕیاری لەسێدارەدانی سەددام حوسێن گەرچی بەشێک لەکۆمەڵگای مەدەنی لەوێنەی ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای ڕەتکردنەوە و پێداچوونەوەی ئەو بڕیارەیان کردبوو.

دادگاییکردنی سەددام حوسێن
سەددام لەبەردەم دادوەرێک ١ی تەممووزی ٢٠٠٤

پێش دادگاییکردن

ئەو ڕووداوانەی کە ڕوویان دا

لە ١٨ی تەمموزی ٢٠٠٥، سەددام حوسێن بە فەرمی لەلایەن دادگای تاوانکاری تایبەتمەندی عێراقەوە تۆمەتبارکرا بە تێوەگلانی لە «کۆمەڵکووژی»ی خەڵکی شارۆچکەی دوجەیل لە ساڵی ١٩٨٢. لە ٨ی ئابی ٢٠٠٥ بنەماڵەی سەرۆکی پێشووی عێراق سەددام حوسێن بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی لیژنەی بەرگری دا کە بنکەکەی لە ئوردن بوو. و مافی بەرگرییان دا بە پارێزەری عێراقی خەلیل دلێمی.

پێش دەستپێکردنی دانیشتنەکان، تیمی بەرگری چەندین جار ھەوڵیاندا دادگاییکردنەکە دوابخەن بە ھۆکارێک کە گەڕاندیانەوە بۆ پێنەدانی کاتێکی پێویست بۆ پێداچوونەوە بە فایلەکانی کەیسەکاندا، بەڵام ئەو ھەوڵانە شکستیان ھێنا. ئەمەش وایکرد ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ و ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی تێبینی سەبارەت بە پێوەرەکانی دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بخەنەڕوو، کە بە بۆچوونی ئەوان ڕەنگە بەرز نەبێتەوە بۆ ئاستە ستاندارە نێونەتەوەیییەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان بە ھەمان ھۆکار خۆی لە ڕێکارەکانی دادگاییکردنەکە دوورخستەوە و بۆ ئەگەرێکی زۆری دەرکردنی سزای لەسێدارەدان.

دانیشتنەکانی لێکوڵینەوەی سەرەتایی

پێش دادگاییکردنەکە دانیشتنی لێکۆڵینەوە ئەنجامدرا، ھەروەھا پارچەی ڤیدیۆیی سەبارەت بە ڕووداوەکەی دوجەیل پەخشکرا کە لە ساڵی ١٩٨٢ لە سەردەمی شەڕی ئێران و عێراقدا ڕوویدا، کاتێک ژیانی سەددام کرایە ئامانج لەکاتی تێپەڕبوونی کاروانەکەی بەناو شارەکەدا، ھەروەھا لە باخەکانی نزیکەوە تەقەی لێکرا. دانیشتنەکانی لێکۆڵینەوە سەرەتایییەکان بریتی بوون لە دادگاییکردن لەگەڵ دادوەر ڕائید جووحی، ھەروەھا شەڕێکی زارەکی لە نێوان دادوەر جووحی و سەددام حوسێن ڕوویدا لەسەر یاسا و شێوازی لێپرسینەوەی. دادوەر ھەوڵیدا لێپرسینەوە لە سەددام حوسێن بکات سەبارەت بە دۆسیەی دوجەیل، کە تێیدا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. پاشان سەددام حوسێن چۆنییەتی ڕوودانی ئۆپەراسیۆنی دوجەیل ڕوون دەکاتەوە و ڕەتیدەکاتەوە ئاگاداری ئەو دەزگایانە بێت کە بەشدارییان لە دەستگیرکردنی ئەو کەسانەدا کردووە کە ئەویان کردووەتە ئامانج، ئەمەش سەرسوڕمانی و جێی پرسیاریی بۆ دادوەر درووستکرد. دادوەر ڕائید جووحی ڕای گەیاندووە کە ئەو جلوبەرگانەی سەددام حوسێن لەو کاتەدا پێی دەرکەوتووە، نرخەکەی نەدەگەیشتە ١٠٠ دۆلار.

سەددام لە ھەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو کە لەلایەن ئەندامانی حیزبی دەعوە کە مالیکی سەر بە حیزبەکەیە، لە دوجەیل کە نزیکەی ٤٠ کیلۆمەتر لە باکووری بەغداوەیە لە ساڵی ١٩٨٢ ئەنجامدرابوو، دوابەدوای ئەم ڕووداوە سەددام تۆمەتبار کرا بە وێرانکردنی باخەکانی گوندەکە و کوشتنی ١٤٨ کەسی ئەو گوندە وەک وەڵامێکی توند بۆ ھەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی. سەددام لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکی دەستگیرکرا و لەکاتی دادگاییکردنەکاندا ناچار بوو گوێ لە تۆمەتبارەکانی بگرێت کە باس لە زنجیرەیەک تاوانی ڕژێمەکەی دەکەن تا ئەو کاتەی سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

دادگاییکردن

دۆسیەی دوجەیل

دادگای تاوانکاری تایبەتمەند لە عێراق بڕیاریدا ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ وەک وادەی یەکەم دانیشتنەکانی دادگاییکردن دیاری بکات، واتە دوای چوار ڕۆژ لە دەنگدان لەسەر دەستووری عێراق، داواکاری گشتی لە دادگای تاوانکاری تایبەتمەند لە عێراق تۆمەتی کوشتنی ١٤٨ کەسی خەڵکی دوجەیل بەھۆی ھەوڵێکی تیرۆرکردنی شکستخواردوو تۆمەتبار کرد کە لە ٨ی تەممووزی ١٩٨٢دا ئەنجامدرا، کە لەلایەن حیزبی دەعوەی ئیسلامییەوە ڕێکخرابوو، ھەمان تۆمەت لەسەر ئەو کەسانە خرایە پاڵ کە ناویان نووسراوە لە خوارەوە:

  • بەرزان ئیبراھیم تکریتی: برای سەددام حوسێن و لەو سەردەمەدا بەرپرسی ھەواڵگری عێراق بووە.
  • تەھا یاسین ڕەمەزان: ئەوکات جێگری سەرۆکی کۆمار بووە.
  • عەواد حەمەد بەندەر: سەرۆکی دادگای شۆڕش بووە، کە حووکمی ساختەی لەسەر ڕووداوەکانی شارۆچکەی دوجەیل دەرکردووە.
  • عەبدوڵڵا کازم ڕووەید مەشایخی، مەزھەر عەبدوڵڵا ڕووەید مەشایخی، عەلی دایح عەلی، و محەممەد عەزاوی عەلی: بەرپرسە دیارەکانی حیزبی بەعس لە ناوچەی دوجەیل لە کاتی ھەوڵە شکستخواردووەکەی تیرۆرکردندا.

دوجەیل شارۆچکەیەکی بچووکە و دانیشتووانەکەی زۆربەیان شیعەن، دەکەوێتە ٤٠ میل لە باکووری بەغدا و ژمارەی دانیشتووانی نزیکەی ١٠ ھەزار کەسە، شارەکە بە یەکێک لە ناوەندەکانی دەسەڵاتی حیزبی دەعوەی ئیسلامیی دادەنرا، کە حیزبێکی قەدەغەکراو بوو لە ساڵانی ھەشتاکان لەکاتی تیرۆرە شکستخواردووەکەدا. ڕۆژی ٨ی تەممووزی ساڵی ١٩٨٢، سەددام حوسێن لە ناوەڕاستی شەڕی ئێران و عێراقدا، سەردانی شارۆچکەکەی کرد، کاتێک کاروانەکەی بەناو شارۆچکەکەدا تێدەپەڕی، کاروانەکە بەر تەقەی ئەندامانی حیزبی دەعوەی ئیسلامیی کەوت و تەقە لە نێوان ئەندامانی ئەو حیزبە و پاسەوانانی پاراستنی سەددام ڕوویدا.

دوای ئەم ھەوڵی تیرۆرکردنە، بەپێی وتەی گەواھیدەران- سکاڵاکاران- ھێزە سەربازییەکان بە فەرمانی سەددام حوسێن، کوشتن و ھەڵکوتانە سەر و گرتن و پشکنینی بەرفراوانیان لە شارۆچکەکەدا ئەنجامدا و بەھۆیەوە ١٤٣ کەس لە دانیشتووانی شارۆچکەکە کوژران، بەپێی وتەی گەواھیدەران کە منداڵانی خوار تەمەنی ١٣ ساڵ بوون، ئەمەش بەپێی ھەمان لێدوان و بەڵگەنامە ئەنجامدراوە کە داواکاری گشتی دەستگیرکردنی ١٥٠٠ دانیشتووی شارۆچکەکەی خستەڕوو کە گواستراونەتەوە بۆ زیندانەکانی بەغدا، و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی (لیا) لە بیابانی فەرماندارێتی مووسەننا، لەو ماوەیەدا بەپێی گەواھییەکانیان، توندترین جۆرەکانی ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونییان بەرکەوتووە، دوای ئەوە بڕیاری لەناوبردن و تاشین دەرچووە بۆ نزیکەی ١٠٠٠ کم٢ چوارگۆشە لە زەوی کشتوکاڵی و باخی میوە کە دەکەوێتە شارۆچکەکە، بەپێی داواکاری گشتی. شایەنی باسە، دوای ١٠ ساڵ لەم ڕووداوە، حکوومەتی عێراق قەرەبووی فەرمی بۆ ئەو باخ و زەوییە کشتوکاڵییانەی کردووە کە زیانیان پێگەیشتووە.

لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٥ سەعدوون جەنابی ڕفێندرا و کوژرا کە پارێزەری عەواد حەمەد بەندەر بوو، لە ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ عادل زووبەیدی و عەبدوڵڵا کازم ڕووەید کە پارێزەری بەرگریکار بوون بۆ تەھا یاسین ڕەمەزان، کوژران. لەھەمان ھەوڵدا، تامر حەموود خووزاعی، پارێزەری بەرگریکاری بەرزان ئیبراھیم تەکریتی بریندار بوو، ئەمەش وایکرد سەرۆکی دادوەری ڕزگار محەممەد ئەمین دادگاییکردنەکە دوابخات بەمەبەستی دۆزینەوەی پارێزەرانی جێگرەوە.

سزای لەسێدارەدان

ڕۆژی ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦ دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ سەددام حوسێن دەرکرد، ھەروەھا ھەمان سزای بۆ بەرزان ئیبراھیم حەسەن دەرکرد کە بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای ھەواڵگری بوو و عەواد حەمەد بەندەر سەعدوون سەرۆکی دادگای شۆڕشی ھەڵوەشاوە. سەبارەت بە تەھا یاسین ڕەمەزانیش سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. و تۆمەتبارانی دیکەی دۆسییەکە: عەلی دایح، عەبدوڵڵا کازم ڕووەید، و مەزھەر عەبدوڵڵا سزای ١٥ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا، ھەروەھا تۆمەتبار محەممەد عەزاوی بەھۆی نەبوونی بەڵگەوە ئازاد کرا.

ڕەخنە لە حووکم

دادگاییکردنی سەددام حوسێن 
سەددام حوسێن و بەرزان تکریتی (٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥)

جێگای سەرنجە کە خەڵکێکی زۆر بە توندی ڕەخنەیان لە دادگاییکردنی سەددام حوسێن گرت وەک جۆرێک لە تۆڵەسەندنەوە کە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە ئەنجام دەدرێت و بۆ سەلماندنی بیانووەکەیان ئاماژەیان بەوە کرد کە ئەمریکا زۆر گرنگی بەم دادگاییکردنە داوە. پارێزەرانی سەددام حکوومەتی عێراقیان بە دەستوەردان لە دادگاییکردنەکە تۆمەتبار کرد. ھەروەھا پارێزەرانی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق ھێرشیان کردە سەر کاتی سزاکە، کە ھاوکات بوو لەگەڵ ئەو کاتەی کە ئەمریکییەکان بەرەو سندووقەکانی دەنگدان دەڕۆشتن بۆ ئەوەی لە ھەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی کۆنگرێسدا دەنگەکانیان بدەن، و تێیدا دیموکراسەکان سەرکەوتنیان بەدەستھێنا.

لە ناڕەزایەتییە یاساییەکان بەرامبەر بە دادگاییکردنەکە، ئەو دادوەرانەی کە سەر بە لایەنەکانی نێوان خۆیان و تۆمەتبار (سەددام حوسێن)ن کە بەرپرسیارێتی نەیاران دەگرێتە ئەستۆ، و لێدوان دەردەکەن کە بڕیاری پێشوەختەیان تێدایە، وەک بەکارھێنانی وشەی «قوربانیانی بێتاوان» بۆ وەسفکردنی سکاڵاکاران لە دژی تۆمەتبار، کە بەپێی یاسا و بنەماکانی دادگاییکردن و داوای یاسایی ڕێگەپێنەدراوە.

ڕێکخراوی ھیوومان ڕایتس وۆچی ئەمریکی کە خەمخۆری مافەکانی مرۆڤە، کە ماوەیەکی زۆر ڕژێمی سەددامی بە ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی تۆمەتبار کردووە و یەکێک بووە لە نەیارانی سەرسەختی ئەو و ئاراستەکانی، گەڕایەوە بۆ ئەوەی بۆچوونی یاسایی خۆی لەسەر دادگاییکردنەکە بدات، وەسفی کردووە کە «لەلایەن دادوەرە نا بێلایەنەکانەوە بەڕێوەدەبرا و لە دادگاییەکەدا تێیدا ڕێکارەکان سەلماندوویانە کە پێویستی بە زانیارییە سەبارەت بە بنەماکانی دادگاییکردنی دادپەروەرانە».

سەبارەت بە ھەڵبژاردنی بەیانی جەژنی قوربان - ١٠ی زوولحیجەی ساڵی ١٤٢٧ لەگەڵ ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ی زایینی- بۆ جێبەجێکردنی حووکمەکە سەرەڕای ئەوەی ماوەی یاسایی بۆ جێبەجێکردنی تەواو نەکردووە، کە ٣٠ ڕۆژ دوای یەکلاییکردنەوەی حووکمەکەیە، ناڕازییەکی بەرفراوانییەکی جەماوەری لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراقی لێکەوتەوە، ھەروەھا ڕەخنەی یاسایی بەھۆی پێشێلکردنی یاسای عێراقی کە سزای لەسێدارەدان لەسەر سزادراو لە پشووی فەرمی و جەژنی ئایینیدا جێبەجێ ناکرێت.

سەپاندنی سزای لەسێدارەدان

لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ دەستەی جیاکاری لە دادگای باڵای تاوانەکانی عێراق بڕیارەکەی خۆی دەرکرد کە سزای لەسێدارەدانی سەددام حوسێن و بەرزان ئیبراھیم و عەواد حەمەد بەندەر پشتڕاست دەکاتەوە و پێشنیاری توندکردنی سزای کرد بۆ تەھا یاسین ڕەمەزان، بەم شێوەیەش پێویستە حکوومەتی عێراق سزای لەسێدارەدان بە ھەڵواسینی سەددام و ھاوڕێکانی لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا جێبەجێ بکات کە لە ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ەوە دەستپێدەکات.

جێبەجێکردنی حووکمی لەسێدارەدان

کاتژمێر ٥:٤٥ی بەیانی ڕۆژی شەممە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦ی زایینی، کە ھاوتایە لەگەڵ دەیەمی زوولحیجەی ساڵی ١٤٢٧ی کۆچی - لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا- حووکمی لەسێدارەدان بە ھەڵواسینی سەددام حوسێن سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق جێبەجێ کرا. پارچە ڤیدیۆی دزەپێکراوی لەسێدارەدانەکە لە زۆرێک لە کەناڵە ئاسمانییەکان پەخشکرا.

سەرچاوەکان

Tags:

دادگاییکردنی سەددام حوسێن پێش دادگاییکردندادگاییکردنی سەددام حوسێن دادگاییکردندادگاییکردنی سەددام حوسێن سزای لەسێدارەداندادگاییکردنی سەددام حوسێن سەرچاوەکاندادگاییکردنی سەددام حوسێنئەمنیستی نێودەوڵەتیجینۆسایددوجەیلسەددام حوسێنعێراق

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مەغۆلکوردیی ناوەندیجینۆسایدحاجیاوامەلا مستەفا بارزانیپەندەکانی پیرەمێردبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەفەتحی مەککەڕۆژژمێری کوردیقەڵای شێروانەمەلا عەبدولکەریم مودەریسکەریم خانی زەندیۆنانبۆرا بۆراشارکوردیی باکووریکوردیی باشووریکوارگتەکنۆلۆژیامەحویھاوڕەگەزخوازیچیاکانی ئۆڕاڵکۆمپانیای واڵت دیزنیتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانوێنەکێشانڕوەکمرۆڤخانی لەپ زێڕینزانیاریخاڵی دەستپێکڕووسیائاگرتاج مەحەلمارکسیزمفەرموودەمێژووی ھەولێرکانی (شاعیر)ژمارەی ڕێژەییپارێزگای کەرکووکپارکینسۆنپارەکتێبخانەی نیشتمانی ئیسرائیلدانیشتووانی کوردئەورووپاڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩١٨–١٩٢٢)شیزۆفرێنیابێرتراند ڕەسڵسێکسی خێراپەپوولەکارەبامێژووی ئەورووپامۆسیقامانگە کوردییەکاننوێژی نیوەڕۆئەحمەد موختار جافمیرنشینی بەدلیسئەحمەد کوڕی حەنبەلدەنگدانگڕکانناسر سوبحانیئەشکەوتی حیڕاپارێزگای سلێمانیڤایکینگەکانبابلحکوومەتگووگڵقەزای پشدەرئامانجەکانی گەشەپێدانی بەردەواممەسعوود بارزانیسۆشیالیزمتیۆریمێشکئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیتاران🡆 More