سەید ڕووحوڵڵا موستەفەوی خومەینی (بە فارسی: سید ڕوحاللە موسوی خمینی؛ ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٠٢ لە خومەین – ٣ی حوزەیرانی ١٩٨٩ لە تاران)، ناسراو بە ئایەتوڵڵا خومەینی (بە فارسی: آیتاللە خمینی)یان ئیمام خومەینی (بە فارسی: امام خمینی)، پێشەوا، نووسەر، شاعیر و مەرجەعێکی تەقلیدی شیعەی ئێرانی بوو، کە وەکوو دامەزرێنەر و یەکەمین ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەتا دواڕۆژی ژیانی لەسەر کار بوو.
خومەینی یەکێک لە ڕێبەرانی جەماوەری ئێران بوو کە لە ڕووخانی ڕژێمی پەھلەوی و سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێراندا ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو.
سەید ڕووحوڵڵا خومەینی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٤ی ئەیلوولی ١٩٠٢ |
مەرگ | ٣ی حوزەیرانی ١٩٨٩ |
ھۆکاری مەرگ | جەڵدەی دڵ |
شوێنی گۆڕ | بەھەشتی زەھرای تاران |
نەتەوە | ئێرانی |
پیشە | ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران |
چالاکبوون | ١٩٧٩–١٩٨٩ |
ئایین | ئیسلام (شیعە) |
ھاوسەر | خەدیجە سەقەفی |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
واژوو | |
خومەینی لە مەدرەسە فیقە و فەلسەفەی ئیسلامی و عیرفانی خوێندووە و لە ساڵی ١٣١٣دا گەیشتووەتە ئیجتیھاد. بە گوتەی ساواک مۆڵەتی ئیجتیھادەکەی لە عەبدولکەریم حائری یەزدی وەرگرتووە بەپێی وەشانێکی دیکە نەیکردووە ئیجتیھاد لە ھیچ کەسێک داوای مۆڵەتی نەکردووە و مۆڵەتی لەو شێوەیەی بە کەس نەداوە. دژی سیاسەتەکانی محەممەدڕەزا پەھلەوی بەتایبەت شۆڕشی سپی و پێدانی مافی دەنگدان بە ژنان لەلایەن شاوە خەباتی کردووە و بەھۆی تۆمەتبارکردنی شا بە پەیڕەوکردنی سیاسەتەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا لە ساڵی ١٣٤٢، بۆ ماوەی ١٠ مانگ زیندانی کرا و ساڵی دواتر، بەھۆی وتارەکانی دژی تەسلیمبوون بە ڕاوێژکارە سەربازییەکانی ئەمریکا، دەربەدەر کرا، سەرکردایەتی ئیسلامییەکان و ئۆپۆزسیۆنی کرد و دەستی کرد بە داڕشتنی تیۆری دەسەڵاتی ئایینی - کە بنەماکانی تا شۆڕش بۆ خەڵک بە نادیاری مانەوە - لە ڕۆژانی کۆتاییدا کە بەرەو سەرکەوتنی شۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران، وەک ڕێبەرەکەی، شورای شۆڕشگێڕی و حکوومەتی کاتی پێکھێنا. لە ١٢ی ڕێبەندان ١٣٥٧، خومەینی گەڕایەوە بۆ ئێران و لە ٢٢ی ڕێبەندان شۆڕشەکە سەرکەوتنی بەدەستھێنا.
Political offices | ||
---|---|---|
پێشوو ناونیشانی نوێ | Supreme Leader of Iran ١٩٧٩–١٩٨٩ | جێگر عەلی خامنەیی |
Military offices | ||
پێشوو ئەبولحەسەن بەنیسەدر | Commander-in-Chief of the Iranian Armed Forces ١٩٨١–١٩٨٩ | جێگر عەلی خامنەیی |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕووحوڵڵا خومەینی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ڕووحوڵڵا خومەینی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.