ڕەغد سەددام حوسێن: کچی سەدام حسێنە

ڕەغد سەددام حوسێن (لەدایکبووی ٢ی ئەیلوولی ١٩٦٨)، کچی سەددام حوسێنە، سەرۆکی پێشووی عێراق.

لەدوای کۆتایی ھاتنی شەڕی عێراق و ڕووخانی حیزبی بەعس لە عێراق، ئەوا ڕەغد لە ئەردەن دەژی.

ڕەغد سەددام حوسێن
ڕەغد سەددام حوسێن: کچی سەدام حسێنە
لەدایکبوون (١٩٦٨-٠٩-٠٢) ٢ی ئەیلوولی ١٩٦٨ (تەمەن ٥٥ ساڵ)
بەغدا، عێراق
باوکسەددام حوسێن
دایکساجیدە تەلفاح
خوشک و براعودەی سەددام حوسێن، قوسەی سەددام حوسێن، حەلا سەددام حوسێن، ڕەنا سەددام حوسێن
ھاوسەرحوسێن کامیل مەجید
پیشەسیاسەتوان
ئایینسوننە
ڕەغد سەددام حوسێن: کچی سەدام حسێنە
وێنەی خێزانیی سەددام، ڕەغد لە ڕیزی سەرەوە سێیەم کەس بەلای ڕاست وەستاوە.

ژیان

ڕەغد لە ساڵی ١٩٦٨ لەدایکبوو، ئەو کچی سەددام حوسێن و ساجیدە تەلفاحە، باوکی سەرۆکی پێشووی عێراق بووە وە دایکیشی نازناوی خانمی یەکەمی عێراقی ھەڵگرتبوو. ڕەغد دوو برای ھەبوو بەناوەکانی عودەی، قوسەی ھەروەھا دوو خووشکیشی ھەیە بەناوەکانی رەنا و حەلا.

لە ساڵی ١٩٨٣، ھاوسەرگیری لەگەڵ حوسێن کامیل مەجید کرد، کە ناوبراو لە سەددام یاخی بوو و چووە ئەردەن ھەروەھا زانیاری لەبارەی چەکە نھێنییەکانی عێراق بە سی ئای ئەی و دەزگای ھەواڵگریی بریتانی دا. دواتر سەددام داوای لێکرد بگەڕێتەوە و بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ دەردەکات، لەکاتی گەڕانەوەی بۆ عێراق ئەوا سەددام داوای جیابوونەوەی حوسێن و ڕەغدی کردە فەرمان. ھەروەھا بەتۆمەتی خیانەت حوسێنی کووشت دوای تەنیا چەند ڕۆژێک لە گەڕانەوەی بۆ عێراق. ڕەغد پێنج منداڵی لە حوسێن بوو، سێ کوڕ؛ وەھج، عەلی سەددام ھەروەھا دوو کچ بەناوەکانی بەنان و حەریر.

لە ساڵی ٢٠٠٣، دوای ھاتنی ئەمریکا بۆ سەر خاکی عێراق کەوتنی ڕژێمی بەعس، ڕەغد لەگەڵ کۆمەڵێک بەعسی دیکە چوونە عەممان و لەلایەن عەبدوڵڵای دووەم داڵدە دران. تا ئێستاش ڕەغد ھەر لە ئەردەن دەژی. لە ٢ی تەممووزی ٢٠٠٦، مۆفەق ڕوبەیعی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ئاشکرایکرد کە ساجیدە و ڕەغد داواکراون بەتۆمەتی ھاوکاریکردنی ھێزە چەکدارەکان لە عێراق. ھەروەھا پشتگیری دارایی ھێزە تیرۆریستییەکان دەکەن لە دژی حکوومەتی عێراقی. لەبەرامبەردا مۆفەق بەخیت، سەرۆکوەزیرانی ئەردەن ئەوەی ڕایگەیاند کە ڕەغد و منداڵەکانی لەژێر پارێزبەندی خێزانی شاھانە دەمێنێتەوە و ئەم ھەنگاوەش وەک ھەنگاوێکی مرۆڤایەتی چاوی لێدەکرێت. ھەروەھا ئاماژەشی بەوەکرد ڕەغد میوانی بنەماڵەی شاھانەیە، ئەوەش بەپێی نەریتی عەرەب پارێزگاری لێدەکرێت.

لە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٦، سەددام حوسێن لە سێدارەدرا لە عێراق. ڕەغد داوایکرد کە جەستەی سەددام بەشێوەیەکی کاتی لە یەمەن بنێژرێت تاکوو دەرچوونی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق. لە ئابی ٢٠٠٧، ئینتەرپۆل ڕایگەیاند کە فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ڕەغد دەرچووە بەتۆمەتی ھاوکاریکردنی ھێزە تیرۆریستییەکان لە عێراق. ھەر ئەم گومانانە وایکرد، ئاژانسی سپیگل ناوی ڕەغد بە «دایکی تیرۆر» بھێنێت. لە ڕاپۆرتەکەیدا، ئاماژەشیان بەوەکرد کە ڕەغد لە ئەردەنەوە بە ملیۆنان خەرج دەکات بۆ پشتگیرکردنی داعش، ھەموو ئەوانەش بەئامانجی گەڕانەوەیەکی تۆڵەئامێزانەیە بۆ سەر دەسەڵاتی عێراق. بەر لەوەش، کەناڵی فۆکس ھەمان بیرووڕای لەسەر ڕەغد بڵاوکردبوویەوە.

ڕەغد لناوی لەگەڵ ٥٩ داواکاراوی عێراق ھاتووە، کە تێیدا لەو لیستە ٢٨ چەکداری داعش، ١٢ چەکداری قاعیدە وە ٢٠ ئەندامی حیزبی بەعسی تێدایە، لەلیستەکە تۆمەتی تاوانەکانیان دیاریکراوە.

سەرچاوەکان

Tags:

ئەردەنحیزبی بەعسسەددام حوسێنشەڕی عێراق

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئیمپراتۆریەتیی ساسانیقەڵای ھەولێرئیحسان نووری پاشاپەروەردەکەمالیدڵشاد مەریوانیڕێکخراوەی نێونەتەوەییی ستانداردسازیئەفلاتوونلەیلا قاسمبرنجمار ماری ئیمانوێللۆس ئانجلەس میدیا فۆندئۆتیزمشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسکیبۆردی کۆمپیوتەرگورچیلەجەنگی جیھانیی یەکەمدێسی-کلۆربوونی ددانبیرەکوردعەبدوڵڵا ئۆجەلاندێرەزوورئادیابینجەین ئۆستندەستوورشێرشەڕی ساردئایدزسێوسێنانقەزای ڕانیەئیسماعیل بێشکچیمافی مەدەنی و سیاسیزێڕبەردی ئاسمانیڕۆژژمێرفیزیکشێخ عوبەیدوڵڵای نەھرییاسای کیمیاییکیشوەرڤایرۆسی کۆرۆنادھۆکگڵاوپێستینەخۆشخانەی نانەکەلیترشەبارانکۆترمێژووی سلێمانیسپارتی کرێکارانی کوردستانمشەخۆریقانعمسلیۆنارد ئۆیلەریاسای گازی نمونەییئەحمەد موختار جافدادپەروەریگەزگەسکمیرنشینی بابانمحەممەدڕۆژنامەی ژینکریستیانۆ ڕۆناڵدۆپێڕستی کەسایەتییە کوردەکانبەردی زراوھەرێمی کوردستانسامانی سروشتیسەید سادقشەڕی براکوژیئاوی ژێرزەویقەزا و قەدەرمیرنشینی بادینانعائیشەنوێژی عەسرگۆحەپسەخانی نەقیبمەلای گەورە🡆 More