محەممەدڕەزا پەھلەوی: کۆتا شای ئێران

محه‌ممه‌د ڕه‌زا په‌هله‌وى (بە فارسی: محمدرضا پهلوی‎؛ ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩١٩ – ٢٧ی تەممووزی ١٩٨٠) دوایەمین شای ئێران بوو لە ١٦ی ئەیلوولی ١٩٤١ ھەتا ڕووخانی شانشینی پەھلەوی بەھۆی شۆڕشی ئیسلامی لە ١١ی شوباتی ١٩٧٩.

محەممەد ڕەزا پەھلەوی
شا
ئاریامێھر
محەممەدڕەزا پەھلەوی: ژیاننامە, بنه‌چه‌ى بنه‌ماڵه‌ى شاى ئێران, کۆچی دوایی
محەممەد ڕەزا پەھلەوی لە ساڵی ١٩٧٣
شای ئێران
فەرمانڕەوایی١٦ی ئەیلوولی ١٩٤١ – ١١ شوباتی ١٩٧٩
تاج لەسەر نان٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧
پێشووڕەزا شا
جێگرپاشایەتی ھەڵوەشایەوە
ھاوسەر
  • فەوزییە فوئاد
    (ھاوسەرگیری ١٩٣٩؛ جیابوونەوە ١٩٤٨)
  • سورەیا ئیسفەندیاری
    (ھاوسەرگیری ١٩٥١؛ جیابوونەوە ١٩٥٨)
  • فەرەح دیبا
    (ھاوسەرگیری ١٩٥٩)
منداڵ(ەکان)
  • شازادە شەھناز
  • شازادە ڕەزا
  • شازادە فەرەحناز
  • شازادە عەلیڕەزا
  • شازادە لەیلا
ناوی شاھانە
محەممەد ڕەزا شا
بە فارسی: محمدرضا پهلوی
ئەلما ماتەر
  • پەیمانگای لێ ڕۆزی
  • قوتابخانەی نیزام
خێزانپەھلەوی
باوکڕەزا شا
دایکتاجولمولووک
لەدایکبوون (١٩١٩-١٠-٢٦) ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩١٩
تاران، ئێران
مردن٢٧ی تەممووزی ١٩٨٠(١٩٨٠-٠٧-٢٧) (٦٠ ساڵ ژیاوە)
قاھیرە، میسر
ئایینئیسلام (شیعەی دوازدە ئیمام)
واژوومحەممەدڕەزا پەھلەوی: ژیاننامە, بنه‌چه‌ى بنه‌ماڵه‌ى شاى ئێران, کۆچی دوایی

ژیاننامە

له‌ منداڵيدا له‌ فێرگه‌ى ناوخۆیی (لارۆسى) له‌ سویسڕا خوێندوويه‌تى، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ئێران و له‌ كۆلێژى جه‌نگ ده‌رچووه‌. ساڵى ١٩٤١ پاش بره‌و سه‌ندنى ده‌سه‌ڵاتى ئەدۆڵف ھیتلەر له‌ رۆژهه‌ڵاتدا، بریتانیا که‌ حاكمى راسته‌قينه‌ى ئێران بوون، ڕه‌زا شاى باوكيان له‌ ده‌سه‌ڵات لادا بۆ نه‌هێلانى هه‌ر په‌يوه‌نديه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانه‌كان و كوڕه‌كه‌يان محه‌ممه‌دڕه‌زا يان له‌ جێگه‌ى دانا. له‌ دوايى نه‌مانى شەڕی جیھانیی دووەم ئێران پشێويه‌كى زۆرى به‌خۆوه‌ بينى و بزاڤى (موسه‌ددیق) له‌ ١٩٥٢ توانى محه‌ممه‌دڕه‌زاشا له‌ ئێران وه‌ده‌ر بنێ، به‌ڵام زۆرى نه‌برد به‌ پشتگيرى بریتانیا و ئه‌مريكا، محه‌ممه‌دڕه‌زاشا گه‌ڕايه‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و نه‌يارانى زيندانى كرد. ئه‌م سيناريۆيه‌ ساڵى ١٩٧٩ دووباره‌ بوويه‌وه‌ پاش سه‌رهه‌ڵدانى شۆرشى ئيسلامى به‌ رێبه‌رايه‌تى ڕووحوڵڵا خومەینی به‌ڵام ئه‌مجاره‌ شا نه‌گه‌ڕايه‌وه‌و له‌ میسر كۆچى دوايي كرد.

گرينگترين كاره‌كانى شا له‌ ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتيدا، بريتى بوون له‌ :

  • زاڵكردنى ده‌سه‌ڵاتى تاكه‌ حيزبى و داپلۆسينى بزاڤى سياسى جياواز به‌ تايبه‌تى چالاكى په‌ره‌سه‌ندووى حزبه‌ چه‌پڕه‌وه‌ كۆمۆنيسته‌كان .
  • پێكھێنانی ده‌زگاى (ساڤاک) بۆ پاراستنى ده‌سه‌ڵاتى خۆى، زۆربه‌ى جار به‌ شێوه‌ى دڕندانە، به‌مه‌ش دوژمنى زۆرى بۆ خۆى له ناو ‌ئێران په‌يداكرد‌.
  • چاكسازى له‌ بوارى كشتوكاڵ و دابه‌شكردنى زه‌وى به‌ سه‌ر جوتيار و سه‌پانى بێ زه‌وى كه‌ نزيكه‌ى چوار مليۆن ئێرانى تيايدا سوودمه‌ند بوون ئه‌مه‌ش هۆكارى بژاندنه‌وه‌ى ئابوورى ئێران بوو له نێوان ١٩٦١-١٩٧٩.
  • دانى مافى ده‌نگدان بۆ ژنان.

بنه‌چه‌ى بنه‌ماڵه‌ى شاى ئێران

وه‌ك ده‌زانرێت ڕه‌زاخانى باوكی به‌ ره‌چه‌ڵه‌ک گورجه‌ و خه‌ڵكى دێھاتی ئالاشتى سه‌ر به‌ ده‌ڤه‌رى سوادكۆى پارێزگاى مازه‌نده‌رانه‌. ده‌ڤه‌ره‌كه‌ له‌م به‌شانه‌ پێك دێت: راستوپی، سورخ قه‌لا، کورد ئاباد، ولووپی و کسلیان.‌ به‌ منداڵى له‌ به‌ر هه‌ژارى خۆى و دايكى نوش ئافه‌رين هاتوونه‌ته‌ تاران، كه‌ هه‌راش بووه‌ چووه‌ته‌ ناو ريزى له‌شكرى قازاق. كاتێك ڕه‌زاخان بوو به‌ حاكمى ئێران له‌ ساڵى ١٩٢٥ ويستى نازناوێكى نوێ بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌ى په‌يدا بكات ره‌سه‌نايه‌تى و ئێرانى بوونى خۆى پێ بسه‌لمێنيت. نازناوى په‌هله‌وى هه‌ڵبژارد، كه‌ ناوێكى يادگارى رۆژگارى زێڕينى ساسانيه‌كانه‌.

کۆچی دوایی

محەممەدڕەزاشای پەهلەوی ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژ ١٣٥٩ی هەتاوی له قاھیرە (وڵاتی میسر) کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

محەممەدڕەزا پەھلەوی ژیاننامەمحەممەدڕەزا پەھلەوی بنه‌چه‌ى بنه‌ماڵه‌ى شاى ئێرانمحەممەدڕەزا پەھلەوی کۆچی دواییمحەممەدڕەزا پەھلەوی سەرچاوەکانمحەممەدڕەزا پەھلەوی بەستەرە دەرەکییەکانمحەممەدڕەزا پەھلەویزمانی فارسیشانشینی پەھلەویشۆڕشی ١٩٧٩ی ئێران

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ژمێریاریمیرنشینی شارجەعەلی وەردیشیزۆفرێنیائاوپەردەی کچێنیھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ٢٠٢٤ڤلادیمیر پوتینسنەبەنداوی دووکانڕاپەڕینی ١٩٩١جلی کوردیمحەممەدناوە پلازمە تۆڕئاکیرا توریاماشەرەفخانی بەدلیسیتەحیاتتیۆریپارەپۆکیمۆن گۆکۆمۆنیزمڕەمەزانیاسامیر محەممەدھەورامانڕەوشەن بەدرخانھیندستانمحەممەدی چوارەمئەفریقاڕێککاری کۆمەڵایەتیمرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤترسپلەی گەرمیجگەرخوێننەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنڕەگی دووجاخەواریجمێژووی ئیسلامحافزڤێنیزوێلاکفریدەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ماددەئەحمەدی نالبەندمەککەشەتڕەنجتۆپی سەبەتەژاپۆنشانۆکەلووی دووپشکماڵ بە کۆڵدایک و باوکشەکرەبەھارنەورۆزمەسروور بارزانیپەیکەری ئازادیمێژووی ماتماتیککارڵ مارکسئەحمەد بارزانیشەڕی ساردھەرەمە میسرییەکانئەمریکای باشوورمیرنشینی مەروانیپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانلوڕئەفلاتوونبرنجشورا مەزنەکە (فیلم)مایکرۆسۆفتلەیلا قاسمتاڵشماددەی تاریکئازەربایجان🡆 More