مێشک یان مەزگ بەشی سەرەکیی کۆئەندامی دەماری لەشی مرۆڤە.
مێشکی مرۆڤ (بە ئینگلیزی: Human Brain)یەکێک لە ھەستیارترین و ئاڵۆزترین ئەندامەکانی مرۆڤە کە ٢ لەسەدی کێشی مرۆڤ پێک دێنێت، بەڵام پتر لە ٣٠ لەسەدی وزەی ڕۆژانەی مرۆڤ بەکار دێنێ. زۆربەی ئەم وزەیە لە کاربۆھیدراتەکان (گلووکۆز) وەردەگرێ و خیرا دەیسووتێنێ، تەنانەت لە کاتی خەوتندا، مێشک زۆرتر لە ھەر ئەندامێکی تر ئۆکسجین بەکار دێنێت.
مێشکی مرۆڤ | |
---|---|
وردەکارییەکان | |
کۆئەندام | ئەندامە دەمارییە ناوەندییەکان |
خوێنبەر | Internal carotid arteries, vertebral arteries |
خوێنھێنەر | Internal jugular vein, خوێنھێنەرەکانی مێشک، خوێنھێنەرە دەرەکییەکان، basal vein, terminal vein, choroid vein, cerebellar veins |
ناسێنەرەکان | |
لاتینی | Cerebrum |
MeSH | D٠٠١٩٢١ |
NeuroNames | ٢١ |
TA98 | A14.1.03.001 |
TA2 | ٥٤١٥ |
مێشک ئەو شوێنەیە کە تێیدا بیرکردنەوە، یادەوەری، ھەست و ئەزموونکردن پرۆسە دەکرێت. ئەم ئەندامەی لەشمان کە نزیکەی ١٫٤ کیلۆگرام دەبێت، نزیکەی دوو سەد ملیارد (٢٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠٬٠٠٠) دەمارەخانەی تێدایە. ئاڵۆزی پەیوەندی نێوان ئەم دەمارەخانانە مێشکی مرۆڤ دەئاوسێنێت. ھەر یەک لە دەمارەخانانە پەیوەندی بە ھەزاران یان دەیان ھەزار دەمارەخانەی دیکەوە دەکا لەڕێگەی پێکھاتەی زۆر بچووکەوە کە پێیان دەوترێت سیناپس (Synapses) کە ژمارەیان دەگاتە (١٢٥) تریلیۆن. ھەموو چرکەیەک لە ژیانماندا، مێشکمان ملیۆنان پەیوەندی نوێ دروست دەکات. شێواز و بەھێزی ئەم پەیوەندیانە بەبەردەوامی لە گۆڕاندایە و مێشکی ھیچ دوو مرۆڤێک لە یەکتر ناچێت.
بە کەموکووڕی ھێنانی مێشک، ئیسکمی مێشک دەڵێن.
ھەموو بڕبڕەداران و زۆربەی بێ بڕبڕەکان مێشکیان ھەیە. تەنیا ژمارەیەکی کەم لە بێ بڕبڕەکان وەک بووکی دەریا و ئەستێرەی دەریا مێشکیان نییە. ژمارەی خانە دەمارییەکان لە توێکڵی مێشکی مرۆڤدا بۆ ٣٣ بلیۆن خەمڵینراوە. ئەم خانە دەمارییانە لە ڕێگەی ئەکسۆنەکانەوە پێکەوە بەستراون و پێوەندییان ھەیە.
مێشک ناوەندی کۆنترۆڵی ئەندامەکانی لەشە. مێشک بە داڕشتنی کاری ماسوولکەکان و بەڕێ کردنی ھۆرمۆنەکان، لەش کۆنترۆڵ دەکا.[ژێدەر پێویستە]
توێژینەوەکان دەریان خستووە کە ئەم ١٠ ھۆکارە لە ژیانی ئاسایی مرۆڤدا دەتوانێ کاریگەری خراپی لەسەر مێشک ھەبێ [١]:
وەرەمی مێشک بریتییە لە کۆبونەوەیەکی نائاسایی لە خانەکان لەناو مێشک، کەلەی سەر کە مێشک دادەپۆشێت زۆر توندە ھەر گەشەکردنێکی نائاسایی لەناو ئەو بۆشایە سنووردارەی مێشک دەتوانێت کێشە دروست بکات، وەرەمی مێشک لەوانەیە شێرپەنجەداربن(malignant)یان لەوانەیە شێرپەنجەدارنەبن(malignant) کاتێک وەرەمی مێشک گەورە دەبێ جا شێرپەنجەدار بێت یان نا دەتوانێت فشار بۆ مێشک دروست بکات، دەتوانن زیان بە مێشک بگەیەنن دەتوانن مەترسی و ھەڕەشە لەسەر ژیانی کەسەکە دروست بکەن
وەرەمی مێشک کە لەناو مێشکت گەشە دەکەن دەتوانن لەناو ئەو بەشانەی خوارەوە گەشەکردنی خۆیان بکەن:
ناسراوترین وەرەمەکان لە مێشک ھەردوو وەرەمی (gliomas) و (meningiomas)
وەرەمەکە لە خانەکانی Glia دروست دەبێت کە کاری خانەکانی بریتییە لە:
وەرەمی gliomas دەتوانێ لەچەن جۆرێکی جیاوازی خانەکانی Glia گەشەکردنی خۆیان بکەن ئەو وەرەمانەی کە لەناو خانەکانی گەشە دەکەن بریتین لە:
زۆربەی جۆرەکانی وەرەمی meningiomas و schwannomas لەخەڵکانی تەمەن ٤٠ بۆ ٧٠ دەردەکەون، وەرەمی Meningiomas زیاتر لە ژنان باوە وەک لە پیاوان. ئەم جۆرە وەرەمانە بە زۆری شێرپەنجەدارن، ھەرچۆنێک دەتوانن ئاستەنگی دروست بکەن بەھۆی قەبارە و شوێنەکانیان، ھەردوو وەرەمی جۆری meningiomas و schwannomas دەگمەنن بەڵام زۆر بەھێزن.
جەڵتە یان سەکتەی مێشک بە یەکێکە لەو دیاردە ترسناکەکانی تەندروستی مرۆڤ دادەنریت، چونکە ھەندێک جار دەبێتە ھۆی مردن و لەناوچوونی کتوپڕی. سەکتەی مێشک بریتییە لە: لەدەستدانی کتوپڕی فەرمانەکانی مێشک و کورت ھێنانی کۆنترۆڵکارییکان. ڕێژەی تووشبون بەم نەخۆشییە کتوپڕە لە بەرزبوونەوەدایە و بە گوێرەیی ھەندێک لە ڕاپۆرتە پزیشکییەکان سەکتەی میشک دووەمین ھۆکاری مردنە لە سەرانسەری جیھاندا.
ماڵپەڕی زانستەکان - مێشکی مرۆڤ
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێشک تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مێشک, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.