فەریناز خوسرەوانی (بە فارسی: فریناز خوسروانی) کچێکی کوردی کارمەندی ھوتێل تارای مەھاباد بوو کە بە شێوەیەکی گوماناوی لە ٣ی ئایاری ٢٠١٥ گیانی لە دەستدا.
پاش ئەو ڕووداوە، دەنگۆی ئەوە کەوتە نێو خەڵکی کە ئەندامێکی ئیتلاعاتی شاری مەھاباد ویستوویە دەستدرێژیی سێکسی بکاتە سەری و ئەو بە ناچار خۆی لە نھۆمی ٤ی ئەو ھوتێلەوە دەخاتە خوارەوەو گیانی لە دەست ئەدات. ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە ٧ی ئایاری ٢٠١٥، دوای بانگەوازی ھەندێک لە رێکخراوەکانی ژنانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین ھەزاران کەس لە خەڵکی مەھاباد، لەبەردەم ھۆتێل تارا خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و ئاگریان لە ھۆتێلەکە بەردا. پاشانیش شەڕ لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس ڕوویدا و پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بەکارھێنا.
ڕادفەر، جێگری پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژاوا ڕای گەیاند کە «ئەو کچە لە ڕووداوێکدا کە بە ھۆی کێشەیەکی نێوخێزانی ڕوویداوە لە نھۆمی چوارەمەوە کەوتووەتە خوارەوە و بۆ پاراستنی حورمەتی ئەو کەسایەتییە و بنەماڵەکەی پێویست بە درکاندنی وردەکارییەکانی ئەو کێشەیە نییە. باوکی ئەو کچە لە مێژەوە مردووە و دایکیشی وتوویە لە ڕێی یاساوە بەداوی کێشەکەدا دەچێت. ھەروەھا ئەو کەسە کە گومانلێکراوە دەستگیرکراوە و ئەندامی ھیچ ڕێکخراوێکی ئەمنی نییە و ڕاوێژکاری کەرتی تایبەتی ئۆتێلەکانە. پزیشکی یاساییش ڕایگەیاندووە کە دەستدرێژی سێکسی ڕووی نەداوە.»
منتظرالمھدی، جێگری سەرۆکی ھێزی پۆلیسی ئێران ڕایگەیاند کە ئەو خانمە کاتێک بنەماڵەکەی زانیویانە لە ھوتێلەکەدا چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەسێکدا بووە ویستوویە لە پەنجەرەوە لە ژوورێکەوە بڕوات بۆ ژوورێکی تر کە لەو کاتەدا داکەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە. ھەروەھا کەسی تۆمەتبار دەستگیر کراوە و دانی ناوە بە تاوانەکانیدا.
45°44′09″E / 36.7800°N 45.7359°E
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article فەریناز خوسرەوانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.