یەزد (بە فارسی: یزد) یەکێک لە شارەکانی ئێران و ناوەندی پارێزگای یەزدە.
شاری یەزد لە دووری ٢٧٠ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژھەڵاتی شاری ئەسفەھان داکەوتووە. لە سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦دا دانیشتووانی شاری یەزد ٥٢٩٬٦٧٣ کەس بوون. یەزد ئێستاکە ١٥یەمین شاری گەورەی ئێرانە. شاری مێژووییی یەزد لە لایەن یوونێسکۆەوە وەکوو میراتی جیھانی ناسراوەتەوە.
یەزد یزد | |
---|---|
لە سەرەوە بەڕەو خوار، لە چەپەوە بەڕەو ڕاست: گۆمەزی مزگەوتی گەورەی یەزد، ئایرگای زەردەشتییەکان، باخی دەوڵەت ئاباد، گۆڕەپانی مارکار، مزگەوتی گەورەی یەزد، مەزارگەی سەید ڕۆکنەددین، ماڵی مەلەک زادە. | |
مۆری فەرمیی یەزد | |
پۆتانەکان: 31°53′50″N 54°22′4″E / 31.89722°N 54.36778°E 54°22′4″E / 31.89722°N 54.36778°E | |
وڵات | ئێران |
پارێزگا | یەزد |
شارستان | یەزد |
ناوچە | ناوەندی |
دەسەڵات | |
• شارەوان | مەھدی جەمالینەژاد |
• سەرۆکی لێژنەی شار | غوڵامعەلی سفید |
بەرزایی | ١٢١٦ مەتر (٣٬٩٩٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• شاری | ٥٢٩٬٦٧٣ |
سەرناوی دانیشتوو | یەزدی |
ناوچەی کاتی | UTC+٣:٣٠ (IRST) |
• ھاوین (DST) | UTC+٤:٣٠ (IRDT) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٣٥ |
Climate | BWh |
وێبگە | yazd |
Official name | شاری مێژووییی یەزد |
جۆر | Cultural |
پێوەر | iii, v |
ھەڵبژێردراو (فەرمی) | ٢٠١٧ (41st session) |
سەرچاوەی ژ. | 1544 |
State Party | Iran |
Region | Asia and the Pacific |
شاری یەزد بە ھۆی چەندین سەدە سازگاری لەگەڵ سرۆشتی بیابانی کە چوار دەوری لێ گرتووە، خاوەنی نموونەکانێکی بێ وێنە لە نژیاروانیی ئێرانییە. یەزد بە ھۆی ھەبوونی نموونەکانێکی بەرچاو لە بابوێر بە شاری بابوێرەکان ناو دەبرێت. یەزد ھەروەھا بە ھۆی ئایرگاکانی زەردەشتییەکان، ئاوئەمبارەکان، کارێزەکان، بەفرەچاڵەکان، دەستپێشە ئێرانییەکان، تورمەچنی، ئاوریشمچنی، شیرینیی پەشمەک و ھەروەھا شیرینیخانەکانی پڕپێشینە ناسراوەتەوە. شاری یەزد ھەروەھا بە ھۆی دووچەرخەسوارانی و ھەبوونی زۆرترین ژماری دووچەرخە بۆ ھەر کەس لە ئێران، بە شاری دووچەرخەکان ناسراوەتەوە. گوزارشت کراوە کە چاندی دووچەرخەسواری لە شاری یەزد لە سەدەی ڕابردوو لە لایەن گەشتیارانی ئەورووپایی لە ناو شارەکە باب بووە.
زۆربەی خەڵکی شاری یەزد سەر بە ئایینی شێعەن و بە زمانی فارسی و زاری یەزدی دەئاخێوێنن کە لەگەڵ فارسیی تاران و فارسیی فەرمی جیاوازیی ھەیە. جەماوەرێک لە زەردەشتییەکان لە یەزددا دەژێن کە بە زمانی گەڤروونی دەئاخێوێنن. جگە لە ئەمانە، جەماوەرێکیش لە پەیرەوانی بەھایی و یەھوودی لە شاری یەزددا دەژێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یەزد تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article یەزد, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.