مانگرتنی گشتیی ٢٠١٨ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بریتییە لە وەدەنگھاتنی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨دا، لە ھەمبەر ڕووداوەکانی ڕۆژی شەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨.
بەھۆی بەربڵاوی و پەیامە ڕوون و ئاشکراکەی کە گەیاندی، ئەو مانگرتنە بە ڕێفراندۆم ناوی لێ دەبردرێ.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی کۆچیی ھەتاوی سێ بەندکراوی سیاسیی کورد بە ناوەکانی زانیار مورادی، لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن پەناھی لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە سێدارە دران؛ چەند کاتژمێر دواتر، پێش نیوەڕۆی ھەمان ڕۆژ سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ھێرشی مووشەکی کردە سەر بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) و کارەساتی ١٧ی خەرمانان ڕوویدا.
ناوەندی ھاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەدراوێکدا داوای لە خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کرد بۆ مەحکوومکردنی ئیعدامی سێ لاوی کورد و پیلانی تیرۆرستی و پەلاماری مووشەکی ھێزێکی سیاسی لە خاکی ھەرێمی کوردستاندا، لەژێر دروشمی «من کەرامەتی نەتەوەییم دەپارێزم و لە ماڵ نایەمە دەرەوە» مان بگرن و دووکان و بازاڕ دابخەن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مانگرتنی گشتیی ٢٠١٨ی ڕۆژھەڵاتی کوردستان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.