ھێرشی ١٧ی خەرمانان بریتییە لە ھێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر بنکە و بارەگاکان و کەمپی نیشتەجێبوونی بنەماڵەکانی حیزبەکانی دێموکراتی کوردستان و دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێکەوتی شەممە ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ی زایینی، بەرامبەر لەگەڵ ١٧ی خەرمانانی ٢٧١٨ی کوردی.
ئەوە یەکەم جار بوو لە مێژوودا کە حکوومەتێک دژی ئۆپۆزیسیۆن خۆی مووشەک بەکار بێنێت.
ھێرشی ١٧ی خەرمانان | |
---|---|
36°03′52″N 44°36′13″E / 36.0644°N 44.6036°E | |
شوێن | کۆیە، بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک) و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) |
ڕێکەوت | ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨، ١٧ی خەرمانانی ١٣٩٧ی کۆچیی ھەتاوی ١٠:٤٥ بەیانی |
جۆری ھێرش | مووشەکی |
بریندارەکان | نزیک بە ٤٠ کەس |
قوربانی | ١٦ شەھید |
ھەنگاونەر(انی) تۆمەتبار | سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی |
سەعات دە و چل و پێنج خولەکی بەیانی سپای پاسداران لە پێگەی ھەوافەزای خۆی لە ورمێیەڕا، حەوت مووشەکی کورتھاوێژی زەوی بە زەوی ڕەوانەی قەڵای دێموکرات کرد؛ کە شوێنی کۆبوونەوەی ئەندامانی ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کاتی بەستنی پلینۆمدا، فێرگەی سیاسیی نیزامیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و شوێنی بنەماڵەی دێموکراتەکان کرانە ئامانج.
لە ئاکامی ھێرشەکەدا ٦ ئەندامی سەرکردایەتی و ٨ کادڕی حدک و ٢ مامۆستای فێرگەی حدکا شەھید بوون؛ ھەروەھا نزیک بە ٤٠ ژن و منداڵ و پێشمەرگەش بریندار بوون.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێرشی ١٧ی خەرمانان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھێرشی ١٧ی خەرمانان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.