وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە
دەروازەی مافەکانی مرۆڤوتاری ھەڵبژێردراویەکسانیی ڕەگەزی بریتییە لە ھەبوونی باروودۆخێکی ئاسان و گوونجاو بۆ گەیشتن بە سەرچاوە و دەرفەتەکان بە بێ گوێدانە ڕەگەز. ھەروەھا ئەمانەش دەگرێتەوە: بەشداری کردنی ئابووری، بڕیاردان، بایەخدان بە ھەڵسووکەوت، ئاوات و پێویستییە جیاوازەکان بەبێ گوێدان و گەڕانەوە بۆ جۆری ڕەگەز. ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە وتاری مافەکانی کرێکارانی ئافرەت و یەکسانی ڕەگەزی، چاپکراوی ساڵی ٢٠٠٠، لاپەڕە ٤٨ ئاماژەی پێ کردوە و دەڵێت: «یەکسانی ڕەگەزی، یەکسانی لە نێوان ژن و پیاودا، ھەڵدەستێت بە چەسپاندنی ئەو چەمکەی کە ھەموو مرۆڤەکان، ھەم ژنان و ھەم پیاوان، ئازادن لە گەشە پێ کردنی توانا تایبەتییەکانی خۆیان و بڕیار بدەن بەبێ دیاریکردنی سنوور بۆیان بەپێی ڕای پێشینە، پێشداوەری و لەخۆڕایی بڕیاردان. یەکسانی ڕەگەزی بە واتای ئەوە دێت کە ھەڵسوکەوتی جیاواز، ویست و بەرپرسیاری ژنان و پیاوان ڕەچاو و بەھادار دەکرێت بە یەکسانی و بە بێ جیاوازی کردن. ئەمە واتای ئەوە ناگەیەنێت کە ژن و پیاو ھاوشێوە و چوونیەک بن، بەڵکو نابێت کە مافەکانیان، ئەرکەکانیان و دەرفەتەکانیان بەند بێت لەسەر ئەوەی ئایا بە ژن یان پیاو لە دایکبوون. یەکسانی ڕەگەزی ئاماژەیە بۆ مامەڵەیەکی یەکسانانە بەرامبەر بە ژن و پیاو بەپێی پێویستی ھەر یەکێکیان. وە دەکرێت مامەڵەی یەکسان یان جیاواز لەخۆبگرێت کە بە یەکسان دابنرێت لەڕووی ماف، سوود، ئەرک و دەرفەت». زیاتر... وێنەی ھەڵبژێردراوژیاننامەی ھەڵبژێردراومارتین لووتر کینگ جەی-ئاڕ. (١٥ی کانوونی دووەمی ١٩٢٩ – ٤ی نیسانی ١٩٦٨) پیاوی ئایینی و چالاکوانێکی ئەمەریکایی بوو، سەرکردەی دیاری بزوتنەوەی مافە مەدەنیەکانی ئەفریقی-ئەمەریکیەکان بوو. کینگ بەوە ناسراوە کەسایەتیەکی دیارە لە ھەوڵەکانی بەڕێوە پێش بردنی مافەکانی مرۆڤ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و جیھان، بە بەکارھێنانی ڕێگای ناتوندوتیژی بە فێربوون لە ماھاتما گاندیەوە. کینگ زۆرجار بە سەرکردەیەکی پاڵەوان دادەنرێ لە مێژووی لیبرالیزمی ھاوچەرخی ئەمریکا. کینگ لە ساڵی ١٩٦٤ بوو بە لاوترین کەس کە خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل وەربگرێت بە ھۆی کارەکانی بۆ کۆتایی ھێنان بە جیاکاری نەژادی بە ڕێگای "یاخیبوونی مەدەنی" و ھەندێ ڕێگەی ناتوندوتیژی دیکە. لە پێش مردنی لە ساڵی ١٩٦٨، ئەو دیسان ھەوڵەکانی خۆی چڕ کردبۆوە بۆ کۆتایی ھێنان بە ھەژاری و ڕاگرتنی شەڕی ڤیێتنام. کینگ لە ٤ی نیسانی ١٩٦٨ لە مێمفیس، تێنێسی تیرۆر کرا. زیاتر... ئایا زانیوتە؟
پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک: دەروازەکان |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article دەروازە:مافەکانی مرۆڤ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.