کیمیابارانی سەردەشت کیمیابارانێک بوو کە لە لایەن ھێزی ئاسمانیی عێراقی لە بەڕواری ٧ی پووشپەڕی ١٣٦٦ی ھەتاوی بەرامبەر بە ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨٧ی زایینی بە بەکارھێنانی چەکی کیمیایی لە سەر شاری سەردەشت سەر بە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ڕوویدا.
لەم کارەساتە ١١٠ کەس کوژراون و ٨ ھەزار کەس تووشی مەسموومیەتی گازان سەمی بوون.
بەپێی ئەو کارەساتە، سەرەتا ١٠ مەدەنی گیانیان لە دەستدا و ٦٥٠ کەسیش بریندار بوون. بەپێی ڕاپۆرە فەرمییەکان، لە ١٢،٠٠٠ دانیشتوو، ٨،٠٠٠ کەس تووشی مەترسی بوون. لە ٤،٥٠٠ کەس کە پێویستیان بە ئاگادارییە پزیشکییەکان ھەبووە، ١،٥٠٠ کەس بەستەری کران کە ٦٠٠ کەسیان بۆ تاران بردران. ٣،٠٠٠ کەسی دیکە بە سەرپێیی درمان کران، کە زۆر یەکیان دواتر شاریان بەرەو گوندەکان بەجێھێشت و بە بەکارھێنانی دەرمانە خۆماڵییەکان ھەوڵی چاککردنەوەی خۆیان دا. سەرئەنجام دواتر ١٣٠ کەس گیانیان بەخت کرد. ئێستاش لەو شارەدا بەھۆی کیمیابارانەوە، ژمارەیەکی زۆر تووشی نەخۆشیەکانی کیمیایی بوون.
فیلمی دارەگوێز لەم ڕووداوە وەرگیراوە.
دادگای گشتیی تاران لە نیسانی ٢٠٠٤دا، حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بە پشتگیریکردن لە حکوومەتی سەددام حوسێن، بەرپرسی ئەو ھێرشە ناساند. لە ئەنجامی دادگاکەدا، حکوومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان بە دانی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بە قوربانییەکان سزا درا.
پاش ئەم ڕووداوە، ئێران شاری سەردەشتی بە یەکەمین شار لە جیھان کە بە گازی کیمیایی بۆردوومانی کراوە ناساند.
لەو جێیەوە کە سەردەشت ئامانجێکی سەربازی ھەژمار نەدەکرا، خەڵکی شارەکەش بۆ ھێرشەکە ئامادە نەبوون. شارەوانان بە ژیان لە سنوور و بەرەی شەڕ، لەگەڵ بۆردوومانەکانی عێراق ڕاھاتبوون. بەو جۆرە، خەڵک دواتر بە پزیشکەکانیان دەگوت کە نەیاندەزانی ئەوە بۆردوومانێکی کیمیایییە.
بەھۆی وەشانی با، تەنانەت نەخۆشخانە و ناوەندە دەرمانییەکانیش ئاڵوودە بوون و ئەو ژمارە کەمە لە پزیشکان و پەرستارانەی لەوێ کاریان دەکرد، ناچار بوون کە شارەکە بەجێبھێڵن. دوو حەمامی گشتی بۆ دەرمانی قوربانییەکان بەکاردەھێنران و یەک وەرزشگای بچووک کرایە ناوەندێکی پزیشکیی ١٥٠ تەختی. لە چەند سەعاتی یەکەم نزیکی ٣٠ کەس کە زۆربەیان منداڵانی کەم تەمەن و بەساڵاچووان بوون، بەھۆی کێشەکانی توندی ھەناسەیی گیانیان بەخت کرد.
لەناو ئەو ٤،٥٠٠ نەخۆشەی کە پێویستیان بە ئاگادارییە پزیشکییەکان ھەبوو، ھەندێکیش لە ڕزگارکەران بوونیان ھەبوو.
ھەتا ساڵی ٢٠٠٧، سەرجەم ١٣٠ کەس (١٠٩ خەڵکی مەدەنی، ٢١ چەکدار و ھتد) لە کیمیابارانی سەردەشت لە حوزەیرانی ١٩٨٧ گیانیان لە دەستدا. بیست کەس لە چەند سەعاتی یەکەم، دە کەس لە کاتی بردن بۆ شارەکانی دیکە و نزیکی ١٠٠ کەسی تر لە نەخۆشخانەکانی ئێران و ئەورووپا لە درێژەی مانگێک دواتر گیانیان بەخت کرد. لە نێوان ئەو خەڵکە مەدەنییەی کە گیانیان بەخت کرد، ٣٩ کەس تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بوو، کە ١١ کەسیان ژێر ٥ ساڵ بوون. ھەروەھا سی و چوار ژن و کچ گیانیان لە دەستدا.
خەردەل وەکوو ھۆکارێک لێکنادرێتەوە کە ببێتە ھۆی مردن، بەڵکوو ھۆکارێکی لاوازکردنە و تەنیا ٣٪ بۆ ٥٪ دەبێتە ھۆی مردن. زۆر یەک لەو ٩٥٪ەی لە کیمیابارانی سەردەشت زیندوو مانەوە، لە درێژەی چەند ساڵی دواتر بە توندی تووشی کێشە و نەخۆشی جۆراوجۆر، وەکوو کێشەکانی توندی ھەناسەیی، ئازارەکانی چاو، کێشەکانی پێست و ھەروەھا ھەندێک کێشە لە سیستەمی بەرگری لەشی خۆیان بوون.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کیمیابارانی سەردەشت تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کیمیابارانی سەردەشت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.