خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران کە ھەروەھا بە شۆڕشی ژینا یان شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ناسراوە، زنجیرەیەک لە خۆپیشاندانە ناڕەزایییەکانە کە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی ئێرانی گرتووەتەوە.
ئەم خۆپیشاندانانە لەدوای کوژرانی کچێکی کورد بە ناوی ژینا ئەمینی ڕوویداوە کە لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢دا بەھۆی ئەشکەنجە و لێدان لەلایەن پۆلیسەوە گیانی لەدەستدا. ئەو لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ لە تاران بەبۆنەی باش نەبەستنی حیجاب لەلایەن پۆلیسی ئاکاری ئیسلامیی تارانەوە دەستبەسەر کرابوو. لە ساڵی ٢٠٢٣دا خۆپیشاندانەکان سەرکوت کران و دەسەڵاتدارانی ئێران توانیان دەسەڵاتیان بپارێزن. ناڕەزایەتییەکان پێچەوانەی خۆپیشاندانەکانی پێشووی ئێران، گەورەترین ھەڕەشە بۆ سەر حکوومەت و گەورەترین بزووتنەوەی ناڕەزایەتی لەدوای شۆڕشی ١٩٧٩ بوو.
خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران | |||
---|---|---|---|
بەشێک لە دواھاتەکانی کوژرانی ژینا ئەمینی | |||
ڕۆژ | ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ – دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٣ | ||
شوێن |
| ||
هۆکار | کوژرانی ژینا ئەمینی | ||
ئامانج | ڕووخانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی، بنیادنانی دیموکراسی لە ئێران، لاچوونی حیجابی زۆرەملی، پێداچوونەوە بۆ دۆسیەی ژینا ئەمینی | ||
میتۆد | خۆپیشاندان، کۆبوونەوە، مانگرتن | ||
ئەنجام | سەرکوتی خۆپیشاندانەکان لەلایەن حکوومەتەوە | ||
بەشداری حیزبەکان | |||
| |||
کەسە دیارەکان | |||
| |||
زیانە گیانییەکان | |||
| |||
ئامارەکان ھەتا ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ |
بەوتەی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران ھەتا ڕێکەوتی ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣[نوێکردنەوە]، لانیکەم ٥١٧ کەس لە ئەنجامی دەستێوەردانی حکوومەت لە خۆپیشاندانەکاندا کوژراون، کە تەقەی ڕاستەوخۆشی تێدایە. ئەو ناڕەزاییانە بە کوشندەترین خۆپیشاندانەکان لەدوای خۆپیشاندانەکانی ٢٠١٩-٢٠٢٠ ناسراوە کە بووە ھۆی کوژرانی زیاتر لە ١٥٠٠ کەس.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی ئەو نائارامییە بەربڵاوانەی نەک ھەر بە «ئاژاوەگێڕی» بەڵکوو بە «شەرێکی تێکەڵاو» کە دەستی دەوڵەتانی بیانی و دژبەرانی دەرەوەی وڵاتی تێدایە ناساند. ژنان، بە خوێندکارانی قوتابخانەشەوە، ڕۆڵێکی سەرەکییان لە خۆپیشاندانەکاندا گێڕاوە. ناڕەزایەتییەکان بێجگە لە داواکردنی زیادکردنی مافەکانی ژنان، خوازیاری ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی بوون، ئەمەش ئەو خۆپیشاندانە لە بزووتنەوە ناڕەزایییە گەورەکانی پێشوو لە ئێران جیادەکاتەوە کە ئامانجیان لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان یان بوارە ئابوورییەکان بوو. وەڵامی حکوومەت بۆ خۆپیشاندانەکان بەشێوەیەکی بەرفراوان شەرمەزار کرا.
سەرەکیترین دروشمی خۆپیشاندانەکان «ژن، ژیان، ئازادی» (بە کوردیی باکووری: Jin, Jiyan, Azadî، بە فارسی: زن، زندگی، آزادی) بوو، کە نیشاندەری ئەو بۆچوونەیە کە «مافەکانی ژنان لە ناوەندی ژیان و ئازادی جێگەی ھەیە». ئەو دروشمە لە سەردەمی خۆپیشاندانەکانی ژنان لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ساڵی ٢٠٠٦ و لە کاتی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کوردەکان بەکارھێنرا، کە نیشاندەری بۆچوونی ڕێبەری کورد، عەبدوڵڵا ئۆجەلانە کە «یەک وڵات ناتوانێت ئازاد بێت مەگەر ئەوەیکە ژنان ئازاد بن».
کوردەکان جەخت لەسەر بنەچەی کوردی دروشمەکە دەکەنەوە و پەیوەندی دەدەنەوە بە ناوی کوردیی ژینا ئەمینی. مافەکانی کوردەکان و گەلەکانی تر لە ئێران، بابەتی ناڕەزایەتییەکانی کوردەکانە کە نزیکەی ١٥٪ی دانیشتووانی ئێران پێکدێنن و زۆرینەیان موسڵمانی سوننەن. ئەو ناوچانەی کە کوردەکان تێیدا دەژین ھەژارترین ناوچەکانی ئەو وڵاتە پێکدێنن. بەکارھێنانی زمانی کوردی سنووردارە و نزیکەی نیوەی زیندانیانی سیاسی لە ئێران لە کوردەکان پێکدێت. ھەروەھا ھەستیان بە قورسایی زۆری ھێرشەکانی دژەناڕەزایەتی لەلایەن حکوومەتەوە کردووە (زۆرتری ھێرشەکانی حکوومەت لە سەردەمی خۆپیشاندانەکان بۆ سەر شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، وەکوو سنە، مەھاباد و شنۆ بووە) کە بەپێی ھەواڵەکان، حکوومەتییەکان کوردیان وەکوو ھۆکاری ئەو بزووتنەوە ناڕەزایەتییە داناوە.
ڕۆژی ٢٠ی ئەیلوول، پارێزگاری کوردستان، ئیسماعیل زارعی کووشا سێ کوژراوی یەکەمی لە خۆپیشاندانەکاندا پشتڕاست کردەوە، و ڕایگەیاند کە لەلایەن ھێزە ئەمینییەکانەوە نەکوژراون. ھەتا ٢٦ی ئەیلوول، ژماردنی لێدوانی فەرمیی دەسەڵاتداران لانیکەم ١٣ کوژراویان تۆمارکردووە، لە کاتێکدا ھەواڵە تەلەڤیزیۆنییەکانی ژێر دەستی حکوومەت ئاماژەیان بەوە کردووە کە لانیکەم ٤١ کەس کوژراون، کە خۆپیشاندەران و پۆلیس لەخۆدەگرێت. ھەتا ٢٥ی ئەیلوول، پێنج ئەندامی بەسیج لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کوژران. ھەتا ٢٦ی تشرینی یەکەم، کاتێک ئەفسەرێکی سپای پاسداران لە مەلایێر کوژرا، ژمارەی کوژراوانی ھێزە ئەمنییەکان گەیشتە ٣٣ کەس. بەپێی ئاماری ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی ئێران، ھەتا ١٧ی تشرینی یەکەم، لانیکەم ٢١٥ کەس کوژراون، لەوانەش ژن و لانیکەم ٢٧یان منداڵ بوون. بەڵگەنامەی مردن کە لەلایەن ئەو ڕێکخراوە دەیسەلمێنێ کە زۆریەک لەوانە بەپێی تەقەی ڕاستەقینە گیانیان لەدەستداوە. بەڵام ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی ئۆسلۆ ڕایگەیاند کە بەھۆی پچڕانی ئینتەرنێت، بڵاوکردنەوەی ئاماری وردتر و نوێتر ئەستەمە. بەپێی ئاماری کۆمەڵەی چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ھەتا ١٤ی تشرینی یەکەم، لانیکەم ٢٣٣ خۆپیشاندەر بەدەستی ھێزەکانی ڕژێم کوژراون کە ئەم ژمارەیە ٣٢ منداڵ دەگرێتەوە. جگە لە ژینا ئەمینی، مردنی چەند کچێکی خۆپیشاندەر لەلایەن میدیاکانەوە بەشێوەیەکی بەرفراوان باسیان لێکراوە، لەوانە نیکا شاکەرەمی، حەدیس نەجەفی و سارینا ئیسماعیلزادە. بەوتەی بنەماڵەی خۆپیشاندەرە کوژراوەکان، دەسەڵاتدارانی حکوومەتی ئێران بە گوشار خستنە سەر بنەماڵەی قوربانییەکان و بە ھەندێک ڕاپۆرتی نادروست وەکوو خۆکوژی یان ڕووداوی ھاتوچۆ، کوشتنی خۆپیشاندەرانیان پەردەپۆش کردووە.
ھێزە ئەمنییەکانی ئێران بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ میدیا حکوومەتییەکان بە درۆ ھەوڵیان داوە کە بانگەشەی ئەوە بکەن کە چەند خۆپیشاندەرێکی کوژراو لە ڕاستیدا میلیشیاکانی بەسیجی دڵسۆز بوون کە لەلایەن ئاژاوەگێڕانەوە کوژراون و گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەکانیان و ھەڕەشەی کوشتنیان لێکراوە کە ئەگەر ھاوکارییان نەکەن.
پارێزگا | کوژراوەکان |
---|---|
سیستان و بەلۆچستان | ١٣٦ |
تاران | ٧٧ |
کوردستان | ٥٧ |
ئازەربایجانی ڕۆژاوا | ٥٦ |
مازەندەران | ٤٢ |
ئەلبورز | ٣٢ |
گێڵان | ٢٩ |
کرماشان | ٢٤ |
ئەسفەھان | ١٩ |
خووزستان | ١٨ |
فارس | ١٥ |
خۆراسانی ڕەزەوی | ٩ |
ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات | ٥ |
قەزوین | ٥ |
زەنگان | ٣ |
لوڕستان | ٣ |
مەرکەزی | ٣ |
کۆھگیلوویە و بۆیەر ئەحمەد | ٣ |
ھەمەدان | ٢ |
ئەردەوێڵ | ٢ |
ئیلام | ٢ |
بووشێھر | ٢ |
ھورمزگان | ٢ |
گوڵستان | ٢ |
سمنان | ١ |
خۆراسانی باکوور | ١ |
سەرجەم | ٥٥١ |
سەدان ژن لەلایەن حکوومەتەوە دەستبەسەر کران و لێیان درا. دەسەڵاتداران بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی درۆ لە خۆپیشاندەرە دەستبەرکراوەکان، ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپیان بەکارھێنا. ھەتا ڕێکەوتی ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢[نوێکردنەوە]، بەپێی ھەواڵی حکوومەتیی ئێران زیاتر لە ھەزار کەس دەستبەسەر کراون. بەپێی ئاماری لیژنەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان، لانیکەم چل ڕۆژنامەنووس دەستبەسەر کراون. سەرچاوە نادیارەکان کە لەلایەن سی بی ئێس نیووزەوە بڵاوکراوەتەوە، ڕایانگەیاندووە کە زۆرێک لە خۆپیشاندەران بەھۆی ترسێکی گونجاو لە زیندانیکردن، ڕەتیدەکەنەوە کە داوای ھاوکاریی پزیشکی بکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەی مافەکانی مرۆڤی ھەنگاو، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە (١٦ی ئەیلوول) کوژراوەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەم کەسانە بوون:
شار | ژمارەی کوژراوەکان | ناوی کوژراوەکان |
---|---|---|
سنە | ٢٢ | داریووش عەلیزادە، پەیمان مینبەری، محەممەد ئەمینی، یەحیا ڕەحیمی، عەزیز مورادی، ڕامین فاتیحی، محەممەد شەریعەتی، محەممەد کەیوان دەروێشی، محەممەد لوتفوڵڵاھی، سارینا ساعیدی،† ئیبراھیم میرزایی، موئمین زەندکەریمی،† حەمید گوڵی، زانیاری ئەڵڵامواردی، عیسا بیگلەری، شاھۆ بەھمەنی، ئارام حەبیبی، ئومێد حەسەنی، فەرھاد خوسرەوەی، حەسەن عەبدپەنا، ئیمان بێھزادپوور، فەردین بەختیاری |
بۆکان | ٢١ | کەمال فەقیھی، سامان قادربەیگی، سالار موجاویر، ئەسعەد ڕەحیمی، محەممەد حەسەنزادە، ھەژار مام خوسرەوەی، ئەمجەد عینایەتی، ھیوا جانجان، میلاد مەعرووفی، مستەفا شەعبانی، شەھریار محەممەدی، سولەیمان شوکری، غەفوور مەولوودی، سەعدی شاڕۆخیفەر، ھێمن ئەمان، ئیبراھیم شەریفپوور، ئاوات قادرپوور، ڕۆشنا ئەحمەدی، شێرکۆ سوڵتانی، سەعید پیرموغانی، شێرزاد ئەحمەدینەژاد |
مەھاباد | ١٥ | ئیسماعیل مەولوودی، کوبرا شێخ سەقا، زانیار ئەبووبەکری، شاھۆ خزری، فریشتە ئەحمەدی، مەسعوود ئەحمەدزادە، فایەق مام قادری، ئازاد حەسەنپوور، محەممەد ئەحمەدی گاگەش، کەمال ئەحمەدپوور، مێھران ڕەحمانی، ڕێباز ساڵحیوەند، شەماڵ خەدیریپوور، شۆڕش نیکنام، فەرزین مەعرووفی |
کرماشان | ١٠ | مینوو مەجیدی، ڕەزا شەھپەرنیا، ئەمیرحوسێن بەساتی،† ئارمین سەیادی،† سینا نادری، ڕامین کەرەمی، کورووش پاژخ، ئەردەڵان قاسمی، حوسێن محەممەدی، ئایناز جەواھیری |
جوانڕۆ | ١٠ | عیرفان کاکایی، لوقمان کاکەیی، بەھالدین وەیسی،† جەوھەر فەتاحی، ئیسماعیل گوڵعەنبەر، تەحسین میری، جەمال ئەعزەمی، مەسعوود تەیمووری، حیسام حوسێنی، سرووش سەیدی |
پیرانشار | ٩ | زەکەریا خەیاڵ،† سەمەد بەرگینیا، کۆمار دەرئوفتادە،† ئەمیر فەراسەتی شاد، جەلال قوربانی، تاھیر عەزیزی، کاروان قادرشوکری،† دیانا مەحموودی،† حەیدەر مەحاڵی |
ورمێ | ٨ | فەرجاد دەروێشی، عەبدوڵڵا مەحموودپوور،† دانش ڕەھنما، مەتین عەبدوڵڵاپوور، نیما شەفیقدووست، نەسیم سەدیقی، مەھدی زاھیدی، پوویا شەیدا† |
دیواندەرە | ٦ | فوئاد قەدیمی، موحسین محەممەدی، فوئاد سواری، حەبیبوڵڵا فەتحی، جەمشید فەتحی، ئیبراھیم سەدری |
شنۆ | ٥ | ئەمین مەعرەفەت،† میلاد حەقیقی، سەدرەدین لیتانی، عەبدولسەلام قادر گەلوان، سامان قادرپوور |
سەقز | ٥ | فەرەیدوون مەحموودی، ئیسماعیل دزوار، دانیال پابەندی،† عەبدولڕەحمان بەختیاری، محەممەد حوسێنی |
کامیاران | ٥ | فوئاد محەممەدی، بورھان کەرەمی، سەعید مورادی، جەعفەر قوربانی، ڕەزا کازمی† |
ئارووناوا | ٤ | سەعید محەممەدی، ئەمیر فوولادی،† ئیمان محەممەدی، عەلیڕەزا کەریمی |
بانە | ٤ | موتەلیب سەعیدپەیڕەو، فەرەیدوون فەرەجی، داستان ڕەسووڵ محەممەد ئاقا، ئاسۆ قادری |
مەریوان | ٤ | موختار ئەحمەدی، نەسرین قادری، جەبار فەرقیزادە، سەتار ڕەحیمی |
ئیلام | ٣ | موحسین قەیسەری، محەممەد عەبدوڵڵاھی، یاسر جەعفەری |
سەردەشت | ٣ | ھێمن حەمزە، شەھریار عادلی، بەرزین حەمزەزادە† |
سونقوڕ | ٢ | ڕۆزبێ خادمیان، محەممەد زارعی |
قۆچان | ٢ | عەلی موزەفەری سالانقۆچ،† مەھدی بەبرنەژاد |
کەنگەوەر | ٢ | عیرفان خەزائی، ئیحسان قاسمیفەر |
دێولان | ٢ | ڕەزا لوتفی، موحسین نیازی |
تیکاب | ٢ | سامان محەممەدی، عەلی ئابیار |
تازاوای سەلاس | ١ | ئاریەن موریدی |
قەسری شیرین | ١ | ئەفشین ئاشام |
سەحنە | ١ | سەپێھر ئەعزەمی |
سەرجەم | ١٤٧ |
† = منداڵ (لە کاتی کوژراندا تەمەنی کەمتر لە ١٨ ساڵ بووە)
ھەروەھا ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە دەرەوەی سنوورەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە شوێنەکانی تری ئێران کوژراون، ئەمانەی ھەتا ئێستا ناسراون (سەرجەم ٣ کەس) ئەم کەسانە بوون:
ناو | شوێنی لەدایکبوون | شوێنی کوژران |
---|---|---|
عەلیڕەزا فەتحی | سونقوڕ | قەزوین |
نگین عەبدولمەلەکی | قوروە | ھەمەدان |
محەممەد مەھدی (کۆمار) کەرەمی | نەزەرئاباد | کەرەج |
شاھین نەجەفی لە ٢٥ی ئەیلوول، گۆرانییەکی بەناوی «ھەشتادیا» (منداڵانی دەیەی ھەشتا) بڵاوکردەوە. شێروین حاجیپوور گۆرانیی بەرایێی وەک کلیپێک بڵاوکردەوە کە لە چەندین پلاتفۆرمدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە و بە ملیۆنان بینەری پەیدا کرد. حاجیپوور چەند ڕۆژێک دواتر لە ٢٩ی ئەیلوولدا دەستبەسەر کرا و دوای سڕینەوەی ڤیدیۆی گۆرانییەکەی، بەدانانی بارمتە ئازاد کرا. چەندین تۆڕی ڕاگەیاندن ئەو گۆرانییەیان وەکوو «سروودی خۆپیشاندانەکان» ناو بردووە. ئێبی، ناسر ڕەزازی، شاھین نەجەفی و پێدرام شەھلایی گۆرانییەکیان بەناوی «وەرە مەیدان» بەزمانی کوردی، بەمەبەستی پاڵپشتیی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە. چیا مەدەنی گۆرانییەکی بەناوی بۆ… بەمەبەستی پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران بە زمانی کوردی بڵاو کردەوە. ئەو گۆرانییە وەکوو وەڵامێک بۆ گۆرانیی بەرایێ لە شێروین حاجیپوور تۆمار کراوە کە لە گۆرانییەکەیدا سەرەڕای پاڵپشتیکردن لە ناڕەزاییەکانی خەڵک، سەبارەت بە کێشەی ستەمی نەتەوایەتی لە ئێران و داخوازییەکانی گەلانی نافارس بێدەنگ مابوو و قسەی نکردبوو. چیا مەدەنی لەم گۆرانییە ھەوڵی داوە ھەتا ھاوکات بە سپاسکردن لە حاجیپوور، سەرنجی ئەو و ھەروەھا بەردەنگەکانی دیکە بەرەو ستەمی نەتەوایەتی ڕابکیشێت و بەشێک لە ستەمێک کە ڕووبەڕووی گەلی کورد و گەلانی دیکە وەکوو عەرەب، بەلۆچ، لوڕ، تورک و ئەوانەی تر لەژێر حکوومەتی دەوڵەت-نەتەوەی ئێرانی دەبێتەوە بە زمانی گۆرانی و مۆسیقا دەریببڕێت. چیا مەدەنی ئەو گۆرانییەی بۆ ژینا ئەمینی پێشکەش کرد.
یاریزانانی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەری سێنیگال لە ٢٧ی ئەیلوول، جلی ڕەشی بێ نیشانەیان لەبەر کرد. بەوەیکە ھەندێک لە ئەندامانی یانەکە لە تویتێکدا ھاوسۆزیی خۆیان لەگەڵ خۆپیشاندەران ڕاگەیاندبوو، ئەو جلانە بەشێوەیەکی بەرفراوان وەکوو نیشاندانی زیاتری ھاوسۆزی لەگەڵ خۆپیشاندەران لێکدرایەوە. بەپێی زانیاریی ئێران ئینتەرنەشناڵ، لەدوای دەستبەسەرکردنی کاپیتانی خانەنشین حوسێن ماھینی، بەشێک لە ئەندامانی یانەی پێرسپۆلیس لە یارییەکدا قۆڵبەستی ڕەشیان لەبەرکرد و بەھۆیەوە دواتر لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بانگھێشت کران. لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ھاندەرانی یانەی بۆروسیا دۆرتموند ھەندێک پۆستەر و وێنەیان بۆ پاڵپشتیکردن لە سارینا ئیسماعیلزادە و ژنانی ئێران نیشاندا.
لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢، پاڵەوانێتیی شاخەوانیی ئاسیا کە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەم لە سێئول بەڕێوەچوو، شاخەوانێکی ئێرانی بەناوی ئیلناز ڕێکابی بەھۆی ئەوەی بەبێ حیجاب پێشبڕکێی کرد سەرنجی وڵاتانی نێونەتەوەیی بردە لای خۆی. ئەو دواتر گەڕایەوە تاران و لە فڕۆکەخانەی تاران لەلایەن جەماوەرێکی زۆری چەپڵە لێدەرەوە وەک پاڵەوان پێشوازی لێکرا. ڕێکابی ڕایگەیاندووە کە ئەو کارە مەبەست لێی ڕەمزی نەبووە و بە ئاشکرا ئیدیعای کردووە کە پەلە بووە و بە هەڵە باڵاپۆشەکەی کەوتووەتە خوارەوە. ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان ڕایانگەیاند کە ڕێکابی بە زۆرەوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە ناچار کراوە وابڵێت. ھەتا ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢[نوێکردنەوە]، بەوتەی بی بی سی و فەڕەنسا ٢٤ ڕێکابی لەژێر دەستبەسەرکردنی ماڵەوە بووە، بەڵام دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند کە ڕێکابی لە ماڵەکەی خۆی بووە چۆنکە پێویستی بە پشوودان بووە.
کتێبی سوورخەڵاتان کە تایبەتە بە ژیاننامەی کوژراوە کوردەکانی شۆڕشی ژینا، بە ئامادەکردنی سۆما ناسری و لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتەوە لە دوو بەرگدا بڵاو کرایەوە. بەرگی یەکەمی کتێبەکە لە ئەیلوولی ٢٠٢٣ و ھاوکات لەگەڵ ساڵیادی شۆڕشی ژینا، کە ژیننامەی ٥٠ کوژراوی کورد لەخۆ دەگرێت بڵاو کرایەوە. بەرگی دووەمی کتێبەکە بە لەخۆگرتنی ژیاننامەی ٥٠ کوژراوی تری کورد لە ئازاری ٢٠٢٤ و ھاوکات لەگەڵ نەورۆز بڵاو کرایەوە. ھەروەھا بڕیارە بەرگی سێیەمی کتێبەکە بنووسرێت و بڵاو بکرێتەوە.
ئەم دروشمانەی کە بە زمانە جۆراوجۆرەکان لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەکارھاتوون لە خوارەوە ڕیزبەندی کراون:
دروشمە کوردییەکان
دروشمە فارسییەکان
دروشمە ئازەربایجانییەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.