قاسم موئەیەدزادە ناسراو بە ھەڵۆ (لەدایبکووی ١٩٥٢ لە مەهاباد، ڕۆژهەڵاتی کوردستان) شاعیرێکی کوردە.
مامۆستا قاسم موئەیەدزادە | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٥٢ |
نیشتەجێی | مەھاباد |
نەتەوە | کورد |
ناوەکانی تر | ھەڵۆ |
پەروەردە | لیسانس |
پیشە | شاعیر |
ئایین | ئیسلام ، سوننی |
مناڵ(ەکان) | دیاکۆ، ڕەزا و ... |
قاسم موئەیەدزادە ساڵی ١٩٥٢ (١٣٣١ی هەتاوی) لە شاری مەھاباد لە دایک بووە و خوێندنی سەرەتایی ھەر لەو شارە دەس پێ کردووە و ساڵی ١٩٧١ دیپلۆمی وەرگرتووە.
ساڵی ١٩٧٥ چووەتە فێرگەی مامۆستایان لە ورمێ و دوو ساڵ دواتر (١٩٧٧) فەوقی دیپلۆمی زمانی ئینگلیزی تەواو کردووە و تا ساڵی ١٩٩٣ وانەی ئینگلیزی وتووەتەوە. ساڵی ١٩٩١ لە زانستگای ئازادی ئیسلامیی لقی مەهاباد بەکالوریۆسی زمان و وێژەی فارسی وەرگرتووە و لە مامۆستایەتیش بەردەوام بووە.
قاسم موئەیەدزادە لە تەمەنی لاوێتییەوە دەستی بە شیعر وتن کردووە. شاکاری (یارە ژیکەڵانەکەم)ی لە تەمەنی بیست و پێنج ساڵیدا (١٩٧٧) هۆنیوەتەوە. بە زمانی کوردی و فارسی و بە هەردووک شیوەکانی عەرووزی و نوێ خاوەنی بەرهەمە، هەروەها شیعری هەجویشی هەیە. هەڵۆ دوای هاوار، چاوە و کاک سوارە بە چوارەم کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێناسە دەکرێ کە شیعری نوێی کوردی دانابێ.
قاسم موئەیەدزادە خاوەنی دوو بەرهەمی چاپ کراوە کە لە هەمبەر شێوەی بڵاو بوونەوەی دانەیەکیان ناڕەزایەتی دەربڕیوە:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قاسم موئەیەدزادە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.