سوارە ئیلخانیزادە ناسراو بە کاک سوارە (١٩٣٧ لە تورجان، ئێران – ١٩٧٦ لە تاران، ئێران) شاعیر و نووسەرێکی کورد بوو.
سوارە ئیلخانیزادە | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٣٧ |
مەرگ | ١٩٧٦ |
شوێنی گۆڕ | گوندی حەمامیان |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر، نووسەر |
کار | باوکی شیعری نوێی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
ئایین | ئیسلام، سوننە |
سوارە ئیلخانیزادە کوڕی ئەحمەد ئاغای ئیلخانیزادە لە ٢١ی نیسانی ١٩٣٧ لە گوندی تورجان سەر بە شاری سەقز لە دایک بوو. پاش ساڵێک لە قەرەگوێز نیشتەجێ بوون. خوێندنی سەرەتایی ھەر لەو گوندە لە لای شێخ ئەحمەد کەسنەزانی تەواو کرد. ھاوینی ١٩٥٤ لە بۆکان گیرسانەوە و پایزی ھەمان ساڵیش تووشی نەخۆشییەک دەبێ و چەن ساڵێک لە جێیدا دەکەوێ. سێ ساڵی ھەوەڵی ناوەندی لە شاری بۆکان خوێند (١٩٥٧–١٩٥٩)، پاشان بۆ درێژە دانی خوێندنەکەی ڕووی لە تەورێز کرد. ساڵی ١٩٦٢ لە قوتابخانەی لوقمانی تەورێز دیپلۆمی وەرگرت. ھەر ئەو ساڵەش لە زانکۆی تاران بەشی ماف وەرگیرا و لەگەڵ ڕوقییە کە کچێکی ئازەری بوو، ژیانی ھاوسەرگیری پێک ھێنا و چوونە تاران. ساڵی ١٩٦٤ سوارە و ھاوار و چاوە ھاوڕێ لەگەڵ ١٥٠ کەسایەتیی ڕووناکبیری تری کورد بە تۆمەتی کوردایەتی لە گرتووخانەی (قزلقەڵا) قوڵبەست دەکرێن. بۆ ماوەی شەش مانگ لەژێر ئەشکەنجەی دڕندانە دابوو، شیعری (سوورەقەڵا دایکی بەڵا)ی لەو سەردەمەدا ئافراند. دوای ئازاد بوونی ساڵی ١٩٦٨ خوێندنی تەواو کرد. کاک سوارە ساڵی ١٩٦٧ لە بەشی کوردی ڕادیۆ تاران دامەزرا. زستانی ١٩٧٦ کاتێک بەرەو ماڵ دەبۆوە وەبەر ماشێنی ھاوکارێکی خۆی کەوت و بەم تەسادووفە شێرپەنجەکەی خۆی دەرخەست و مەرگی بەدواە بوو. ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ سوارە ئیلخانیزادە ماڵاوایی لە ژیان کرد و تەرمەکەی لە گۆڕستانی بنەماڵەی خۆیان لە گوندی حەمامیان بە خاک ئەسپێردرا. سوارە کوڕێکی بەناوی بابەک لەپاش بەجێ ما کە ئەویش لە تەمەنێکی کەمدا کۆچی دوایی کرد.
سوارە ئیلخانی زادە بە سێھەم کەس و سوارچاکی شیعری نوێی کوردی لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دێتە ئەژمار. ساڵی ١٩٦٢–١٩٦٣ «شار»ی لەسەر کێشی (کەژاڵێ)ی ھاوار خوڵقاند و بەم شێوەیە دەستی بە گوتنی شیعری ئازاد کرد. شیعری شار باس لە جیاوازیی کۆمەڵگای شار و لادێ دەکا. دوا بە دوای ویشدا شیعرەکانی خەوەبەردینە، شەنگەسوار و کچی بەیان و… دادەنێ. سەرەڕای ئەوەی ناوەرۆکی بەرنامەکانی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆنی بەدڵ نەبوو و لەلایەن ناسیاوەکانییەە کەوتە بەر تەوس و توانجێکی زۆروە لە ڕادیۆ تاران دەستی بەکار کرد و بەرنامەی تاپۆ و بوومەلێڵی نووسی و پێشکەشی کرد، ئەم بەنامەیە بۆ ماوەی چەن ساڵ بەردەوام بوو و دواتر لە کۆی کتێبەکدا کۆ کراوە و ھەنووکە بە دەنگیش چەند ئەڵقەیەکی لەبەر دەستە. سوارە کوڕی عەشیرەت بوو و لە سەردەمێکدا دەژیا کە بیری کوردایەتی لە موکریان پەرەی سەندبوو و لە شیعردا ڕەنگی دابۆوە، ھەروەھا ژیانی غەریبی و تێکەڵ بوون لەگەڵ ڕووناکبیرانی کوردی ئەو سەردەمە ھەوێنی ئافراندنی بەرھەمەکانی بوون.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سوارە ئیلخانیزادە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.