فاتیح شێخولئیسلامی: شاعیر و سیاسەتوانێکی کوردە

فاتیح (چاوە) شێخولئیسلامی ناسراو بە فاتیح شێخ، چاوە و ف.

پشکۆ (لەدایکبووی ١٩٤٢ لە مەریوان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان - ) شاعیر و سیاسەتوانێکی کوردە. فاتح شێخ ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران–حکمەتیستە.

فاتیح شێخ
لەدایکبوون١٩٤٢
نەتەوەکورد
ناوەکانی ترچاوە
ف. پشکۆ
پەروەردەبەکەلۆریۆسی ئیلاھیات
ماستەری زانستە کۆمەڵایەتییەکان
خوێندنگەزانکۆی تاران
کارە ناودارەکان
ھەرێمی شەو
حیزبی سیاسیحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران–حکمەتیست
پێشتر:
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران

ژیان

فاتیح شێخولئیسلامی کوڕی سەید ئەحمەد، لە نەورۆزی ١٩٤٢ لە شاری مەریوان لە دایک بوو. سێ چوار ساڵی سەرەتایی ژیانی ئاوارە بوون. قوتابخانەی سەرەتایی لە مەریوان و ناوەندەی لە سنە تەواو کرد و دوای ئەو لە ساڵەکانی ١٩٦٠–١٩٦١ وەک یەکەم خوێندکاری مەریوانی لە تاران وەرگیرا و لە زانکۆی تاران دەستی بە خوێندنی ئیلاھیات کرد و دواتر لە زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا ماستەری وەرگرت. بە گشتی حەوت ساڵان لەوێ خوێندکار بوو و دواتر ھاتەوە و لە مەریوان بوو بە مامۆستا. فاتیح شێخ لە سەردەمی زانکۆوە بیر و باوەڕی چەپی ھەڵبژارد. ساڵی ١٩٧١ بەھۆی چالاکیی سیاسییەوە بۆ ماوەی حەوت مانگ دەستەبەسەر کرا و دواتر ساڵی ١٩٨١ ڕووی کردە شاخ و بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکیشانی کوردستانی ئێران. دواتر لە ساڵی ١٩٨٣ کە کۆمەڵە لەگەڵ گرووپە کۆمۆنیستییەکانی دیکە یەکیان گرت و حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان دامەزراند، بوو بە ئەندامی ئەو حیزبە. فاتیح شێخ لە ساڵی ١٩٩٠ەوە چوو بۆ سوێد و لە لقدانەوەی ساڵی ١٩٩١ی حیزبەکە، بوو بە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران. ھەروەھا دواتر بوو بە ئەندامی سەرکردایەتیی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران–حکمەتیست و ئێستاکەیش ھەر لەو حیزبەدا چالاکی دەکات.

شێعر

ساڵی ١٩٥٨ لەسەر کاریگەریی شۆڕشی ١٤ی تەممووز لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکارێکی تر بەھۆی درووشم نووسین لەسەر دیوارەکانی شاری سنە لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا مانگ و نیوێک دەکەوێتە زیندان و لەوێ یەکەم شیعری خۆی دەھۆنێتەوە. لە زانکۆ لەگەڵ عەلی حەسەنیانی (ھاوار) و سوارە ئیلخانیزادە ئاشنا دەبێ و بە دانانی شیعری «ھەسێرەکەم» لەسەر وەزنی «کەژاڵێ»، دەبێتە دووھەم کەس لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە شیعری نوێی کوردی خوڵقاندبێ. (شەوە) باشترین بەرھەمی شیعری شاعیرە.

بەرھەمەکان

  • ھەرێمی شەو (کۆی بەرھەمە شیعرییەکان)

سەرچاوەکان

Tags:

فاتیح شێخولئیسلامی ژیانفاتیح شێخولئیسلامی شێعرفاتیح شێخولئیسلامی بەرھەمەکانفاتیح شێخولئیسلامی سەرچاوەکانفاتیح شێخولئیسلامیسیاسەتوانشاعیرمەریوانڕۆژھەڵاتی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئیبراھیم ئەحمەدزانیارینەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنچەقەڵسەفەوییەکانپەندەکانی پیرەمێردتەلەفۆنمێژووی ڕۆژنامەوانیئیمام شافعیئەسیریمەسیحییەتسوننەدەریانەجمەدین مەلامەولانای ڕۆمیجامی کیشوەرەکانی فیفاسیکس ئەکسیسئومێد خۆشناوبلۆگزمانی ڕووسیپارەئەحمەد ھەردیکۆمۆنیزمڕیالیزمخانزادی سۆرانشەڕی براکوژیڕەخنەی ئەدەبیلیماشەڕی جەمەلتریگلیسێردکۆیەدەوڵەتفەقێ ئەحمەدی دارەشمانەناسیۆنالیزمکرۆمۆسۆمپەخشانتالیسزیگمۆند فرۆیدشڤان پەروەرشەڕی سەفینقەڵای مەریوانئەحمەد بارزانیمیا خەلیفەجامی نەتەوەکانی ئاسیاخولی نایابی کوردستاندادپەروەریدۆپامینپیسبوونی ژینگەشیعری نوێی کوردیئوسترالیائێچ تی ئێم ئێڵھەڵسەنگاندنزانکۆی ئەزھەرخاکغەزالیبانکفراوانی گەرمی تایبەتیمایکرۆسۆفت ئەکسێسھێڵی قەدەغەکراو (تۆپی پێ)فاشیزملوڕمالیزیاگرانەتاھەر کورد ئەبینکریستیانۆ ڕۆناڵدۆڕەجەب تەییب ئەردۆغانبراکۆماری کوردستانشێرزاد حەسەنگەردوونگوڵی ڕەشئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیخەلافەتی ڕاشدینبەنداو🡆 More