جەمال موفتی (لەدایکبووی ١٩٥٦ لە مەھاباد - مردووی ١٩٨١ لە مەھاباد) گۆرانیبێژێکی کورد بوو.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
جەمال موفتی کوڕی میرزا حوسەین ساڵی ١٩٥٦ لە شاری مەھاباد لە دایک بووە. تا قۆناغی دواناوەندی ھەر لەو شارە خوێندوویەتی. لە سەرەتای لاوێتییەوە خولای ھونەری بووە و گۆرانی چڕیوە.
جەمال قوتابی مەکتەبی تایەر تۆفیق و عەلی مەردان بووە و لە پەنا ئەوەشدا حەسەن زیرەک و محەممەد ماملێ زۆر لەسەری کاریگەر بوون. لەگەڵ ھاوڕێ ھونەرمەندەکانی عەبدوڵڵا وەیسی و کەریم بلووری دەستی بە کاری ھونەری کردووە، ساڵی ١٩٧٦–١٩٧٧ لە (خانەی جەوانانی مەھاباد) لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی چەن گۆرانییەکی پێشکەش کرد. زۆربەی بەرھەمەکانی لە دەنگ و ڕەنگی ناوەندی مەھاباد و بە یارمەتی قادر سەیاحی تۆمار کراون. ماموستا تایەر تۆفیق بە نامەیەک تاریفی دەنگی جەمالی کردووە و ئیزنی پێ داوە مەقام و گۆرانییەکانی بڵێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا جەمال موفتی خۆی زۆر دەنگی نوێی ئەوکاتی وەکوو مکایل پێ گەیاندووە. بەرھەمەکانی ئەم ھونەرمەندە دوو بەشی (شۆڕشگێڕانە) و (ئەویندارانە) لەخۆ دەگرن؛ کە یان بە شێوەی دەنگ یان بە شێوەی کلیپی ڕەش و سپی لەبەر دەستن. موفتی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ھونەر و موزیکی کوردی دانا و جگە لە وتنەوەی گۆرانی باقی گۆرانیبێژان شێوازی تایبەت بە خۆیشی ھەبوو.
جەمال موفتی ھونەرمەندێکی پێشمەرگە و ئەندامی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بوو. دوای ئەوەی کوردستان کەوتەوە ژێر دەستی پێشمەرگە لە بۆکان بوو بە مامۆستا و دواتر لەگەڵ داخرانی قوتابخانەکان ڕووی لە چیا کردەوە. ساڵی ١٩٨١ لە نزیک چوارچرا بە دەستی ڕژیمی ئێران شەھید کرا و لە گۆڕستانی شاری بۆکان بە خاک ئەسپێردرا.
بەشێک لە بەرھەمەکان:
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article جەمال موفتی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.