52°E / 26°N 52°E / 26; 52
کەنداوی فارس (بە فارسی: خلیج فارس)، ھەروەھا لە وڵاتانی عەرەبی ناسراو بە کەنداوی عەرەبى (بە عەرەبی: الخليج العربي)، کەنداوێکە لە ڕۆژاوای ئاسیا کە لە نێوان ئێران و نیمچەدوورگەی عەرەبی ھەڵکەوتووە و لە ڕۆژھەڵاتەوە بە تێپەڕبوون لە تەنگاوی ھورمز دەڕژێتە ناو کەنداوی عومان. دەلتای شەتەلعەرەب ھێڵی کەناریی باکووری ڕۆژاوای کەنداوەکە پێکدێنێت. ئەم کەنداوە لە دوای کەنداوی مەکسیک و کەنداوی ھەدسن بە ٢٥١،٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەوە سێیەمین کەنداوی گەورەی جیھانە.
کەنداوی فارس | |
---|---|
زەوی | ڕۆژاوای ئاسیا |
پۆتان | 52°E / 26°N 52°E |
جۆر | کەنداو |
Primary inflows | کەنداوی عومان |
ئاوڕێژ | ئێران، عێراق، کووەیت، عەرەبستانی سعوودی، قەتەر، بەحرەین، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و عومان (موسەندەم) |
زۆرترین درێژایی | ٩٨٩ کیلۆمەتر (٦١٥ میل) |
ڕووبەر | ٢٥١،٠٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٩٧،٠٠٠ میلی چوارگۆشە) |
Average depth | ٥٠ مەتر (١٦٠ پێ) |
زۆرترین قووڵایی | ٩٠ مەتر (٣٠٠ پێ) |
Water volume | ٨،٧٨٠ کیلۆمەتری شەشپاڵوو (٢،١٠٠ کیلۆمەتری شەشپاڵوو) |
کەنداوی فارس خاوەنی ژمارەیەکی زۆر شوێنی ماسیگرتن، ڕیفە بەرفراوانەکان (زۆرتر بەردین و ھەروەھا مەرجانی) و زۆرێک پینکتادایە، ھەرچەندە ژینگەکەی بەھۆی پیشەسازی و پیسبوونی نەوتییەوە زیانیان پێگەیشتووە.
کەنداوی فارس لە ناوچەی کەنداوی فارسدا کە بنەچەی سینۆزۆئیکی ھەیە ھەڵکەوتووە، ئەم ناوچەیە بەھۆی داڕمانی پەڕەی عەرەبی بەرەو زنجیرەچیاکانی زاگرۆس پێکھاتووە. ئاوی ئێستاکەی ناوچەکە لە ١٥،٠٠٠ ساڵ لەمەوبەرەوە بەھۆی بەرزبوونی ئاستی دەریاکان لە سەردەمی کشانەوەی بەستەڵەکی ھۆلۆسیندا پەیدا بووە.
ھەشت وڵات بەدرێژاییی کەنداوی فارس کەناراویان ھەیە کە بریتین لە: بەحرەین، ئێران، عێراق، کووەیت، عومان، قەتەر، عەرەبستانی سعوودی و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان. پێگەی ستراتژیکی کەنداوی فارس وایکردووە کە ھەموو کاتێک ببێتە شوێنێکی گرنگ بۆ گەشەسەندنی مرۆڤی. ئەمڕۆکە زۆریەک لە شارە گەورەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین کەوتوونەتە ئەم ناوچەیە.
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەنداوی فارس تێدایە. |
ئەم «جوگرافیا» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article کەنداوی فارس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.