ھونەر سەلیم (بە ئینگلیزی: Huner Saleem) (لەدایکبووی ٩ی ئازاری ١٩٦٤ لە ئاکرێ، باشووری کوردستان) دەرھێنەرێکی کوردە.
لە تەمەنی ١٧ساڵیدا بەھۆی سیاسەتەکانی سەددام حوسێن لەگەڵ بنەماڵەکەی لە عێراق دەرچوو و بەرەو ئیتالیا چوون. ئەو یەکەمین فیلمی خۆی لە کوردستان دروست کرد، ئەو فیلمە، فیلمێکی ١٦ میلیمەتری بوو و ئەکتەرەکانی، باوک و براکەی ھونەر سەلیم بوون. بەڵام بەھەمھێنانی ئەم فیلمە بەھۆی بۆمبارانەکانی سەددامەوە ناتەواو مایەوە. لە ئیتاڵیا چاوپێکەوتنێکی بوو لەگەڵ گیلۆ پۆنتێکۆرڤۆ بەرھەمھێنەری ئیتاڵی، ھونەر سەلیم داوای لێ کرد کە فیلمەکەی وەکوو فیلمێکی ناتەواو لە فیسیڤاڵی فیلمی ڤێنیز پیشان بدرێت. فیلمەکە پیشان درا و خەڵاتێشی بردەوە و ھەر ئەمە بوو بە سەرمایە بۆ فیلمەکانی دیکەی ھونەر سەلیم. فیلمەکانی ھونەر سەلیم زۆرتر سەبارەت بە کێشەی کوردن لە ئێران، عێراق، تورکیا و ئەرمەنستان. ئەو ئەم فیلمانەی لەسەر ژانری کۆمێدی دروست کردووە و تەنھا یەک فیلمی لە ژانری جددیدا ھەیە و ئەویش فیلمی «جۆرێک لە ڤۆدکای لیمۆیی لەسەر فەڕانسە» ئەم فیلمە لەبارەی شکستھێنانی سیستمە کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤەوە لە دەیەکانی ڕابردوو.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ھونەر سەلیم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.