ژمارەی ڕێژەیی

ژمارەی ڕێژەیی (بە ئینگلیزی: Rational number) بەو ژمارانە دەوترێت کە لە ئەنجامی دابەشکردنی ژمارەیەکی تەواو بەسەر ژمارەیەکی تری تەواو بە مەرجێک سیفر نەبێت دروست دەبن، واتە لەسەر شێوەی کەرتی دەنووسرێن.

بە زمانی بیرکاری کۆمەڵەی ژمارەی ڕێژەیییەکان بەم شێوەیە پێناسە دەکرێت:

ژمارەی ڕێژەیی

بۆ نموونە ژمارەیەکی ڕێژەیییە بەڵام شێوەی کەرتی ھەیە، بەڵام ڕێژەیی نییە.

ژمارەی ڕێژەیی
کۆمەڵەی ژمارە تەواوەکان، کۆمەڵەی ژمارە سروشتییەکان لەخۆ دەگرێت، کۆمەڵەی ژمارە ڕێژەیییەکان، کۆمەڵەی ژمارە تەواوەکان و ژمارە سروشتییەکان لەخۆ دەگرێت و کۆمەڵەی ژمارە ڕاستەقینەکان کۆمەڵەی ژمارە ڕێژەیییەکان و ژمارە تەواوەکان و سروشتییەکان لەخۆ دەگرێت

ژمارە تەواوەکان و ژمارە سروشتییەکان ژێرکۆمەڵێکن لە ژمارەی ڕێژەیییەکان لەبەر ئەوەی ژێرەی تەواوی ژمارە سروشتییەکان یەکە کەوایە ھەموو ژمارە سروشتییەکان شێوەی کەرتییان ھەیە. ژمارە دەیییەکان لە ڕیزی ژمارە ڕێژەیییەکاندا ھەژمار دەکرێن لەبەر ئەوەی ھەر ژمارەی دەیی دەتوانرێت بە شێوەی کەرتێک بنووسرێت ژێرەکەی توانەکی ئەرێنی ١٠ و سەرەکەی ژمارەیەکی تەواو بێت. ژمارە ڕێژەیییەکان لە ئەنجامی دابەشکردنی دوو ژمارە (ژمارەیەکی تەواو بەسەر ژمارەیەکی سروشتی) دروست دەبن. لە نێوان دوو ژمارەی ڕێژەیی ناکۆتا ژمارەی ڕێژەیی ھەیە. ژمارە ڕێژەیییە ئەرێنییەکان لە ژمارە ڕێژەیی نەرێنییەکان گەورەترن. یەکەمین پیتی وشەی ئینگلیزی Quotient واتە ھێمایەکە بۆ دیاریکردنی ژمارە ڕێژەیییەکان.

کردارەکان لەسەر ژمارە ڕێژەیییەکان

بەراوردکردنی ژمارە ڕێژەیییەکان

بۆ بەراوردکردنی ژمارە ڕێژەیییەکان سەرەتا دەبێت ژێرەکانیان یەکسان بکرێت، پاشان سەرەی کەرتەکان بەراورد دەکەین، سەرەی کامیان گەورەتر بوو، ئەو ژمارە ڕێژەیییە گەورەترە، بۆ یەکسانکردنی ژێرەی کەرتەکان، سەرە و ژێرەی ھەر کام لە ژمارە ڕێژەیییەکان لە ژێرەی کەرتەکەی تر دەدەین.
نموونە: لەم دوو ژمارە ڕێژەیییە ژمارەی ڕێژەیی  کامیان گەورەترە؟
وەڵام:

ژمارەی ڕێژەیی  , ژمارەی ڕێژەیی  


لەبەر ئەوەی 33<35، کەوایە

ژمارەی ڕێژەیی  واتە ژمارەی ڕێژەیی 

تێبینی: لە ناو دوو ژمارەی ڕێژەیی ئەرێنی کە سەرەکانیان یەکسانە، ژمارەیەک کە ژێرەکەی چووکەترە، لە ژمارەکەی تر گەورەترە.

کۆکردنەوە و لێدەرکردنی ژمارە ڕێژەیییەکان

بۆ ئەوەی دوو بڕی ڕێژەیی کۆ بکرێنەوە یان لێکدەر بکرێن، دەبێت بچووکترین ژێرەی ھاوبەش بدۆزینەوە

شێوەی گشتی:


ژمارەی ڕێژەیی 

نموونە:


ژمارەی ڕێژەیی 

ژمارەی ڕێژەیی 

لێکدان و دابەشکردنی ژمارە ڕێژەیییەکان.

لێکدانی دوو ژمارەی ڕێژەیی بەم شێوەیە کە سەرەکان لێک دەدرێت و ژێرەکان لێک دەدرێت، بۆ دابەشکردنی دوو ژمارەی ڕێژەیی، یەکەم جارانی دژەلێکدانی دووەم دەکرێت. شێوەی گشتی:


ژمارەی ڕێژەیی 

ژمارەی ڕێژەیی 

نموونە:


ژمارەی ڕێژەیی 

ژمارەی ڕێژەیی 

سەرچاوەکان


بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

ژمارەی ڕێژەیی کردارەکان لەسەر ژمارە ڕێژەیییەکانژمارەی ڕێژەیی سەرچاوەکانژمارەی ڕێژەیی بەستەرە دەرەکییەکانژمارەی ڕێژەییزمانی ئینگلیزیژمارەی تەواوکەرت

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاھونەرسوارە ئیلخانیزادەکوردستان (ڕۆژنامە)کۆمۆنیزمعەزیز نێسینجووڵەسی++پارتی کرێکارانی کوردستانشیعەقەزوانموعەمەر قەزافیشەڕی براکوژیزستانوەرزشڕۆژھەڵاتی ناوینسیروانڕەزا شاکورد لە سەردەمی ئەمەوییەکانلەیلا و مەجنوونناپۆلیۆن بۆناپارتفەلەکەدین کاکەییپلەی گەرمیکلۆردڵبابا تاھیری ھەمەدانیبێکاریئەندازەی کێری مرۆڤجێژنی ڕەمەزانعەبدولڕەحمان قاسملووئەلقاعیدەکاتیۆنانی کۆنئەفلاتوونمەلا کرێکارنێچیرڤان بارزانیڕێژەییخوازیچاودەوڵەتی ئەمەویئەحمەد موفتیزادەکیبۆردی کۆمپیوتەرزمانی تورکیھاوسەنگی بارستاییڤینیسیۆس جۆنیۆرئۆتیزمکانزاکتێببورجی ئیفێلڕۆژنامەوانیکورد لە ئێرانمێژووی ئەورووپافڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانیمحەممەد ساڵح دیلانگەنمشیعری نوێی کوردیموحسین لوڕستانیئەڤین ئاسۆیانەی تۆپی پێی بارسێلۆناچاندی کوردیچاکەحاجی قادری کۆییزەکاتجلی کوردیئاکرێخەلافەتزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدززمانی ئینگلیزیڕەگەزپەرستینەخۆشییەکانی مەمکھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)سۆران (شار)ڕوانداگشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)🡆 More