چوارلا (بە ئینگلیزی: Quadrilateral) لە ئەندازەدا، بە چەندگۆشەیێک دەوترێت بە چوار دانە لا (یان پەل) و چوار دانە سەر (یان گۆشە)وە.
لە زمانی کوردیدا بڕێجار چوارگۆشەشی پێ دەڵێن. بەڵام لە کوردیدا وشەی 'چوارگۆشە' زۆرتر بۆ ئاماژەدان بە جۆڕێکی تایبەت لە چوارلاکان بەکاردەچێت: چوارلایەک کە گشت پاڵەکانی یەک ئەندازەیان ھەبێت (ببینە: چوارگۆشە). لە زمانە ئورووپایییەکاندا بە چوارلا دەڵێن Quadrilateral، کە لە دوو وشەی quadri بە مانای چوار و latus بە مانای لا پێکھاتووە. ھەندێجار لەبەر لێکچوویی لەگەڵ وشەی triangle (سێگۆشە) پێی دەگوترێت Quadrangle (واتە: چوارگۆشە). ھەندێجاریش لەبەر لێکچوویی لەگەڵ وشەکانی pentagon (پێنجگۆشە) و hexagon (شەشگۆشە) پێی دەڵێن: Tetragon.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چوارلا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article چوارلا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.