زمانی ئەڵمانی: زمانی ژێرمانی ڕۆژاوا

زمانی ئەڵمانی (ناوی نێوخۆیی: Deutsch) بە دۆیچ یارمەتی·زانیاری دەخوێندرێتەوە، زمانی فەرمیی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵی و کۆماری نەمسایە و یەکێکە لە زمانە فەرمییەکانی یەکێتیی سویسرا.

زمانی ئەڵمانی سەر بە زمانە جێرمانییە ڕۆژئاوایییەکانە و بە یەکێک لە زمانە زگماکە ھەرە بەربڵاوەکانی یەکێتیی ئەورووپا دادەنرێت.

زمانی ئەڵمانی: لە دەرەوەی ئەورووپا, ئەمریکای باشوور, ئەمریکای باکوور
بڵاوبوونەوەی زمانی ئەڵمانی لە ئەورووپا

لە دەرەوەی ئەورووپا

گەورەترین کۆمەڵگەی ئەڵمانی زمان لە دەرەوەی ئەورووپا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ئەوانەن کە لە ئەمریکا، کەنەدا، بەڕازیل و ئەرژەنتینن، کە لە ماوەی ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا میلیۆنان ئەڵمانی کۆچیان کردووە، بەڵام زۆرینەی ڕەھای منداڵەکانیان چیتر بە زمانی ئەڵمانی قسەناکەن و تەنانەت فێری ببن، ھەروەھا لە وڵاتانی دیکەش بەھۆی کۆچی ئەڵمانییەکانەوە بۆ کەنەدا، مەکسیک، کۆماری دۆمینیکان، پاراگوای، ئوروگوای، چیلی، پیرۆ، ڤەنزوێلا، باشووری ئەفریقا و ئوسترالیا.

ئەمریکای باشوور

لە بەڕازیل گەورەترین کۆمەڵگەی ئەڵمانی زمان لە ئەمریکای باشوور و لە شارەکانی بەڕازیل ڕیۆ گراندە دو سول، سانتا کاتارینا، پارانا، ساوپاولۆ و ئێسپیریتۆ سانتۆ ھەیە، ھەروەھا لە ئەرژەنتین و پاراگوای و چیلی دەیدۆزیتەوە.

ئەمریکای باکوور

زمانی ئەڵمانی لە ئەمریکا پێنجەم زمانی قسەکردنە لە ماڵدا (١.٤ میلیۆن کەس) لەدوای ئینگلیزی، ئیسپانی، چینی و فەڕەنسی، بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ی ئەمریکا، بەمجۆرە زمانی ئەڵمانی لە ئەمریکا یەکێکە لە گەورەترین کۆبوونەوەی زمانی ئەڵمانی لە دەرەوەی ئەورووپا، و زمانی ئەڵمانی لە ویلایەتی داکۆتای باکوور، داکۆتای باشوور، مۆنتانا و تەکساس (تەکساسی ئەڵمانی)، سانت لویس، شیکاگۆ و نیویۆرک چڕبووەتەوە.

کەنەدا

(ئەڵمانییە کەنەدییەکان) بەپێی دوایین سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦، ٦٢٢ ھەزار و ٦٥٠ زمانی ئەڵمانی زمان ھەیە، لە کیتچنەر و ئۆنتاریۆ کۆمەڵگەیەکی چالاکانەی ھەیە و شارەکانی مۆنتریال، تۆرۆنتۆ و ڤانکۆڤەر پشکی خۆیان لە کۆچی ئەڵمانییەکاندا ھەبووە.

مەکسیک

ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی ھەن، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە شارەکانی: مەکسیکۆ سیتی، پوویبلا، مازاتلان، تاپاچولا و ژمارەیەکی زیاتری دانیشتووانیش لە ویلایەتی چیواوا، دورانگۆ و زاکاتێکاسدا بڵاوبوونەتەوە.

ئۆقیانووس

لە سەدەی ١٨٤٠دا ئوسترالیا گەواھیدەری شەپۆلی کۆچبەران بوو لە پرووسەوە بەتایبەت لە ناوچەی سیلێسیا و لەگەڵ جیابوونەوەیان لە زمانی ئەڵمانی، زاراوەیەکی ئەڵمانی لەوێ لە تێکەڵەیەکی ئینگلیزی ئوسترالی و ئەڵمانی دروست بوو و لە جەنگی جیھانی دووەمدا زمانی ئەڵمانی بووە گەواھیدەری دابەزینی ڕێژەی فێربوونی، بەڵام ئێستا زمانی ئەڵمانی بووەتە قسەی کەسانی بەساڵاچوو.

بەستەر بۆ دەرەوە

سەرچاوەکان


زمانی ئەڵمانی: لە دەرەوەی ئەورووپا, ئەمریکای باشوور, ئەمریکای باکوور 
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی ئەڵمانی

Tags:

زمانی ئەڵمانی لە دەرەوەی ئەورووپازمانی ئەڵمانی ئەمریکای باشوورزمانی ئەڵمانی ئەمریکای باکوورزمانی ئەڵمانی کەنەدازمانی ئەڵمانی مەکسیکزمانی ئەڵمانی ئۆقیانووسزمانی ئەڵمانی بەستەر بۆ دەرەوەزمانی ئەڵمانی سەرچاوەکانزمانی ئەڵمانیDe-Deutsch.oggen:Wikipedia:Media helpئەڵمانیاسویسراسەبارەت بەم پەڕگەیەنەمساپەڕگە:De-Deutsch.oggیەکێتیی ئەورووپا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئەیووبھایدرۆجینکەنەدازمانی ئینگلیزیمەسیحییەتنەتەوە یەکگرتووەکانئەلفوبێی ئارامیئەی ڕەقیب٢٣ی نیسانھەرزەکاریعەبدولسەلام بارزانیفەرموودەناسیکاربۆن دی ئۆکسیدکتێبخانەپێشمەرگەخەڵاتی نۆبێلکاتبابا تاھیری ھەمەدانیپەروەردەڕۆژی دوایی لە ئیسلامداکوللەپاراسایکۆلۆژیئێن ئاڕ تیگۆتینەوتنیشتمانناوە پلازمە تۆڕئومێد خۆشناوئاکشای کوماردووزخورماتوومافھێمنقەزای داقووقمیا خەلیفەئەسکەندەری مەزنخالید کوڕی وەلیدپرۆتین (خۆراک)وتارپاراگوایتۆماس ئێدیسۆنپەردەی کچێنیئەحمەد شەوقیپێکدادانی شارستانیەتەکانڕووسیازنجیرەچیای ئاپۆمافی خوێندنسەردەشتمێژووی ھەولێربازرگانیسۆمەرشەڕی براکوژیڕۆمانکلیتۆریسدڵدارزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزکیمیائەلبێر کامومامە ڕیشەڕۆژی جیھانیی کرێکارانڕێکەوتننامەی ١١ی ئازارشارەزووربەردی زراوویکیتەڵعەت تاھیرئیدارەی ڕاپەڕیننۆکەندی سوێزئایینی زەردەشتیمووساکۆلۆمبیائێرانکەناڵی ئاسمانیی ئامۆژگاریعیسامەولانای ڕۆمیلەیلا و مەجنوونقەڵای شێروانەتاودانی زەوی🡆 More