زمانی ئەڵمانی: زمانی ژێرمانی ڕۆژاوا

زمانی ئەڵمانی (ناوی نێوخۆیی: Deutsch) بە دۆیچ یارمەتی·زانیاری دەخوێندرێتەوە، زمانی فەرمیی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵی و کۆماری نەمسایە و یەکێکە لە زمانە فەرمییەکانی یەکێتیی سویسرا.

زمانی ئەڵمانی سەر بە زمانە جێرمانییە ڕۆژئاوایییەکانە و بە یەکێک لە زمانە زگماکە ھەرە بەربڵاوەکانی یەکێتیی ئەورووپا دادەنرێت.

زمانی ئەڵمانی: لە دەرەوەی ئەورووپا, ئەمریکای باشوور, ئەمریکای باکوور
بڵاوبوونەوەی زمانی ئەڵمانی لە ئەورووپا

لە دەرەوەی ئەورووپا

گەورەترین کۆمەڵگەی ئەڵمانی زمان لە دەرەوەی ئەورووپا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ئەوانەن کە لە ئەمریکا، کەنەدا، بەڕازیل و ئەرژەنتینن، کە لە ماوەی ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا میلیۆنان ئەڵمانی کۆچیان کردووە، بەڵام زۆرینەی ڕەھای منداڵەکانیان چیتر بە زمانی ئەڵمانی قسەناکەن و تەنانەت فێری ببن، ھەروەھا لە وڵاتانی دیکەش بەھۆی کۆچی ئەڵمانییەکانەوە بۆ کەنەدا، مەکسیک، کۆماری دۆمینیکان، پاراگوای، ئوروگوای، چیلی، پیرۆ، ڤەنزوێلا، باشووری ئەفریقا و ئوسترالیا.

ئەمریکای باشوور

لە بەڕازیل گەورەترین کۆمەڵگەی ئەڵمانی زمان لە ئەمریکای باشوور و لە شارەکانی بەڕازیل ڕیۆ گراندە دو سول، سانتا کاتارینا، پارانا، ساوپاولۆ و ئێسپیریتۆ سانتۆ ھەیە، ھەروەھا لە ئەرژەنتین و پاراگوای و چیلی دەیدۆزیتەوە.

ئەمریکای باکوور

زمانی ئەڵمانی لە ئەمریکا پێنجەم زمانی قسەکردنە لە ماڵدا (١.٤ میلیۆن کەس) لەدوای ئینگلیزی، ئیسپانی، چینی و فەڕەنسی، بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٠ی ئەمریکا، بەمجۆرە زمانی ئەڵمانی لە ئەمریکا یەکێکە لە گەورەترین کۆبوونەوەی زمانی ئەڵمانی لە دەرەوەی ئەورووپا، و زمانی ئەڵمانی لە ویلایەتی داکۆتای باکوور، داکۆتای باشوور، مۆنتانا و تەکساس (تەکساسی ئەڵمانی)، سانت لویس، شیکاگۆ و نیویۆرک چڕبووەتەوە.

کەنەدا

(ئەڵمانییە کەنەدییەکان) بەپێی دوایین سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦، ٦٢٢ ھەزار و ٦٥٠ زمانی ئەڵمانی زمان ھەیە، لە کیتچنەر و ئۆنتاریۆ کۆمەڵگەیەکی چالاکانەی ھەیە و شارەکانی مۆنتریال، تۆرۆنتۆ و ڤانکۆڤەر پشکی خۆیان لە کۆچی ئەڵمانییەکاندا ھەبووە.

مەکسیک

ھەروەھا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بە ڕەچەڵەک ئەڵمانی ھەن، کە بە شێوەیەکی سەرەکی لە شارەکانی: مەکسیکۆ سیتی، پوویبلا، مازاتلان، تاپاچولا و ژمارەیەکی زیاتری دانیشتووانیش لە ویلایەتی چیواوا، دورانگۆ و زاکاتێکاسدا بڵاوبوونەتەوە.

ئۆقیانووس

لە سەدەی ١٨٤٠دا ئوسترالیا گەواھیدەری شەپۆلی کۆچبەران بوو لە پرووسەوە بەتایبەت لە ناوچەی سیلێسیا و لەگەڵ جیابوونەوەیان لە زمانی ئەڵمانی، زاراوەیەکی ئەڵمانی لەوێ لە تێکەڵەیەکی ئینگلیزی ئوسترالی و ئەڵمانی دروست بوو و لە جەنگی جیھانی دووەمدا زمانی ئەڵمانی بووە گەواھیدەری دابەزینی ڕێژەی فێربوونی، بەڵام ئێستا زمانی ئەڵمانی بووەتە قسەی کەسانی بەساڵاچوو.

بەستەر بۆ دەرەوە

سەرچاوەکان


زمانی ئەڵمانی: لە دەرەوەی ئەورووپا, ئەمریکای باشوور, ئەمریکای باکوور 
ویکیپیدیا
ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بە زمانی ئەڵمانی

Tags:

زمانی ئەڵمانی لە دەرەوەی ئەورووپازمانی ئەڵمانی ئەمریکای باشوورزمانی ئەڵمانی ئەمریکای باکوورزمانی ئەڵمانی کەنەدازمانی ئەڵمانی مەکسیکزمانی ئەڵمانی ئۆقیانووسزمانی ئەڵمانی بەستەر بۆ دەرەوەزمانی ئەڵمانی سەرچاوەکانزمانی ئەڵمانیDe-Deutsch.oggen:Wikipedia:Media helpئەڵمانیاسویسراسەبارەت بەم پەڕگەیەنەمساپەڕگە:De-Deutsch.oggیەکێتیی ئەورووپا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

محەممەد خاڵیەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقاوێنەگریپاوانی گشتیمارکسیزمدرۆکیلۆمەتر چوارگۆشەعێراقتەلاسیمیاتۆپی سەبەتەخەیارپەخشانناوچە جێناکۆکەکانی عێراقسمڵ (ڕوەک)مورادی چوارەمپارێزەرئەبووبەکری سدیقدەرمانجۆری یەکەمی شەکرەڕەپبوونی کێرگۆپتەپە، کۆیەڕێبازە ئەدەبییەکانباشووری کوردستاننەخۆشی سالمۆنێلامافی مەدەنی و سیاسیتیک تۆکفایەق بێکەسئامارسێکسی خێراڕشتەی مرواریڕێکخراوەی خۆراک و کشتوکاڵسێکسی کۆمیزانکۆی سلێمانیئەفلاتوونگیانلەبەرژاڵەمۆزەخانەی شارستانی ھەولێرپمرۆڤعەلی حەسەنیانیھیندستانئاڤێستائەستەمبوڵبنەماڵەی بارزانیقوباد تاڵەبانیویکیپیدیای کوردیقەتەرکفریدەوڵەتی سەلجووقیپەڕەسێلکەوەلی دێوانەئەحمەد موفتیزادەناوەرۆکی ئازادژمارەی زنجیرەی پێوانەی نیودەوڵەتیڕوەکئاندرێی تارکۆڤسکیھەڵگوردکەرئینگلیزینیاندەرتاڵدەنگناسی (زمانەوانی)شەڕی چاڵدێرانپۆستەرئوسترالیانەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنھەرێمی کوردستانعەتا نەھاییپەڕاوبارانکۆمەڵی دادگەریی کوردستاننەخۆشییووتیووبخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا🡆 More