پۆستەر (بە بە ئینگلیزی: Poster) لاپەڕەیێکی کاغەزی گەورەیە کە نووسراوە، نەخشە، تابلۆ و ھتد لەسەری چاپ دەکرێت.
پۆستەرەکان دروست کراون بۆ ئەوەی لەسەر دیوارەکان یان ڕووی ستوونەکان جێگیر بکرێن. پۆستەری ئاسایی لە تابلۆ و نووسراوە پێکھاتووە، بەڵام لەوانەیە پۆستەرێک بە تەواوی وێنەیێکی کێشاوە بێت یان بە تەواوی نووسراوە بێت. لەوانەیە پۆستەرەکان لە دیوارەکان و سایتەکانی تری ڕیکلامدا بچەسپێن بۆ سەرنج ڕاکێشان یان ئاگادارکردنەوە. مەبەست لە دیزاینی پۆستەرەکان چەنین جۆرن، پۆستەرێک لەوانەیە بۆ ڕیکلامکردن بێت یان بەکاربێت بۆ بەرھەمھێنانەوەی کارێکی ھونەری بە مەبەستی ئابووری و کلتوری و ھەرزان فرۆشتن. ھەروەھا پۆستەرەکان بەکاردێن بۆ بابەتە پەروەردەییەکان.
پۆستەر وشەیێکی ئینگلیزییە و لە مانای راگەیاندن و ئاگانامە نزیکە. زاراوەیەکی تر کە بۆ ئەم چەمکە تا ڕادەیەک باوە وشەی فەڕەنسی ئۆفیچە (Offiche) و ھەر وەھا وشەی ئەڵمانی پلکات (Plakat)، کە بە بوکلێتیش (booklet) ناودەبرێت.
لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەدا، پۆستەرەکانی دوو وێنەکێشی فەڕەنسی جۆلیس چرێت و ھێنری دی تولۆس-لاوترێک کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر پرۆسەی دیزاینی پۆستەر ھەبوو. ھەندێک خەڵک جولیس چرێتیان بە باوکی پۆستەر ناونراوە. پۆستەرەکانی لاوترێک لەسەر بنەمای ھێز و توانای ئەو لە دیزاین کردن و ناسینەوەی ڕەنگ و کارامەیی خۆی لە لیتۆگرافیا و ھەروەھا کاریگەری چاپکردنی ژاپۆنی بنیاتنراوە. ھەرچەندە زیاتر لە ٣٠ پۆستەری لێ نەماوە بەڵام ئەم چەند کارە کاریگەری زۆری لەسەر ھونەری پۆستەر دروستکردن ھەبووە.
لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا پۆستەرەکان وەک میدیا و ناوەندێکی ئاگادارکەرەوە ناسراو و سەرکەوتوو بوون، بەتایبەتی لە شاری پاریس و چەندین ھونەرمەندی دیزاینەری پۆستەر کۆبوونەوە و سەرقاڵی ئەم ئیشە بوون. نەخشە و ڕەنگە دڵخۆشکەر و زیندووەکانی پۆستەرەکان سەرنجڕاکێش و خۆشەویست بوون بۆ ڕای گشتی. ھەر بۆیە ھەندێک جار لە شەودا، ئەو پۆستەرانەیان کە بە ژمارە سنووردار بوون و بە شێوەی لیتۆگرافی بڵاو کرابوونەوە، لە دیوارەکان ھەڵیان دەگرت و لە ماڵەکان خۆیاندا رایان دەگرت. ئەمڕۆ ھەندێک لەو پۆستەرانە لە مۆزەخانە و کۆکراوە شەخسییەکان دەدۆزرێنەوە. پێشکەوتنی تەکنیکی لە لیتۆگرافیا (چاپکردنی بەردیی) لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا کوالیتی پۆستەرەکانی گۆڕی و دیزاینەرەکان بە بوێرانە بەک گراوندی ڕەنگاوڕەنگی تەختیان لە کارەکانیاندا بەکارھێنا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پۆستەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پۆستەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.