پەیکەری دڵ فیلمێکی ئەوینی، درامایی، و مۆسیقایی کوردییە.
ھەندێک لە سەرچاوەکانی ئەم وتارە لەوانەیە پشت پێ بەستراو نەبن. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لە دەرھێنانی شوان عەتووف، کە یەکەم جارە کاری دەرھێنان بۆ فیلمێکی درێژ بکات. لەفیلمەکە ھەریەکە لە ھەڵوێست محەممەد (گۆرانیبێژ)، نزار سەلامی، ڕێشان حەمۆ، نارین ئالان و حەمە عەلی خان ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕن. فیلمەکە لەجەژنی ڕەمەزانی ٢٠١٩ لەسینەماکانی کوردستان نمایشکرا.
پەیکەری دڵ | |
---|---|
دەرھێنەر | شوان عەتووف |
بەرھەمھێنەر | باھۆز نەسرەدین بەختیار فەتاح (بەرھەمھێنەری ھاوبەش) |
نووسەر | عەبدولخەفار عەبدولڵا |
ئەکتەران | ھەڵوێست محەممەد نزار سەلامی ڕێشان حەمۆ نارین ئالان حەمە عەلی خان |
مۆسیقا | زیاد ئەسعەد |
دەرچوون | ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (جەژنی ڕەمەزان) |
ماوەی فیلم | ٩٠ خولەک |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردی |
بەر لەنمایشکردنی فیلمەکە ئەوە ڕاگەیەندرا فیلمەکە لە جۆری مۆسیقایی دەبێت و گۆرانییەکان لە تێکست و میلۆدی گۆرانیبێژی کورد زیاد ئەسعەد دەبن. ھەڵوێست ئەوەشی گوتبوو کە «پێنج تا شەش گۆرانی بڵاونەکراوەی مامۆستا زیاد ئەسعەد لەو فیلمەدا بە دەنگی من پێشکەش دەکرێت».
ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا فیلمی پەیکەری دڵ ڕاگەیەندرا. فیلمەکە لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨، دەستکرا بەقۆناغی وێنەگرتن. لەکانوونی دووەمی ٢٠١٩، وێنەگرتنی فیلمەکە کۆتایی ھات و دەستکرا بە قۆناغی مۆنتاژکردنی ڤیدیۆ و ڕێکخستنەوەی ڕەنگ.
فیلمەکە لە ھەریەکە لە شارەکانی ھەولێر، سلێمانی و کەرکووک لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ نمایشکرا. بەر لەدەستپێکی نمایشی فیلمەکەش، لە ھەر سێ شارەکە دەستکرا بە فرۆشتنی بلیتی پێشەکی، بەر لەنمایشی فیلمەکە ئەوا بلیتی نمایشی ڕۆژی یەکەم بەتەواوی فرۆشران. بۆ ناساندنی فیلمەکەش ستافی فیلمەکە چەند چاوپێکەوتنێکیان لە کەناڵەکانی ئاڤا و ڕووداو ئەنجامدا. لەو شارانەی فیلمەکەی تێیدا نمایشدەکرێت، چەندین پۆستەر لەسەر شەقامەکان ھەڵواسران. ڕۆژی ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦، نمایشی پێشەکی فیلمەکە لەشاری سلێمانی بەڕێوەچوو. ڕۆژی ٢٥ی حوزەیران، فیلمەکە لە ھەڵەبجە نمایشکردنی دەستیپێکرد.
لەشاری سلێمانی، فیلمەکە لە ستی سینەما نمایشکرا. ستی سینەما ئاماری نمایشکردنی فیلمەکە لە سێ ڕۆژی جەژن ئاشکراکرد. فیلمەکە لە ڕۆژی یەکەم ٢٥٠٠٠ بینەری ھەبوو، ڕۆژی دووەم ٢٥٠٠٠ بینەر و ڕۆژی سێیەم ٢٦٠٠٠ بینەری ھەبوو. لە چەندین نمایشی فیلمەکە، ستی سینەما ڕایگەیاند تکتی فیلمەکە بەتەواوی فرۆشراون. ڕۆژی ٢٠ی حوزەیران، ستی سینەما ڕایگەیاند فیلمەکە بووە پڕداھاتترین فیلم کە لەسینەماکەیان نمایشکرابێت، ژمارەی بینەرانی فیلمەکە تا ئەو ڕۆژە گەیشتە ٢٦٠٠٠ بینەر.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article پەیکەری دڵ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.