وڵاتی قەتەر (بە عەرەبی: دولة قطر) وڵاتێکی عەرەبییە، دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی نیمچەدوورگەی عەرەبی و باشووری رۆژئاوای کیشوەری ئاسیا کە دەروانێتە کەنداوی فارس و یەکێکە لە وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوین. پایتەختەکەی دەوحەیە.
قەتەر دولة قطر Dawlat Qatar | |||||
---|---|---|---|---|---|
سروود: السلام الأمیری سروودی میللی قەتەر بژی ئەمیرکەم | |||||
جێگەی وڵاتی قەتەر (سەوزەی تیرە) لە جیھاندا | |||||
پایتەخت | دەوحە | ||||
گەورەترین شار | پایتەخت | ||||
زمانە فەرمییەکان | عەرەبی | ||||
زمان | عەرەبی ئینگلیزی | ||||
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠١٧) |
| ||||
- | ئیستقلال لە بریتانیا | ۱۹۷۱ | |||
ڕووبەر | |||||
- | سەرجەم | ١١،٥٨٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٦٤م) ٤،٤٦٧،٦ مایلی چوارگۆشە | |||
- | ئاو (%) | ۰/۸ | |||
ژمارەی دانیشتوان | |||||
- | بەراوردی ۲۰۱۶ | ٢،٦٧٥،٥٢٢[a] (۱۴۲ام) | |||
- | سەرژمێریی ٢٠١٠ | ١،٦٩٩٬٤٣٥ (١٤٨م) | |||
- | چڕی | ١٧٦ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (۷۶ام) ٤٥٥کەس لە مایلی چوارگۆشە | |||
GDP (PPP) | بەراوردی ۲۰۱۷ | ||||
- | سەرجەم | ۳٥۳٫۱٤۳ ملیارد دۆلاری ئەمریکی 18 December 2013 (۴۹ام) | |||
- | سەرانە | ١٤٥،٨٩٤ دۆلاری ئەمریکی (یەکەم) | |||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١٥ | ||||
- | سەرجەم | ۱۸٥٫۳۹٥ ملیارد دۆلاری ئەمریکی | |||
- | سەرانە | ۶۸٬۹۴۰ دۆلاری ئەمریکی (٤م) | |||
Gini (٢٠٠٧) | ٤۱٫۱ | ||||
HDI (٢٠١٤) | ۰/٨٥٠ (٣٢م) | ||||
دراو | ڕیالی قەتەر (QAR ) | ||||
ناوچەی کاتی | کاتژمێر یوتیسی ۳:۰۰+ (UTC۳+) | ||||
لای لێخوڕین | ڕاست | ||||
پاوانی ئینتەرنێت | |||||
کۆدی تەلەفۆن | ٩٧٤+ |
بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی قەتەر ٢,٢٦٧,٩١٦ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٠٣ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مامناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣١.٧ ساڵە. ھەروەھا ٩٩ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.
زمانی سەرەکی لە ووڵاتی قەتەر عەرەبیە ، وە لە زۆر لە شوێن و دەزگاکان ھاوشانی ئەو زمانە زمانی ئینگلیزیش بەکاردەھێنرێ.
ئایینی سەرەکی ووڵاتەکە ئایینی ئیسلام وە لە پاڵ ئایینی ئیسلام کەمایەتی کاتۆلیک و ھیندوو تیایدا دەژین.
ماوەی کارکردنی فەرمانبەران لە ٧ بەیانی تا ٢ی پاش نیوەڕۆیە بەڵام لە مانگی ڕەمەزان ماوەکە بۆ دوو کاتژمێر کەم دەکرێتەوە واتا لە ٨ ی بەیانی تاوەکوو ١ی دوای نیوەڕۆیە.
ووڵاتی قەتەڕ لەپێشکەوتووترین ئاستی ڕاگەیاندنە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەبوونی چەند کەناڵێکی پێشکەوتوو لەوانە کەناڵی جەزیرە کە ئەم کەناڵ چەندین کەناڵی لاوەکیشی ھەیە وەک مناڵان و وەرزشی و دۆکەمێنتاری.
لەم ووڵاتە گرنگی بە سێ لایەنی وەرزش دەدرێت یەکەمیان تۆپی پێ، دووەمیان هونەری جەنگی تایکواندۆ ئەوەی تر ئەسپ سواری بەتایبەتی ئەوەی یەکەمیان کە قەتەر بۆ ساڵی ۲٠۲۲ میوانداری پاڵەوانیەتی جامی جیھانی فیفا دەکات.
قەتەڕ سیستەمێکی تایبەتی ھەیە بۆ ووڵاتەکەی ، داھاتی ئابووری ووڵات لەسەر نەوتەکەیان وەستاوە کە ڕۆژانە نزیکی ١ ملیۆن بەرمیل نەوت ئەفرۆشنە دەرەوەی وڵات.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە قەتەر تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article قەتەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.