خاوەنیەتیی ناوەرۆک

ھەموو ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا: وتارەکان، پۆلەکان، ئامرازەکان، مۆدیوولەکان، داڕێژەکان و ھەموو پەڕەکانی تریش کە لە ویکیپیدیا ھەن، موڵکی گشتین و بە کۆمەڵ دەستکاری دەکرێت.

ھیچ کەسێک، جا ھەرچەندە بە توانا و بەناوبانگ بن لە کۆمەڵگەکەدا، مافی ئەوەیان نییە بانگەشە بۆ ئەوە بکەن کە یەکێک یان زیاتر لە ناوەڕۆکەکانی ویکیپیدیا ھی ئەوانە. تەنانەت ئەگەر وتارەکە لەبارەی کەسێکەوە یان ڕێکخراوێکەوە بوو، ئەوان ھێشتا خاوەنی وتارەکە نین و بە ھیچ شێوەیەک مافی ئەوەیان نییە کە دیاری بکەن وتارەکە چی بڵێت و چی نەڵێت.

ھەندێک لە بەشداربووان لەوانەیە وا ھەست بکەن کە پەڕەیەک ھی ئەوانە لەبەر ئەوەی بەشداریان لە بەرھەمھێنانیدا کردووە. ھەندێک کەس تەنانەت لەوانەیە بایەخی زیاتریان پێ بدەن لە چاو پەڕەکانی تر و ڕێگری بکەن لە مامەڵەکردن پێیانەوە بە بێ خواستی ئەوان. شتێکی ئاساییە ئەگەر بابەتێکی دیاریکراو سەرنجی بەشداربوویەک ڕابکێشێت، یان بەشداربوویەک زیاتر گرنگی بەو وتارانە بدات کە لەسەر بابەتێکی دیاریکراو نووسراون، بەھەرحاڵ، ئەگەر بێتە سەر ئەوەی خاوەندارێتی بکەیت و ھەوڵی ڕێگریکردن بدەیت لە بەکارھێنانی تر بۆ بەشداریکردن و پەرەپێدان بە وتارەکانی ئەو بابەتە، پێویستە بزانیت کە سیاسەتی ویکیپیدیات شکاندووە و پێویستە ڕاستەوخۆ بووەستیت. ھیچ کەسێک خاوەنی وتارەکانی ویکیپیدیا نین، ئەمە ھەڵەیەکی بەرچاوە کە دەکرێت لە ویکیپیدیا. ئەو کارانەی کە لە ویکیپیدیا بڵاودەکرێنەوە، موڵکی گشتین و ھەموو کەسێک مافی بەکارھێنان و دەستکاریکردنیانی ھەیە بە بێ پرس.


Tags:

ویکیپیدیا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بارۆنپیشەسازیلەیلا و مەجنوونمەستوورە ئەردەڵانپشیلەپانپانۆکێتەورێزڕۆژھەڵاتی ناوینئادیابینچێ گیڤاراشەڕی ئێران و عێراقکۆمپیوتەرپیسبوونی ژینگەئاوێنەکانی شەکرەشانشینی یەکگرتوودیموکراسیجگەرەکیشوەرتەنگژەی نێوان ڕووسیا و ئوکراینا، ٢٠٢١-٢٠٢٢ڕۆمانتیزمدەستپەڕسوننەمیرنشینی ئەردەڵانکارۆموگناتیسییانەی تۆپی پێی بایەرن میونشنمێژووی ئەورووپامێژووی کوردئاسیا عەبدوڵڵاقالەمەڕەجوگرافیای باشووری کوردستانوتارمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریسەعید نوورسیشێخ ڕەزای تاڵەبانیلەکتۆڕی تایبەتیی خەیاڵیمەرزیە فەریقیئێمیلی دیکینسۆنتا (نیشانەی نەخۆشی)گەورەیی (بیرکاری)ھەورامانئەورووپاتێستۆستێرۆنمەسیحییەتگوانگیتۆی مەزنبەنداوی دووکانشەمسی تەورێزیچاوی مرۆڤناحیەی ڕزگاریجافزمانەوانیجەنگی جیھانیی دووەمڕێکەوتننامەی جەزائیرئایدزسەبری بۆتانیئەفسانەی دەریای شینپاریسفیزیکی دۆخی ڕەقفیلنامەی داواکاریلێبوردەیینیلئەحمەد موختار جافسوقراتزمانی ئینگلیزیلیبرالیزمئەدۆڵف ھیتلەرپیرەمێردفەلسەفەی سیاسیزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزھیندستانپارێزگاکانی کوردستانگریگۆر مەندلماددە🡆 More