کۆلێرا: هەوکردنی بەکتریا لە ڕیخۆڵە باریکە

کۆلێرا یان وەبا (ئینگلیزی: Cholera)، نەخۆشیێکە بەھۆی بەکتریای ڤایبریۆ کۆلێرا (Vibrio cholera) تووشی مرۆڤ دەبێت، زۆربەی کات لە ڕێگەی پیسبوونی ئاوی خواردنەوە و خۆراکی پیسەوە بڵاو دەبێتەوە.

نەخۆشیی کۆلێرا نەخۆشیێکی زۆر درمە و لە کاتی تووشبوونی چەند کەسێکی ناو کۆمەڵگە، زۆر بە خێرایی دەگوازرێتەوە بۆ کەسانی دیکە. پیساییی نەخۆشە تووشبووەکە سەرچاوەی سەرەکیی بەکتریای کۆلێرایە.

Cholera
کۆلێرا: شێوازی بڵابوونەوە, خۆپارێزی, نیشانەکان
وێنەی بەکتریای ڤایبیریۆ کۆلێرا، لەڕێی وردبینی ئەلکترۆنی
ICD-10A00
ICD-9001
بنکەدراوەی نەخۆشییەکان29089
مێدلاین پلەس000303
ئی مێدیسینmed/351
MeSHD002771
کۆلێرا: شێوازی بڵابوونەوە, خۆپارێزی, نیشانەکان
تووشبوو بە کۆلێرا

بەگوێرەی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی ھەموو ساڵێک ملیۆنێک بۆ چوار ملیۆن کەس تووشی کۆلێرا دەبن یەکێک لەو ڤاکسینەی دژی کۆلێرا بەکاردێت پێی ئەوترێت (Vaxchora ::: lyophilized CVD 103-HgR) کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەکاردێت.

شێوازی بڵابوونەوە

ئەو بەکتریایەی ئەبێتە ھۆی کۆلێرا، لە خۆراک و ئاوێکەوە دێت کە بەر کەسی توشبوو کەوتبن ئەو شوێنانەی دەرفەت بە بڵاووبونەوەی بەکتریاکە دەدەن:

  • ئاو و ئاوەڕۆی کۆڵان، شەقامەکان و شوێنە گشتییەکان
  • بەفر یان ھەر ساردەمەنییەک کە سەرچاوەکەی ئاوی شوێنە گشتییەکانە
  • خۆراک و خواردنەوانەی کە لە شوێنە گشتییەکان دەفرۆشرێن
  • ئەو سەوزە و میوەجاتەی بە ئاو و ئاوەڕۆ و پاشەرۆی مرۆڤەوە گەورەبوون
  • ماسی و ئاژەڵە دەریایانەی لە ئاوی پیسەوە دەردەھێنرێن

کاتێک مرۆڤەکە ئەو خۆراک و ئاوە دەخواتەوە کە بەکتریاکەی تیایە، بەکتریاکە چالاکییەک دەکات کە دەبێتە ھۆی سکچوونێکی زۆر. بەمەش گەر چارەسەر نەکرێت و ڕێگەی لێ نەگیرێت بەتێپەربوونی چەن کاتژمێرێک بەھۆی سکچوونی بەردەوامەوە نەخۆشەکە لە مردن نزیک دەبێتەوە و لاشەی وشک دەکات.

خۆپارێزی

بۆ خۆپارستن لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە، دەزگاکانی تەندروستی ئاماژە بەم خاڵانە دەدەن:

  1. تا دڵنیا نەبیت لە سەرچاوەی ئاوێک، مەیخۆرەوە.
  2. دەست شووشتن بە ئاو و سابوون پێش ئامادەکردنی خواردن، پێش نانخواردن و دوای دەرچوون لە ئاودەست.
  3. جوان شۆردنەوەی سەوزە و میوە بەر لە خواردنی.
  4. بایەخدان بە سەلامەتی و پاکژیی خواردن و خوارنەوەکان.
  5. دوورکەوتنەوە لە خواردن و خواردنەوەی سەر شۆستە و شەقامەکان.

ئاگاداربە خۆراک و خواردنەوەکانت پاکژ بکەوە بە کوڵاندنیان، کاتێک کەسێکی توشبوو دەبینی لێی نزیک مەبەوە، ئەگەر پێتکرا ماسک ببەستە نەخۆشیەکە ئەگەری گواستنەوە زۆرە لەکاتی نزیک بوونەوە لە کەسی تووشبوو

گەر لە شوێنێک بوویت دەرمان یان پزیشکی لێنەبوو، ئەکرێت ھەنگوینی سرووشتی کاریگەرییەکی پۆزەتیڤی ھەبێت دژی کۆلێرا

نیشانەکان

نیشانەکان لە سکچوون و ڕشانەوەیەکی کۆنتڕۆل نەکراوەوە دەست پێدەکەن دواتر گرژی و تەشەنجی ماسوولکە، لەوانەیە نەخۆشەکە (تای) نەبێت بەڵام ناتوانێت میز بکات، لە کۆتایدا بەھۆی سکچوونی بەردەوام لاشەی نەخۆشەکە وشک دەبێت، دواتر لاشەی نەخۆش چرچ و لۆچ دەبێت و چاوەکانی لەخوارەوەیی ئاستی ئاسایی دەبن، بەبێ چارەسەرکردن دوای تێپەربوونی چەن ڕۆژێک نەخۆشەکە دەمرێت.[ژێدەر پێویستە]

چارەسەر

سەیری نەخۆشەکە بکرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە و ڕادەی وشکبوونەوەکەی دیاری بکرێت، ئەگەر:

  1. وشکبوونەوەی نەبوو، ئەوا گیراوەی دکسترۆلایتی بدرێتێ و ئامۆژگاری بکرێ شلەمەنی زۆر بخواتەوە و ھەروەھا دەرمانی پێویستی بدرێتێ.
  2. وشکبوونەوەی کەمی ھەبوو، ھەر وەکوو سەرەوە.
  3. وشکبوونەوەی سەختی (Severe dehydration) ھەبوو:
    1. کانیۆلای بۆ دابنرێت.
    2. فلوید (ڕینگەر یان نۆرماڵ سەلاین)، باشتر وایە بە دوو کانیولا.
    3. ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.

لە ھەموو بارێکی سک چوون، ئەگەر گومانی کۆلێرا ھەبوو یان کۆلێرا لە ناوچەکە ھەبوو، ئەنتی بایۆتیکی پێویست (تتراسایکلین، کۆتریمۆکسازۆل، یان فیورازۆلیدۆن)[ژێدەر پێویستە] یان (دۆکسی-سایکلین، ئەزیسرۆ-میسین، سیپرۆ-فلۆکسا-سن)

پێویستە کارمەندانی تەندروستی ڕێگاکانی خۆپاراستن بگرنە بەر لەکاتی چارەسەرکردنی نەخۆش

مێژوو

کۆلێرا: شێوازی بڵابوونەوە, خۆپارێزی, نیشانەکان 
یەکەم حاڵەتی کۆلێرا

کۆلێرا پێدەچێت تۆمارە مێژوویەکەی ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر بێت لە ١٨١٧ لە ھیندستان، کە لەم سەردەمە بەڵگەنامەی مێژویی زۆر تۆمارکراون لەسەر نەخۆشییەکە، و دواتریش لە ١٩٩١ بۆ ١٩٩٤ لە باشووری ئەمریکا، بەم دوایانەش لە ٢٠١٦ بۆ ٢٠٢١ لە وڵاتی یەمەن تۆمارکرا

پۆلێنکردن
بەستەرە دەرەکییەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

  • نەخۆشیی کۆلێرا چییە؟ نیشانەکانی و چارەسەری چین؟ (ئاوێزە)
  • کۆلێرا: شێوازی بڵابوونەوە, خۆپارێزی, نیشانەکان  "Cholera" . Encyclopædia Britannica. Vol. 6 (11th ed.). 1911. pp. 262–267.

سەرچاوەکان

  • بنەماکانی چارەسەرکردن بۆ کارمەندانی تەندروستی. وەزارەتی ڕۆشنبیری، ٢٠٠٠.
  • بەم رێگایانە خۆتان لە کۆلێرا بپارێزن. ماڵپەڕی سبەی، ئەیلوولی ٢٠١٥.

Tags:

کۆلێرا شێوازی بڵابوونەوەکۆلێرا خۆپارێزیکۆلێرا نیشانەکانکۆلێرا چارەسەرکۆلێرا مێژووکۆلێرا بەستەرە دەرەکییەکانکۆلێرا سەرچاوەکانکۆلێرائینگلیزیبەکتریامرۆڤنەخۆشیی درم

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ھەڵەبجەتیۆریفۆردنەورۆزفیفتی-سیکس (ئارکانساس)ئەحمەدی نالبەندپەردەی کچێنیسەقززمانڕوانداتیشکدانی کارۆموگناتیسیجەلال مەلەکشاچیرۆکمیسرشەیتانئەبووحەنیفەئیسپانیاکیبۆردی کۆمپیوتەرھیندستانمۆرفیمئایدیۆلۆجیفۆنیمڕێبازی کلاسیزمفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانیقەڵای ھەولێرفەیلەسووفسێکسی خێراچاکەمەلا مستەفا بارزانیعەبدولڕەحمان زەبیحییەکێتیی نیشتمانیی کوردستانبەکتریادەنگدانخالید کوڕی وەلیدلیۆنارد ئۆیلەرشەرەفخانی بەدلیسیمالیک کوڕی ئەنەسناریئاسیاگۆرانی (شێوەزار)شێوازی وانەگوتنەوەجاڤا (زمانی بەرنامەسازی)زستانکوردزاگڕەجەب تەییب ئەردۆغانپیشەسازیماچزانکۆی سەڵاحەدینفەلسەفەھەرێمی کوردستانمحەممەد ئەمین زەکی بەگڕەخنەی ئەدەبیڕۆژژمێری کوردیگامڵانویکیپیدیای کوردیمەنگۆلیاتۆفیق وەھبیفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێرعەبدوڵڵا گۆرانعەباس کەمەندییۆنانی کۆندەیسەم کوڕی ئیبراھیمی کوردنیلچێشتی مجێورپەیوەندییە گشتییەکاننەخشەقانعسیکس ئەکسیسگۆگۆریۆکێری مرۆڤقازی محەممەدپەخشانگونسەروەریی یاسا🡆 More