نیشانەی نەخۆشی تا

یاو یان تا واتە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش بۆ زیاتر لە٤٠ تا ٤٥ پلە.

تا جۆرێک بەرتەک‌نیشاندانی لەشە لە بەرانبەر تەنە بیانییەکان وەک بەکتریا و ڤایرۆس، کەواتە یاو نەخۆشی نییە بەڵکو یەکێک لە نیشانەکانی نەخۆشی. کەسێک کە تووشی یاو دەبێت، جیا لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەشی، ھەست بە لەرزین، خێرا لێدانی دڵ و سەرما دەکات.

نیشانەی نەخۆشی تا
گەرمی پێو، ئامێرێکی پزیشکییە بۆ زانینی ڕێژەی پلەی گەرمی و زانینی کەسی تووشبوو بە تا.

ھۆی یاو

  1. درمەکان (Infections): (ھەموو تووشبوونە ڤایرۆسی و بەکتریاییەکان) وەک نەخۆشی گرانەتا، تای ماڵتا، ھەڵامەت و ئەنفلۆنزا، مالاریا.
  2. وەرەمەکان (شێرپەنجە): وەک شێرپەنجەی خوێن، شێرپەنجەی لیمفەلووەکان، شێرپەنجەی جەرگ و گورچیلە.
  3. نەخۆشیە کۆلاجینیەکان: وەک باداریی جومگەکان، نەخۆشی سوورە گورگی (Systemic Lupus Erythematosus)
  4. بەکارھێنانی هەندێ دەرمان وەک پێنیسیلین.

بەڕێوەبردن

نیشانەی نەخۆشی تا 
تابلۆی «کچێکی نەخۆش» لەلایەنن مایکڵ ئەنکەرەوە وێنەی کێشراوە، لە مۆزەخانەی نیشتمانی دانمارک ھەڵگیراوە.

تا مەرج نیە چارەسەر بکرێت. زۆربەی خەڵک بەبێ چاودێری پزیشکی چاک دەبنەوە. تا بە دەگمەن بەرز دەبێتەوە بۆ ئاستێکی مەترسیدار. زیان بە مێشک نادات تاوەکو پلەی گەرمی ٤٢ پلەی سەدی. وە بە دەگمەن تای چارەسەر نەکراو دەگاتە ٤٠٫٦ پلەی سەدی. چارەسەر کردنی تا لەو کەسانەی کە توشبووی بۆگەن بوونی خوێنن (sepsis) کار لە دەرئەنجامی ئەو نەخۆشییە ناکات.

پێوانەی پارێزگار

ھەندێک لە بەڵگەی سنووردار پشتگیری لە شووشتن و ئیسفەنج کردن بە ئاوێکی تۆزێک گەرم بۆ ئەو منداڵانەی کە تا یان ھەیە دەکات. بەکارھێنانی پانکە و فێنک کەرەوە لەوانەیە بڕێک لە پلەی گەرمییەکەی کەمبکاتەوەو ئاسودەیی زیاد بکات. ئەگەر پلەی گەرمی یەگجار بڵند ببێتەوە بۆ ئاستی فرەتا (Hyperpyrexia) پێویستی بە ساردکردنەوە ھەیە بە شێوەیەکی خێراو توندڕەو (بە گشتی بە شێوەیەکی میکانیکی ئەنجام دەدرێت بە ھۆی کرداری گەیاندن بە دانانی چەندین کیسەی بەفر لەسەر جەستەی کەسەکە یان راستەو خۆ نقووم کردنی ناو ئاوێکی بەفراوی) بە گشتی خەڵک ئامۆژگاری دەکرێت بە ئاو خواردنەوە بە پێی پێویست. ئایا زیاتر خواردنەوەی شلە نیشانەکان باشتر دەکات یاخود کاتی ئەو نوخۆشیانەی کە پەیوەندیان بە ھەناسە ھەیە کەم دەکاتەوە وەکو نەخۆشی ھەڵامەت دیاری نەکراوە.

دەرمان

ئەو دەرمانانەی کە تا کەم دەکەنەوە ناو براون بە (antipyretics) دژە تا. (ibuprofen) جۆرێکە لە دژە تا بۆ کەمکردنەوەی تا لە مناڵان بەکاردێت. کاریگەرترە لە (acetaminophen) ئەم دوو دەرمانە ئاساییە بەیەکەوە بەکاربێن بۆ چارەسەر کردنی تا لە مناڵان. توانایی (acetaminophen) بە تەنیا کەمە لە چارەسەر کردن. (Ibuprofen) بە ھێزترە لە (aspirin) بۆ چارەسەر کردنی مناڵ. بەکارھێنانی (aspirin) ئاماژە پێ ناکراوە بۆ منداڵ و ھەرزەکار ئەوانەی تەمەنیان لە نێوان ١٦ بۆ ١٩ ساڵە لەبەر مەترسی (Reye's syndrome) کە لە ٢٠–٤٠٪ توشبووەکانی دەمرن.

بەکارھێنانی ھەریەکە لە (Ibuprofen) و (paracetamol) لە یەک کاتدا یاخود گۆڕانکاری کردن لە نێوانیاندا کاریگەری زیاترە وەک لەوەی بە تەنیا بەکاربێن. وەڵامدانەوە یاخود وەڵامنەدانەوە بۆ دەرمان دیاری ناکات کە مناڵەکە توشی نەخۆشیەکی مەترسیدار بووە.

مێژوو

ژمارەیەک لە جۆرەکانی تا دۆزرابوونەوە لە ساڵی ٤٦٠–٣٧٠ پێش زایین کاتێک ھیپۆکراتس کاری لەسەر دەرمان دەکرد. ھەروەھا لەو کاتەدا ئاشکرابوو کە تا نیشانەی نەخۆشییە نەک خۆی نەخۆشی بێت.

درمە دەردزانی

نزیکەی ٥٪ ئەو خەڵکەی کە دەچنە ژووری باری لە ناکاو (emergency room) تا یان ھەیە.

دەستنیشان کردن

مەوداییەکی فراوان بۆ پلەی گەرمی ئاسایی لەش دۆزراوەتەوە. پلەی گەرمی ناوەندی وەک پلەی گەرمی ڕێکەیی ورد ترە لە پلەی گەرمی چێوەیی. تا دەستنیشان دەکرێت کاتێک پلە گەرمی دەگاتە ھەریەک لەو ئاستانە:

  • پلەی گەرمی لە کۆم (ڕێکەیی) بگاتە ٣٧٫٥–٣٨٫٣ پلەی سەدی. ھەروەھا دەتوانرێت پلەی گەرمی گوێ یان ناوچەوان بەکاربێت.
  • پلەی گەرمی دەم (زاری) بگاتە ٣٧٫٧ پلەی سەدی.
  • پلەی گەرمی لە ژێر باڵەکە (بن باخەڵی) بگاتە ٣٧٫٢.

لە مرۆڤێکی تەندروست و پێگەیشتوو پلەی گەرمی ئاسایی دەم بریتییە لە ٣٣٫٢–٣٨٫٢ پلەی سەدی بۆ ڕێکەیی بریتیە لە ٣٤٫٤–٣٧٫٨ پلەی سەدی وە بۆ پەردەی گوێ(پەرەی گوێ) ٣٥٫٤–٣٧٫٨ پلەی سەدییە. بۆ بن باڵ ٣٥٫٥–٣٧ پلەی سەدییە.

پلەی گەرمی ئاسایی پشت بە چەندین ھۆکار دەبەستێت وەک تەمەن، ڕەگەز، کاتی ڕۆژ، ئاستی چالاکی، پلەی گەرمی چواردەوری. زیاد بونی پلەی گەرمی ھەموو کاتێک مانای تا ناگەیێنێت. لە کاتی ڕاھێنانی وەرزشی بۆ کەسێکی سروشتی پلەی گەرمی لەش بەرزدەبێتەوە بەڵام ئەمە بە تا ھەژمار ناکرێت چونکە لە ڕێژەی سروشتییە. بەڵام لە ھەندێک کاتدا پلەی گەرمی «ئاسایی» لەوانەیە تا بێت، ئەگەر بۆ کەسەکە بەرز بێت. بۆ نموونە مرۆڤی پیر کە پزیشکانە لاوازن توانای کەمتریان ھەیە بۆ بەرھەم ھێنانی گەرمی جەستەیی بۆیە پلەی گەرمییەکی ئاسایی وەک ٣٧٫٣ پلەی سەدی لەوانەیە نیشانەی تا بێت.

سەرچاوەکان

  • Sullivan JE, Farrar HC (March 2011). "Fever and antipyretic use in children". Pediatrics. 127 (3): 580–7. doi:10.1542/peds.2010-3852. PMID 21357332.

Tags:

نیشانەی نەخۆشی تا ھۆی یاونیشانەی نەخۆشی تا بەڕێوەبردننیشانەی نەخۆشی تا مێژوونیشانەی نەخۆشی تا درمە دەردزانینیشانەی نەخۆشی تا دەستنیشان کردننیشانەی نەخۆشی تا سەرچاوەکاننیشانەی نەخۆشی تابەکتریاڤایرۆس

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

دھۆکفڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی سلێمانیعێراقعەزیز نێسینئاسیالیبرالیزمھۆلاکۆ خانڕیالیزمی ئەدەبیزانکۆی سلێمانیموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانقەڵای دمدمئیتاڵیاتۆپی سەبەتەشێوگی کیمیاییئێمیلی دیکینسۆنگۆڕەپان و مەیدانسووتانئایینی زەردەشتیڕەزا شاسیاسەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاسێکوچکەی بابانسەددام حوسێنعەبدوڵڵا ئۆجەلانتۆپی پێمایەسیریڕۆژنامەی ژینجەنگی جیھانیی دووەمھونەردەیسەم کوڕی ئیبراھیمی کوردوزەئیبراھیم ئەمین باڵدارئاسنمامە ڕیشەخەلافەتی ڕاشدینجگەرەپارێزگای ھەولێرپارەھێمنناتالیا دایەرئایەتەلکورسیئوردنکۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانکوردستان (ڕۆژنامە)ڕەگەزپەرستیفەڕەنسائێکزیمامافی دەنگدانفۆنۆلۆجیتیۆریی ڕێژەییبەڕێوەبەریبێکاریئەسیریمحەممەدویکیئەمازۆن (ڕووبار)ھەریرسەڵاحەددینی ئەییووبیپێرستی گوندەکانی سەقزئاکرێئەحمەد موختار جافشێرپەنجەی خوێنفریدریش نیچەھیندستانبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەلیر (نەخۆشی)ڕەوشتکاردانەوەی کیمیاییخورمائابوورھەڵەبجەمۆرفیممەریوان ھەڵەبجەیینیشتیمانپەروەرینێتەکێتپیسبوونی ژینگە🡆 More