گرانەتا (بە ئینگلیزی: Typhoid fever) یەکێکە لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی ھەرس و یەکێکە لەو نەخۆشیە بڵاوانەی کە لە زۆربەی وڵاتانی نیمچە پێگەیشتوو ھەیە و ساڵانە بە ھەزاران کەس تووشی ئەم نەخۆشیە دەبن.
ھۆکاری توش بوون بە نەخۆشیەکە بەکتریایەکە بەناوی (salmonella typhi) کە لە ڕێگەی خواردن و خواردنەوەی پیس بوو بە بەکتریای نەخۆشیەکە دەگوازرێتەوە. ئەم نەخۆشیە لە ناوچەکانی ھیندستان و ئەفریقا و ئەمریکای لاتین زۆر بڵاوە. بەکتریاکە لەوانەیە تەنانەت دوای چاک بوونەوەی نەخۆشەکەش لە تورەکەی زراوی نەخۆشەکەدا بۆ ماوەی چەندین مانگ یان ساڵ بمێنێتەوە، واتە ئەو کەسە ئەبێت بە هەڵگری نەخۆشیەکە کە ھۆکارێکی سەرەکییە بۆ تووشکردنی کەسانی تر. بەکترياکە توانای ژیانی ھەیە لە خاکدا بۆ ماوەی 1-5 مانگ و لەناو بەفر و ئاودا بۆ ماوەی 2-3 مانگ، لە پیسایی بۆ ماوەی 25 ڕۆژ دەژی و لە شەست پلەی سەدی بۆ ماوەی 20 خولەک دەژی.
ماوەی چوونە ژوورەوەی بەکتریاکە بۆ لەشی نەخۆشەکە ھەتا دەرکەوتنی نیشانەکانی نەخۆشیەکە (١٠-١٤) ڕۆژە .
١-وڕ بوون
٢-بوورانەوە
٣-مردن ( ئەگەر چارەسەر نەکرێت)
لەو کەسانەی ھەڵگری نەخۆشیەکەن چارەسەر دەبێت پێویستە بۆماوەی ٤ ھەفتە بەردەوام بێت و ھەندێکیان پێویستیان بە نەشتەرگەری لابردنی زراو ھەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گرانەتا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article گرانەتا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.